یونس عەلادین15/5/2018 175 جار بینراوە

نەمانی ڕێگایەک بۆ کاری مەدەنی.


کاری مەدەنی کاتێک دەکرێت ئەگەر لایەنی بەرامبەر بە ھەمان میتۆد کاربکات، بەڵام کاتێک لایەنی بەرامبەر ڤاڵابێت لەھەرچی بەھای مەدەنی و ئەخلاقی و ململانێی تەندروست ئەوا ناکرێت تۆ بڕوات وابێت بە ڕێکاری مەدەنی ڕۆڵی گەورەت ھەبێت، مەھاماتا غاندی بۆیە جوان دەرکەوت، چونکە بەرامبەرەکەی ململانێکی جوانیان لەگەڵ دەکرد، نێڵسن ماندێلاش بەھەمان شێوەبوو چونکە دوژمنەکانیان جوان بوون، لێرە بە دواوە چاەوڕێی ھیچ کارێکی جوان یان ململانێویەکی تەندروست مەکەن لەگەڵ ئەم دوو ھێزە.


ئەوەی تەزویراتەی کە کرا لەلایەن دەسەڵاتەوە بە تایبەت یەکێتی، کارێک نیە ئۆپۆزسیۆن بە چەند بەیان نامەیەک یان چەند تانەیەک کۆتایی پێبێنێت یان سازشی لەسەر بکات، ئەگەر ئەم ڕووداوە بە ئاسانی تێپەڕێت ئەوا بە دڵنیایەوە جارێکی تر چاوەڕێی ئەو دەنگانەش ناکرێت کە لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن ھێناویەتی، بۆیە ئەگەر لە پێناو شکۆی دەنگدەرانیش بێت نابێت بەھیچ شێوەیەک سازش لەم ڕووداوە مەترسیدارە بکرێت، چونکە ناکرێت ئەگەر لایەنی کەم لە پێناو شکۆی دەنگدەریش بێت دەبێت ھەڵوێستێک وەربگرن کە جێگای خواستی دەنگدەرانیان بێت، ئەگەر ئەم ڕووداوە ئاسان تێپەڕێت دەبێتە ھۆکارێک کە جارێکیتر دەنگدەری ئۆپۆزسیۆن دەنگدان و دەنگ نەدانی لەلا وەک یەک بێت، بەم شێوەیەش خەڵک بێھیواتر دەبێت، ئۆپۆزسیۆن بەرەو نەمان دەچێت، تەزویرات زیاتر دەبێت.
یەکێک لەو ھۆکارانەی کە وای کرد یەکێتی بەو قەبارەیە تەزویر بکات لە ژیاندا نەمانی نەوشیروان مستەفایە، ئیتر یەکێتی ترسی لە سەرکردەکانی گۆڕان نیە، بەتایبەت چەند جارێکە یەکێتی لەدوای مردنی نەوشیروان مستەفاوە ھەوڵی ھێرش کردنە سەر گردی زەرگەتە دەدات تا دواجار کردی، ئەمەش مانای وایە یەکێتی ترسی لەسەر کردەکانی گۆڕان نیە، کاتێک نەوشیروان مستەفا لەژیاندابوو لەکاتی ڕوداوێکی گەورەی وەک ١٧ی شوبات یەکێتی جورئەتی ئەوەی نەبوو کارێکی بەم شێوەیە بکات، بۆیە گۆڕان دەبێت لە نە بوونی نەوشتروان مستەفادا بەدوای بەدیلێکی باشتردا بگەرێت ئەویش تەنھا دروستکردنی ھێزێکی نیشتیمانیە، ئەگەر لایەنەکانی تریش ھاوبەش بن لەم ھێزەدا بێگومان کاریگەری زۆرتری دەبێت، ئیتر خەباتی مەدەنی بە تەنھا ناتوانێت ڕۆڵی گەورە ببینێت، نەوشیروان مستەفا تەواوی تەمەنی خۆی لە خەباتی چەکداریدا بەڕێکرد ھەڵەیە ئەگەر پێمان وابێت دروستکردنی ھێز پێچەوانەی دیدو ڕوانینەکانی نەوشیروان مستەفایە، بۆ نمونە نەشیروان مستەفا بڕوای بە خەباتی پەڕڵەمانی ھەبوو، بەڵام کاتێک خەباتی پەڕڵەمانی ڕۆڵی نەما پێی وتین کە خەباتی پەڕڵەمانی بەسەرچووە، ئێستاش ئەم دۆخە پێمان دەڵێت خەباتی مەدەنی بەسەرچووە، تەنھا چارەسەر بۆ گۆڕان و شکۆی گۆڕان و لایەنەکانی تریش درستکردنی ھێزێکی نیشتیمانی سەربە ئۆپۆزسیۆنە..

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure