ڕێبەر حەسەن20/5/2018 786 جار بینراوە

ئایندەی بزوتنەوەی گۆڕان...؟

هەر لەسەرەتایی دامەزراندی بزوتنەوەی گۆڕانەوە تاکو ئێستا بەشێکی زۆری خەڵکی هەژار و چەوساوەی ئەم کۆمەڵگایە هەموو ئۆمێد و هیواکانیان لەسەر گۆڕان هەڵچنیبوو، خەڵک بە خەونی گۆڕانکاری و ڕیفۆرم و چاکسازی پاڵپشتی و بەرگریان لە گۆڕان دەکرد ، سەرباری ناڕاحەتی زۆر و بەربەست و ئازار و نانبڕین و دەرکردن خەڵک هەر سوربوو لەسەر ئەو بڕوایەی کە هەیانبوو بە گۆڕان و کۆڵیان نەدا و بەردەوام بوون لەخەباتی بەرگری و داکۆکیکردن لە بزوتنەوەکە لە هەموو قۆناغە جیاوازەکاندا بەئێستاشەوە خەڵک هیچ نەبێت تروسکایەک ئومێدی بە گۆڕان ماوەو دەیەوێت دەرفەت بداتەوە بە گۆڕان ، بەڵام بە مەرجی دووبارە هەستانەوە و زیندووکردنەوەی بزوتنەوەکە بە فۆرمی سیاسی و کارەکتەری سیاسی نوێیەوە ، پێویستە بزوتنەوەی گۆڕان هەموو دەرفەتێکی خەڵک و شەقام بە کۆتا دەرفەت بزانێت و گرنگی جدی پێبدات و هیچ دەرفەتیک پەراوێزنەخات ، هەروەها دەبێت خوێندنەوەیەکی بابەتیانە بۆ دۆخی ناوخۆی بزوتنەوەکە بکات و بەرنامە و ستراتیژی نوێ بۆ بزوتنەوەکە دابڕێژێت و خەونی سیاسیان هەبێت ، پێویستە پەند لە هەڵە و کەموکوڕیەکانی ڕابردوو وەربگرێت و بزوتنەوەکە بگەڕێنەوە بۆ شەقام ،

مەفروزە گۆڕان شکستی بزوتنەوەکە لەم قۆناغەدا قبوڵبکات و دراسەی کەمبوونەوەی دەنگەکانی و ئەو ڕێژە زۆرەی بایکۆت بکات و لە هەموو ئەو پەیامانەی شەقام بگات، هەموان دەزانن کە تەزویراتی زۆرکراوە و خەڵک و بزوتنەوەکەش نامۆ نیە بە دیاردەی غروقات و تەزویرات لە هەڵبژاردنەکان ، چونکە بە درێژایی هەموو هەڵبژاردنەکان کراوە ، هەڵەیەکی گەورەیە گەر وابزانێت کەمبونەوەی دەنگەکانی بزوتنەوەکە تەنها هۆکاری تەزویرکردنە ،


بزوتنەوەی گۆڕان لەڕابردوودا هەڵە و کەموکوڕی زۆری هەبووە و بەیەکجاری دورکەوتۆتەوە لە شەقام لەئێستا بە دواوە بەردەوام پێوستی بەخۆداچونەوە هەیە، هەڵە گەورەکانی بزوتنەوەکە چی بوون ؟
یەکەم_ گەورەترین هەڵەیی ستراتیژی و سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان ، بەشداریکردنی بوو لە حکومەت ، سەرچاوەی هەموو هەڵەکانی دیکەی بوو ،


دووەم_ فەرامۆشکردنی هەولێری پایتەخت ، جوگرافیا بەشێکی بنەڕەتی سیاسەتکردنە ، دەبێت جوگرافیای سیاسی فەرامۆشنەکرێت، جگە لە پارتی حیزبەکانی دیکە قەبارەیان لە بچوکبونەوەدایە بەردەوام ، چونکە لەپایتەختدا زۆر لاوازن یاخود هەر بێ وجودن ،


سێیەم_ پەیوەست بوونی چارەنوسی بزوتنەوەکە بە کۆمەڵک دەموچاوی سیاسی کۆنەوە و هەڵبژاردنی کەسی نەشیاو بۆ جێگاکان و پڕکردنەوەی پۆستەکان بەکەسی هەلپەرست ،
چوارەم_ دورکەوتنەوەی بزوتنەوەکە بەگشتی لە شەقام و خەڵک ، هەروەها پاڵپشتی نەکردنی بایکۆت و ناڕەزایەکانی مامۆستایان و شەقام .


پێنجەم_ بێ هەڵوێستی بەرامبەر ڕێگریکردن لە سەرۆکی پەرلەمان و مانەوە لە حکومەت و دوبارە گەڕانەوە بۆ ناو هۆڵی پەرلەمان و بەشداریکردن لە یاسایی خانەنیشیکردنی پەرلەمانتاران ،
شەشەم_ نەبوونی گوتار و هەڵوێستێکی ڕوون لەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆم ،

 

سەرباری ئەم هەڵە و کەموکوڕیانە بزوتنەوەکە لە دۆخێکی وادایە کە دەتوانێت هەستێتەوە و دوبارە دەستبەگەشەکردن بکاتەوە ، بەڵام پێویستی بە گۆڕانکاری ڕیشەیی و جدی هەیە ، دەبێت زۆر بوێرانە دەست بکات بە ئەنجامدانی گۆڕانکاری ناوخۆی ، پێویستیەکانی گۆڕانکاری بزوتنەوەکە ،


یەکەم_ بەستنی کۆنگرە و گۆڕانکاری گەورە لە ڕێخەری گشتی و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن
و ڕزگاکردنی گۆران لەوپشێوی و بێ سەروبەیە ،


دووەم_ پێناسەکردنەوەی بزوتنەوەکە و دیاریکردنی پلان و بەرنامەی ستراتیژی بۆ کردەی سیاسی
بزوتنەوەکە ،


سێیەم _ دورکەوتنەوە لە ووروژاندنی مەزاری نەوشیروان مستەفا و پیرۆزکردنی دورکەوتنەوە لە عەطفی خەڵک و بە کەعبەکردنی ئارامگەی ڕەوانشاد ،

چوارەم_ بە ئەقڵانیکردنی سیاسەت ، سیاسەت ئامرازبێت نەک ئامانجبێت بۆ پلەو پۆست و خۆدەوڵەمەندکردن هەروەها، گەڕانەوەی بزوتنەوەکە بۆ ناو خەڵک کە لەئێستادا چەند کەسێک قۆرخیانکردوە و ترسی بە بناماڵەکردنی لێدەکرێت .

پێنجەم_ فراوانکردنی بەرەی ناڕازی و پێکەوەکارکردنی هاوبەش و دروستکرنی بەرەیەکی گەورەی موعارەزە بۆ گۆڕینی سیستەمی سیاسی.


شەشەم_ گەڕانەوەی بزوتنەوە گۆڕان بۆ هەولێری پایتەخت و کردنی بە مەرکەزی سیاسی و چەقی ململانێی سیاسی ، هەروەها باشکردنی دۆخی دیبلۆماسی و کاراکردنی پەیوەندیە سیاسیەکان بە دەروەوە و دروستکردنی پەیوەندی سیاسی لەگەڵ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ئەوروپا و ئەمریکا.


حەوتەم_ وازهێنان لە دروستکردنی هێزی چەکدار ، لەبری ئەوە کارکردن بۆ هەڵوەشاندنەوەی هێز و میلشیای حیزبی ، درێژەدان بە خەباتی مەدەنی جۆرا و جۆر ، دروستکردنی هێزی چەکدار جگەلەوەی کاولکاری و ماڵوێرانی بەدوادێت خزمەتێکیترە بەم سیستەمە ستەمکارەی دەسەڵات ، گەلی ئێمە تاکو ئێستا باجی هێزی چەکدار و میلشیادەدات و ئەزمونی خراپمان لەگەڵ هێزی چەکداری حیزبیدا هەیە ،


هەشتەم_ هەڵەیەکی گەورەیە گەر بزوتنەوەی گۆڕان بڕیاری بایکۆت بدات لە ئەنجومەنی نوێنەران ، ئایندەی ئەم هەرێمە لەم قۆناغەدا بەستراوەتەوە بە عێراقەوە چۆندەکرێت هێزێکی خاوەن جەماوەری پشت لە ناوەند بکات ، پاشان نابێت گۆڕەپانەکە بۆ یەکێتی و پارتی چۆڵبکەن و ئەوان چۆنیان ویست لەبەرژەوەندی خۆیان بڕیاربدەن ، هەروەها ناوەند دەروازەیەکی گرنگە و لەڕووی سیاسیەوە ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر هەرێم هەیە، پاشان دەتوانرێت ناوەند وەک فشار بەکاربهێنرێت لە نانوخۆی هەرێم .
.......

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure