به‌كر صدیق28/4/2018 609 جار بینراوە

ئاگادارییەكی بەپەلە بۆ دەنگدەرانی كوردستان

هەمووان دەزانن كە لە ئێستادا، دەسەڵاتی حیزب و خزم دەستەوستان و دۆڕاوی دانوستان و هەتیوكراوی سیاسی و دیپلۆماسی نێودەوڵەتی و ئیقلیمیە. ناوەندەكانی دەسەڵات لە حیزبە حوكمڕانەكان و خزمە حوكمڕانەكان، ژیان و داراییان لە لوتكەی خۆشگوزەرانی و گوزەرانی مامۆستاو فەرمانبەران داتەپیوە، حاڵی كرێكارو بێ دەرەتانانی گەلەكەمان و گەنجان و دەرچوانی زانكۆمان پڕوكاوو، پووكاوەی ستەمی پاشەكەوتی موچەی ئەمانە! قوربانیەكانی كورد لە شەڕی داعشدا، بەهۆی سیاسەتی ریفراندۆم و 16ی ئۆكتۆبەر، بێبەها كران، ناوچە جێناكۆكەكان لەدەستدرانەوە. لە ئێستادا گەلی ئێمە لە نەبوونی رێبەرێك دا وێڵی رۆژی مەبادا بووە، زۆر حیزب و رابەر و سەركردە لە رابردوودا تاقیكرانەوە، بەڵام چارەنوسمان گەیووەتە ئێستایەكی بێئومیدی سیاسی و ئابوری و نەتەوەیی.

 

هەڵبژاردنی ئەمجارە، مژدەی وەرچەرخانێكی مێژووییە، كە دەتوانێ هەموو شكست و دۆڕاوییەكانی دەسەڵات، هەژاربوونی گەلەكەمان و پروكان و داتەپینی ئابوری و گوزەرانی خەڵك بە زەمەنێكی تر بگۆرێ، ئەویش ئەوەیە كە دەنگ بە قەوارەیەك بدرێ، كە عەرەبی عێراقی بخاتە ژێرباری چارەسەری دەستوری بۆ كێشەكان و پشتیوانی نێودەوڵەتی لە دانوستانەكان مسۆگەربكات و ئەلتەرناتیڤێكی بنەڕەتی بۆ سیستمی حزب وخزم لەكوردستاندا، بخاتەڕوو، و بەیەكجاری ئاسەواری ململانێ شەستەكانی رابردوو لەگۆڕبنێ.

 

 

لەم هەڵبژاردنانەدا، بەدەنگدان بۆ قەوارەی هاوپەیمانی، ئەو دەرفەتە بۆ هاوڵاتی دەڕەخسێ كە قەوارەو رێبەرێك، بڕیار بە دەست و هەڵگری گوتاری كوردی بێت كە گوێی لە بەرژەوەندی و گیرفانی حیزب و خزم نەبێ، هەموو خەمی ئەو، بۆ گەیشتنی هەرێمەكەمان بێ، بە كەناری ئارامی لە بواری سیاسی و ئابوری و نەهێڵێ جارێكی تر ئینتیمای نەتەوەیی و پێگەی هەرێمی كوردستان و ژیان و گوزەرانی مامۆستاو فەرمانبەران و پیشمەرگەو پۆلیس، جارێكیتر لە بن دەستی بڕیارە سیاسی نامەدروسەكانی حیزب و خزم رەزیل و زەلیل بكرێ .

 

لەم هەڵبژاردنانەی عیراقدا، هاوڵاتیانی كورد بە دەنگدانیان بە هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری ، بەرهەم صاڵح دەبێتە ئەو بكەرو رەقەمە سیاسیەی، كە زوو بە زوو ، تەگبیرێكی سیاسی و دارایی و دەستوری لە عیراقدا، بۆ ئەم قەیران وشكست و هەراسانیانە بهێنێ، كە سیستمی بێ رێبەری لە كایەكانی دەسەڵاتی حیزب و خزم لە كوردستاندا دروستی كردووە . ئەگەر چارەسەر لەبەغداد و بە دەستوری عیراق و پشتیوانی نێودەوڵەتی و ئیقلیمی بێ ، ئەوا بێ بەرهەم صاڵح ، هیچ چارەسەرێك وەگیرناكەوێ، بە پێچەوانەشەوە بەرهەم صاڵح دواچانسی هاوڵاتیە بۆ دەربازبوون لەم نەهامەتی و قەیرانانەو لە ترازانی هەڵەی دەنگی هاوڵاتیانی ئێمە لەم هەڵبژاردنانەدا، دەكەوینەوە بەر سێبەری ئەو جۆرە لەو حوكمڕانیەی كە بەردەوام ژیانی سیاسی و ئابوری ئێمەی روەو خواری خوارەوە بردووە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure