نياز حامد17/5/2018 846 جار بینراوە

گرنگ.. ناوەڕۆکی ئیتفاقی نێوانی پارتی یەکێتی تازە چییە؟!.. ئیتفاقە یا سەپاندنی مەرجە؟!..

پێش هەڵبژاردن ١٢ ئایار خاڵی مەرکەزی یا جەوهەری کە ئاماژەمان پێدەدا ، پارتی بوونی یەکێتی بوو ، هەمیشە یەکێتی وەک پاشکۆیەکی زەلیل دەبینرا ، ئێستا وئایندە زیاتر دەیبینین.
زۆر لەو هاوڕییانە کە سەرباری هاوڕێی فێسبوکمن ، هاوڕێی شەخسی خۆشم بوون ، رەخنەیان ئاراستە دەکردم و دەیانگوت یەکێتی پارتی نییە ، بەڵکو یەکێتی ئیرادەی سەربەخۆیە دەشبینیەوە دوای هەڵبژاردنەکان هەرگیز یەکێتی مل کەچ نابێت بۆ پارتی وکۆنگرە دەبەستین !.دیارە خواستی کۆمەڵێک خەڵکی وڵاتپارێزە لە نا ویەکێتی، نەک سەرکردایەتیە دز وتاڵانچییەکەی ، کە بە ئاواتن یەکێتیەکی مورتەزەقەی پارتی نەبینن ، بەڵکو یەکێتیەک خاوەن ئیرداەی خۆی بێت.


زۆری نەبرد، دەرکەوت جارێکی دیکە یەکێتی پارتیە..


ئەوەتا هەڵبژاردنە پڕ ساختەکارییەکان تەواو بوو ، لێ سەرچاوەیەک ئیتفاقی نێوان پارتی ویەکێتی پێڕاگەیاندم ، یا راستتر بڵێم مەرجەکانی پارتی بۆ یەکێتی لە چوارچیوەی ئیتفاقیەی ستراتیژیی تازەی پێیراگەیانم و، دەکرێت بەم شێوە ریزبەندی بۆ بکەم:


- پێش هەڵبژاردن .


١- میدیاکانیان، ئاگری ناکۆکییەکان لە نیوان پارتی ویەکێتی زیدە بکەن بۆ ئەوەی هەواداریی هەر دولا بارگاوی بکەن ودەنگ بە گۆڕان یا هاوپەیمانی یا لایەنەکانی دیکە نەدەن، هەر دەنگ بە پارتی ویەکێتی بدەن.


٢-ئامادەکاری هاوبەش بکەن بۆ تەزویر بە بەکاربردنی تیمی شارەزا لەم بوارە لە چوارچێوەی هەماهەنگی وهاوکاری دەزگا جاسوسیەکانی میت وئیتلاعات.
٣- هەریەکەو ئازادە بە چ شێوازێکی دیکە ساختەکاری دەکات بە مەرجێک لەو فۆرمە دەرنەچێت کە بۆی دانراوە.


- لە کاتی هەڵبژاردندا و دەرچوونی ئەنجامەکان :


١- وا نیشانی بدەن وبلاوی بکەنەوە کە ئەو دەرئەنجامانە راستە و تازە بۆتە واقیع حاڵ.
٢-نهێنی تەزویر ئاشکرا نەکەن .


٣-لە هەندێ ناوچەکە هاوکاری یەکتریش بن.


٤-هێرشکردنە سەر بارەگاکانی گۆران وهاوپەیمانی لەلایەن یەکێتیەوە.


- دوای هەڵبژرادن:


١-بۆ رێگەگرتن لە نارەزایەتیەکان ، پارتی فەرمانی بە یەکێتی کردوە کە دەبێت خۆپیشاندان ودەنگی نارەزایەتی بە ئاگروئاسن لە سلێمانی کپ بکرێتەوە ، ئەوە سێ رۆژە یەکێتی بە فەرمانی پارتی لە کۆبونەوەی ئەمنییدان بۆ گرتنەبەری شێوازی توندوتێژی دژی خەڵکی برسی ونارازیی.پارتی پێیڕاگەیاندوون کە نایەوێت چیدیکە شەقامی بە خۆپیشاندان ببینێت ، وەک لە هەولێر هەیە ، توندو تیژیی بەکاربهێنرێت.


٢- کۆنترۆڵکردنەوەی پارێزگای سلێمانی بۆ ژێر کۆنترۆڵی یەکێتی ولێدانی ئۆپزسیۆن ، زۆنێک دورست بێت کتومت زۆنی پارتی بێت کە ئیرهاب باڵ بکێشێت بە سەر دەڤەرەکە.
٢- بەردەوامیدان بە رەوشی تاڵاناکاریی و ئیرهاب بە شەراکەت ، رێژەی تاڵانی زۆر بۆ پارتی ورێژەی کەم بۆ یەکێتی.
٣- فراکسیۆنەکانیان(کە بە تەزویر دەرچوونە- من ناوم لێناون چەتەکانی تەزویر) بەیەکەوە کاردەکەن بۆ دابەشکردنی پۆست ودەسەڵات و بەرگریکردن لە دەسەلاتی پارتیو یەکێتی لە هەریم .
٤- سەرۆک کۆمار بۆ یەکێتی.
٥- سەرۆکی هەریم بۆ پارتی .


٦- لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار پارتی پشتیوانی لە کاندیدی یەکێتی دەکات ، لە بەرامبەریشدا یەکێتی پشتیوانی لە کاندیدی پارتی بۆ سەرۆکی هەرێم دەکات ، دووپاتکردنەوەی مۆدێلی پێشتری جەلال تالەبانی و مەسعود بارزانی..هەموو لە بیرمانە جەلال تالەبانی مال بەماڵ سواڵی دەنگی بۆ مەسعود بارزانی دەکرد ، بۆ ئەوەی ببێت بە سەرۆکی هەرێم ، دواتریش هەر بە گوێرەی ئەو ئیتفاقە ، لە ٣٠ حوزەیرانی شومدا ، جارێکی دیکە مەسعود بارزانی بە نایاسایی بۆی درێژکرایەوە.


لە کۆتاییدا پارتی ویەکێتی دەیانەوێت ئەجندای داگیرکەرانی کوردستان وەک دوو گروپی مافیای مورتەزەقە بەڕیوەببەن.


کێشەکانی ناوخۆی هەریمی کوردستان بە بێ چارە دەمێنێتەوە و زیاتریش ئاڵۆز دەبێت.


ئێستا ئەو باوەڕییە و نرخاندنەی ئێمە کە پێشتر بە ئارگۆمێنت دەمانسەلماند ، جارێکی دیکە سەلمێنرایەوە یەکێتی پارتیە.

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure