جه‌زا ئه‌حمه‌د فارس4/5/2018 245 جار بینراوە

بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن توندتر و به‌هێز ترده‌بێت




ئه‌وه‌ى پرۆسه‌ى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌مجاره‌ى له‌بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى تر جیاكرده‌وه‌ بریتى بوو له‌وه‌ى كه‌ له‌ سه‌ره‌تادا ساردو سڕییه‌كى پێوه‌ دیارى بوو، و ئه‌ونه‌ى له‌ناو تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بانگه‌شه‌ گه‌رم بوو هێنده‌ به‌واقعى له‌ناو شه‌قامه‌كان بانگه‌شه‌ى لایه‌نه‌كانمان نه‌ده‌بینى بۆیه‌ به‌به‌راورد به‌ بانگه‌شه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێشووتر بانگه‌شه‌ى ئه‌م جاره‌ له‌پاڵ بوونى پێشێلكارى به‌ڵام توندو تیژى گه‌وره‌ى به‌خۆیه‌وه‌ نه‌بینوه‌ تاوه‌كو ئێستا.


به‌نزیكبوونه‌وه‌ له‌كۆتاى پرۆسه‌ى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن وورده‌ وورده‌ پرۆسه‌ى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌ تۆره‌ كۆمه‌لایه‌تیه‌كانه‌وه‌ بۆسه‌ر شه‌قامه‌كان گوازرانه‌وه‌ به‌مه‌ش ئه‌گه‌رى رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى راسته‌وخۆى نێوان بانگه‌شه‌كارانى لایه‌نه‌ جیاوازه‌كان هاته‌ئاراوه‌ .


ده‌كرێت بڵین كاتێك به‌ره‌و كۆتاى هاتنى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌ ڕین و رۆژ به‌ ڕۆژ په‌یامى لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانیش توندتر و به‌هێزتر ده‌بێت به‌رامبه‌ر به‌یه‌كترى ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى راسته‌وخۆى كردۆته‌ سه‌ر بانگه‌شه‌كاران و ده‌بێته‌ هۆى دروستبوونى پێكهه‌ڵپژان له‌ نێوان بانگه‌شه‌كارانى لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان .


ئه‌وانه‌ى كه‌ ئه‌مرۆ به‌شێوه‌یه‌كى توند له‌رێگه‌ى په‌یامه‌ ئاگریه‌كانیانه‌وه‌ ده‌یانه‌وێت زۆر ترین كاریگه‌رى له‌سه‌ر جه‌ماوه‌رى پارته‌كه‌یان و هه‌وه‌ها ده‌نگده‌ره‌ى خۆڵه‌مێشى دروست بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى كه‌ ده‌نگیان پێبده‌ن به‌شێوه‌یه‌كى زۆر نابه‌رپرسانه‌ مامه‌ڵه‌ده‌كه‌ن چونكه‌ ئه‌وان هێنده‌ى له‌خه‌مى كۆكردنه‌وه‌ى ده‌نگندان هێنده‌ خه‌مى ئه‌وه‌ ناخۆن كه‌ چى به‌سه‌ر بانگه‌شه‌كاره‌كانیاندا دێت و له‌حاڵه‌تى دروست بوونى توندو تیژیدا خۆیانى لێبَبه‌رى ده‌كه‌ن و ده‌یخه‌نه‌ ئه‌ستۆى خه‌ڵكى كه‌ دواى په‌یامه‌ ئاگریه‌كانى ئه‌وان كه‌وتوون.
.
ئه‌وانه‌ى ئه‌مرۆ به‌حه‌ماسه‌وه‌ دژى یه‌كترى په‌یامه‌كانیان ده‌گه‌یه‌نن و هه‌وڵى سرینه‌وه‌ى لایه‌نه‌كانى تر ده‌ده‌ن و پێیان وایه‌ كه‌ خۆیان راستن و ته‌واوى لایه‌نه‌كانى تر هه‌ڵه‌ن، بێگومان له‌ماوه‌ى كه‌ متر له‌ یه‌ك مانگى ئاینده‌دا ده‌یان بینین كه‌ به‌هه‌مان فرۆكه‌ى هێڵى عێراقیه‌ به‌پێكه‌نینه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌ندامانى ئه‌و لایه‌نه‌ى كه‌ ئه‌مرۆ دژایه‌تیان ده‌كات گه‌شت ده‌كه‌ن به‌ره‌و ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق.


پرسیاره‌ بنه‌ره‌تیه‌كه‌ لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كۆكردنه‌وه‌ى ده‌نگ ئه‌وه‌ ده‌یه‌نێت كه‌ خه‌ڵكى پێچه‌واشه‌ بكه‌یت و بیانده‌ى به‌یه‌كدا؟


له‌ ئه‌زموونى پێشوه‌وه‌ بینیمان ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ى كه‌ په‌یامى ئاگریان بۆ هه‌ردوو پارتى ده‌سه‌لاتدار ده‌نارد، له‌ به‌غداد بوونه‌ شه‌ریكى یه‌كێتى و پارتى و چه‌ندین جار له‌ ژێر ناوى پاراستنى پرسى كورد ده‌ستیان تیكه‌ڵى ده‌سته‌كانى كاندیدانى یه‌كێتى و پارتى ده‌كرد ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا بوو كه‌ ئه‌وان هه‌رخۆیان فێریان ده‌كردین كه‌ ده‌بێت كۆتاى به‌وه‌ بهێنرێت كه‌ دوو پارتى سیاسى دیارى كراو كۆنترۆڵى پرسى كورد بكه‌ن له‌ به‌غداد.


به‌داخه‌وه‌ ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌ى كه‌ هه‌ندێك له‌ سه‌رۆك لیسته‌كان و زۆریك له‌ كاندیده‌كانى لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان هه‌یانه‌ به‌كه‌ڵكى ئه‌وه‌ نایه‌ت كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌یان پێبدریت موماره‌سه‌ى ده‌سه‌ڵات بكه‌ن چونكه‌ كه‌لتورى سرینه‌وه‌ى لایه‌نى به‌رامبه‌ر و نه‌فى كردنى كلتورێكى ناشیرنه‌ و له‌گه‌ڵ هیچ بنه‌مایه‌كى سه‌رده‌میانه‌ى سیاسه‌ت كردن ناگونجێت .


له‌ ئه‌زموونى هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێشوه‌وه‌ ئه‌وه‌ فێر بووین كه‌ لایه‌نه‌ سیاسه‌یه‌كان چه‌ند رۆژى به‌ر له‌ كۆتاى هاتنى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن زۆر ترین و توندترین په‌یام ئاراسته‌ى یه‌كترى ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ش هه‌میشه‌ رووداوى توندوتیژى و هه‌ندێك جار كاره‌ساتباریشى لێكه‌وتۆته‌وه‌.


پێویسته‌ خه‌ڵكى هۆشیار بێت نه‌كه‌وێته‌ ژێر كاریگه‌رى په‌یامه‌ تونده‌كانى لایه‌نه‌كانه‌وه‌ چونكه‌ ئه‌و لایه‌نانه‌ى كه‌ ئه‌مرۆ دژى یه‌كترى ده‌وه‌ستنه‌وه‌ سبه‌ینێ هه‌موویان پێكه‌وه‌ ده‌بن به‌هاورى و دۆستى نزیكى یه‌كترى و به‌یه‌ك فرۆكه‌ گه‌شت به‌ره‌و به‌غداد ده‌كه‌ن زۆر جار به‌یه‌ك سه‌یاره‌ى مۆدێل به‌رزیش له‌ناوشه‌قامه‌كانى به‌غداد پیاسه‌یه‌كى ئێواران ده‌كه‌ن.

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure