*بەهرۆز جەعفەر7/5/2018 236 جار بینراوە

ئیزافه‌ى قوباد تاڵه‌بانى بۆ دونیاى ئێمه‌ چى یه‌؟


ده‌ پانزه‌ ساڵێك پێش ئێستا دونیایه‌ك ڕه‌حنه‌گرى ڕادیكاڵ هه‌بوون، نازانم كه‌وتنه‌ كوێوه‌، بپرسن: ئیزافه‌ى قوباد تاڵه‌بانى (به‌مدواییه‌ بووه‌ به‌ قوبادى مام جه‌لال) بۆ دونیاو ژیانى حوكمڕانى كورد چى بووه‌؟. په‌نجا ساڵ شه‌ڕى براكوژى نه‌وه‌كانى پێشوو، گه‌نده‌ڵى و خیانه‌تكارییه‌كانى پێشوو، چاوپۆشى لێكرا، گوتمان: ئه‌وه‌ مام جه‌لاله‌و ڕابه‌ره‌و، ناسراوه‌و، به‌ڵێ به‌سه‌رچاو، ئێ هیچ مه‌عقولى نییه‌ لەم عەسرە کە ناسا لە دەرەوەی کۆمەڵەی خۆر بە دوای ژیانا ئەگەڕێ تازە ئێمە لەسەر خاکێکی فرۆشراو پێشوازی لە حوكمى (18) كه‌س له‌ یه‌ك بنه‌ماڵه‌ بکەین!.


ئەمانە لادێیه‌كان، شاره‌كان، ته‌نانه‌ت شاخه‌كانیشیان داگیركردووه‌، بیره‌نه‌وته‌كان، گرێبه‌سته‌كان، ئێ ئاخر چوار ساڵ ئه‌م قوباد تاڵه‌بانییه‌ سه‌رۆك حكومه‌تى ناوچه‌ى سه‌وز بووه‌ یه‌كى نه‌كردووه‌ به‌ دوو ئه‌م هه‌موو گیڤه‌ گیڤه‌ى له‌كوێوه‌ هێناوه‌؟. مه‌كه‌ برا كه‌ ئه‌و چه‌تام هاوس و زه‌ ئیكۆنۆمیست و واشنتۆن ئینستیوت و ڕه‌ند كۆپه‌ره‌یشنى دامه‌زراندووه‌ له‌كوردستان؟.


دونیایه‌ك وه‌زیرو په‌رله‌مانتارى گۆڕان نێردرانه‌وه‌ ماڵه‌وه‌ به‌پێش چاویه‌وه‌ حكومه‌تێك هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌ نه‌یوێرا دوو ووشه‌ بڵێت، كه‌چى هاتووه‌ له‌ سوله‌یمانى مووچه‌و نانى خه‌ڵك ئه‌بڕێت و پەنجە با ئەدا!. سه‌تا په‌نجاو یه‌كى خاكى كوردستانیان دا به‌ده‌م ئاوه‌وه‌ ئێستاش ووشه‌یه‌كى نه‌ووت!. به‌ چوار مانگ جارێك نیوو مووچه‌ ئه‌دا به‌هاوڵاتیان، دونیایه‌ك میلیشیاو پیاوكوژى به‌رداوه‌ته‌ گیانى ئه‌و خه‌ڵكه‌، هێشتا جیلێک مرۆڤی حیزبی دەمیان بۆ کردۆتەوەو چەپڵەشی بۆ لێ ئەدەن!.


قوباد تاڵه‌بانى هه‌قى خۆیه‌تى ببێته‌ نوێنه‌رى بنه‌مالًه‌كه‌ى یان كوتله‌یه‌كى بچوك له‌ناو حیزبه‌كه‌ى، به‌ڵام ناتوانێت به‌ناوى خوێنى شه‌هیدانه‌وه‌ له‌سه‌ر خاكى كوردستان به‌ بودجه‌ى دزراوى خه‌ڵك لافوگه‌زاف لێ بدات. ڕۆژێك به‌ كڕینى خه‌ڵك به‌ پاره‌، دوان به‌ گه‌وجى و كاسه‌ به‌تاڵى خه‌ڵك، سیان به‌ هه‌ڕه‌شه‌ كردن و تەسفیە کردن، له‌چواره‌میاندا خه‌لًكى كوردستان ئاوتیان ئه‌كات له‌ یاریگاكه‌.


ئیمڕۆكه‌ خه‌ڵكه‌كه‌ ئه‌بێت بپرسێت: ئه‌و كوڕانه‌ى بنه‌ماڵه‌ چ شتێكیان له‌وان زیاتره‌، چ قوربانییه‌كیان داوه‌، چ فه‌زڵێكیان به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌وه‌ هه‌یه‌ جگه‌ له‌ به‌ڵاو موسیبه‌ت و جێ خۆكردنه‌وه‌؟. ئیمڕۆكه‌ به‌ر به‌م هه‌موو جرج و مۆرانه‌یه‌ نه‌گرن سبه‌ى ئه‌بنه‌ ئه‌ژدیها به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ى كوردییه‌وه‌و، پێش هه‌موو كه‌سێكیش ئه‌ده‌ن به‌ تێكۆشه‌رانى یه‌كێتییه‌وه‌.


قوباد تاڵەبانی کە بو بە جێگری سەرۆکی حکومەت، بە هەلی کۆپتەر ئەهاتو چو، بە ڕەتڵە سەیارەی گرانبەهاوە خۆی نمایش ئەکرد، چوار ساڵ نێچیرەڤان بارزانی هەزاران کەسی دامەزراند بە ئیمزای خۆی، قوبات تاڵەبانی خەریجێکی زانکۆ و پەیمانگەی نەخستە سەر کار و میلاک، پاڵیوگەیەک لە دوکان کراوەتەوە، پارتی لیترێ نەوتی خاو نانێرێ بیپاڵێوێ، قوبات تاڵەبانی قسەیەکی نییە، کەرکوک دراوەتە دەست دەیان گروپی مافیایی جۆراوجۆرەوە، ئەوەی بەعس پێی نەکرد حزبی کوردیی پێی ئەکا، قوبات تاڵەبانی هەڵوێستێکی نییە، پارە لە بانقا نامێنێ ئەو قسەی نییە، ‌پاڵێوگەی بازیان سەت و پەنجا هەزار/ بەرمیل ئەپاڵێوێ و، هی خەبات و کارگروپ سێسەت و پەنجا هەزار تێ پەڕ ئەدات، قوبات تاڵەبانی پرسیارێکی نییە، حزبی دووەمی کوردستان کەسی یەکەمی لە دەست ئەدا، ئەم هەر ناتوانێ ڕۆژێ بکاتە پشوو، دەیان پۆستی حکومی ئیستیحقاقی یەکێتیەو چۆڵە، لە بەر ڕێکنەکەوتی ناوخۆیی یەکێتی، قوباد تاڵەبانی هەر قسەی نییە، پارە ئەبرێتە دەرەوەی ووڵات قوبات تاڵەبانی ووشەیەکی نییە!. سەرەڕای خەڵک ژیانی نییە ترس لەسەر گیانیشی دروستبوەو، شەو نییە تەقە لە ماڵێ نەکرێ، ئەو هەر هەڵوێستی نییە!.

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure