دارايى شێخ يه‌حيا27/4/2018 591 جار بینراوە

ڕێكخه‌رى ئێستاى گۆڕان له‌بۆشاییه‌كدا.....!!

هیچ گومان و دودڵیه‌ك له‌وه‌دا نیه‌ كه‌ نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌ك سه‌رده‌یه‌كى مێژوو كرد و جیاواز و كارێزما, وه‌كو ڕێكخه‌رى پێشووى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان سه‌رمایه‌كى گه‌وره‌ى مه‌عنه‌وى به‌جێهێشت, به‌ڵام ئه‌وه‌ى ده‌بینین, میدیاى گۆڕان, هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنى ئه‌و حزبه‌, ته‌نها ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌و توراسه‌ بژین به‌جۆرێك به‌پێى هه‌موو بنه‌مایه‌كى سیاسی بوه‌ته‌ كه‌سپه‌رستى و به‌ مه‌عبد كردنى گۆڕه‌كه‌ى كه‌ خۆى دژى هه‌موو ئه‌مانه‌ بوو, باشه‌ پرسارێك له‌هاوڕییانم له‌گۆڕان, ئه‌ى ڕۆڵى ڕێكخه‌رى ئێستا چیه‌؟ توراس و ده‌ستكه‌وت و پلان و به‌رنامه‌ى بۆ ئاینده‌ چیه‌؟ بۆ وه‌كو سه‌ركرده‌ ده‌ریناخه‌ن..؟ كوا گوتاره‌كانى؟ بڕیار و ڕوئیا و پلانه‌كانى بۆناوخۆى حزب و ده‌ره‌وه‌ى حزب چیه‌؟ ئه‌مه‌نده‌ ڕۆچونه‌ته‌ خۆتان به‌ توراسى نه‌وشیروان مسته‌فاوه‌ هه‌ڵواسیوه‌, ئه‌و پیاوه‌تان بیرچوه‌ كه‌ ناوى عومه‌رى سه‌ید عه‌لى یه‌..؟ یان ده‌تانه‌وێت ئه‌وه‌ پیشانبده‌ن و ڕێى بۆ خۆشبكه‌ن كه‌ ڕێكخه‌رى داهاتوو ئه‌و كه‌سه‌یه‌ له‌خوێنى نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌بێت بۆیه‌ به‌دیلى نیه‌ و ڕێكخه‌رى ئێستا ناتوانێت وه‌كو ڕێكخه‌ر ڕۆڵ ببینێت..؟ یان وه‌كو فه‌رمانبه‌رێك داتانمه‌زراندوه‌ و ده‌تانه‌وێ تا گه‌وره‌ بونى كوڕه‌كان كاره‌كان به‌ڕێبخات, دڵنیام مێژوو و سه‌روه‌رییه‌كانى سه‌ید عه‌لیش ئه‌م هاوكێشه‌یه‌ى قه‌بوڵ نیه‌, به‌ڵام مه‌شهه‌ده‌كه‌ بۆ وه‌ها ده‌بینرێت ئه‌وه‌یان وه‌ڵامى پێویسته‌...!

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure