به‌كر صدیق5/5/2018 597 جار بینراوە

حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌

له‌هه‌لمه‌تی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مانی عیراقدا ، ده‌سه‌لاتی حیزب و خزم به‌به‌رچاوی میدیاكان و خه‌لكه‌وه‌ ، حكومه‌تی هه‌رێمیان كردۆته‌ ده‌ستكه‌لا و یاری به‌ هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش و پێشمه‌رگه‌و پاسه‌وانی سنور ده‌كه‌ن .

 

هه‌موو چالاكی و كۆبونه‌وه‌كانیان بردنی پێشمه‌رگه‌و پۆلیس و ئاسایشه‌ بۆناو هۆله‌ داخراوه‌كانی حیزب و ترساندنیانه‌ به‌ هه‌ره‌شه‌ی گواستنه‌وه‌و برینی موچه‌ ، ئه‌گه‌ر ده‌نگ به‌لیستی هاو په‌یمانی ژماره‌ 153 بده‌ن .

 

ئه‌م كاره‌ جگه‌ له‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی یاسای حیزبه‌كان ژماره‌ 36 سالی2015 و رێنماییه‌كانی كۆمسیۆنی بالای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌ ، ئیسپات بونی ئه‌و راستیه‌یه‌ ، كه‌ ده‌سه‌لاتی حیزب و خزم ، ناسڵه‌منه‌وه‌ له‌ هیچ هه‌نگاوێك ، كه‌ خزمه‌ت به‌ درێژه‌دانی سیاسه‌تی پاوانكاریانه‌ی خۆیان بكات .ئه‌م جۆره‌ له‌ سیاسه‌تكردن و بانگه‌شه‌ ی هه‌ڵبژاردن ، كه‌ هه‌ردولای دێگه‌له‌ی گرتۆته‌وه‌ ، كوێركردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌نگاوانه‌یه‌ كه‌ بۆ به‌ نیشتمانیكردنی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌نرا .

 

سه‌رباری هه‌موو ئه‌وانه‌ش سوكایه‌تی كردنه‌ به‌و هه‌یبه‌ت و شوناسه‌ نه‌ته‌وه‌یی یه‌ی كه‌ له‌ یه‌خه‌ی پێشمه‌رگه‌و ئاسایش و پۆلیس و زێره‌ڤانی دراوه‌ !و سوكایه‌تیه‌كیشه‌ به‌ ده‌نگی ده‌نگده‌رانی هه‌موو ئه‌و هێزانه‌و ده‌نگده‌رانی هاوولاتی و بێبه‌هاكردنی هه‌ر هه‌ڵبژاردنێكه‌ كه‌ خه‌ڵكو حیزبه‌كان هیوای قوتاربونی له‌ سیاسه‌ت و ده‌سه‌لاتی دۆراوی حیزب و خزمه‌ پاوانكاره‌كانی هه‌رێمه‌كه‌مانی له‌ سه‌ر هه‌ڵده‌چنن .

 

ئه‌مه‌ش له‌روی كرداریه‌وه‌ مانای راسته‌قینه‌ی هه‌لوه‌شانی حكومه‌تی هه‌رێم و دابه‌ش بونی بۆ دو ناوچه‌نفوزی بنه‌ماڵه‌یی ده‌گه‌یه‌نێ ، كه‌ بۆ حیزبه‌كان و رای گشتی دێگه‌له‌ سنوری پاراستنی ئه‌و دو قه‌له‌مره‌وه‌یه‌و بۆ په‌یوه‌ندی نێوان حیزبه‌ خاوه‌ن زۆنه‌كانیش ، ئامرازی پاوانكاری و شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌ی نێوانیانه‌ له‌ دابه‌شكاری و خاوه‌ندارێتیان به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی ده‌سه‌لاته‌وه‌ .

 

ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌سه‌لاتی حیزب و خزمیشی نیگه‌ران كردوه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌مجاره‌ نه‌ده‌رفه‌تی ته‌زویر هه‌یه‌ نه‌ كه‌سیش ده‌زانێ كه‌ كێ ده‌نگی به‌ كێ داوه‌ ؟ به‌لام به‌م هه‌نگاوه‌ مه‌به‌ستیانه‌ سه‌ر له‌ ئیراده‌ی هێزه‌چه‌كداره‌كان بشێوێنن و ده‌رفه‌تی ده‌ربازبون له‌ سیاسه‌تی ئه‌م حیزب و خزمانه‌ له‌ بار به‌رن كه‌ به‌هۆی هاتنه‌ مه‌یدانی به‌رهه‌م صالح ولیسته‌كه‌ی ژماره‌ 153 بۆ خه‌ڵك هاتۆته‌پێش .

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure