رێباز حەملان27/4/2018 1063 جار بینراوە

كورد و نیمچە دورگەی كۆریا كورد دەڵێت: لە هەموو خەسارەتێك ئەقڵێك..

 

دوای زیاتر لە نیو سەدە شەڕو ئاڵۆزی و ململانێ و كۆژارن و بریندار بوونی دەیان هەزار سەرباز و هاوڵاتی سڤیل و دوكەرتبوونی وڵاتەكە و دەستێوەردانی وڵاتانی زلهێز لە هەردوو بەشی كۆریا و توندتركردنی ململانێكانیان دژ بە یەكتر، لە كۆتایدا هەردوو سەرۆكی كۆریای باكور و باشور دەستیان خستەوە ناو دەست و لاپەڕەیەكی نوێیان لە پەیوەندیەكانی هەردوو وڵات هەڵدایەوە.

 

ئێمەی گەلی كورد لە هەرچوار پارچە و بە تایبەت لە باشوری كوردستان لە پێش راپەرین و لەدوای راپەرین چەندین جار شەڕی كورد بە كوردمان شەڕی پارچەكانی ترمان كرد كە بووە هۆی شەهیدبوونی هەزاران پێشمەرگەی قارەمان و هاوڵاتی بێتاوان و دواتر هەرێم بوو بە دوو بەشەوە كە تا ئەمساتەش ئاسەواری دوو ئیدارەیی و ئازارەكانی لای میللەت و لەناو خەڵكدا لە بیرەوەریەكانیاندا ماوە، بەڵام بەداخەوە لایەنە سیاسیەكان نە تەجروبەی وڵاتانی وەك كۆریای باكور و باشور و نە تەجروبەی خۆمان لە رابردوو هیچ وانەیان لێوەرنەگرتوەو بەردەوام یەكترمان شكاندوەو دڵی دوژمن و نەیارەكانمان خۆش كردوەو رێگامان داوە دەستێوەردانی ئیقلیمی و دەرەكی بێتە وڵاتەكەمانەوە، وەقەت بیر لە خۆێنی شەهیدان و كارەساتەكانی ئەنفال و هەڵەبجەو كیمیا بارانی كوردستان نەكراوەتەوە، ئەوەندەی نەرمی و ئەوەندەی تەنازول بۆ بێگانە كراوە، ئەم هێزە سیاسیانە بۆ خۆیان نەكردوە.

 

ئێستاش كە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقە ئەم تەشهیرو جنێو دان و یەكتر شكاندن و هاندانی لایەنگرانی یەكتر بە ئاراستەی توندو تیژی ئەمە بناغەی شەڕو كاولكاری لێدەكەوێتەوە بۆ داهاتوو بە تایبەت هێشتا ململانێی قورستر بەڕێوەیە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.

 

با چیتر لاوان و گەنجانی ئەم وڵاتە وەك رابورد و لە ئەنجامی ململانێی سیاسی و وتارە توندەكان شەهید نەبن، چونكە لە كۆتایدا سەركردەكان لەسەر مێزێك كۆ دەبنەوەو دادەنیشنەوەو رێك دەكەونەوەو ئەوەی بە دڵ شكاوی دەمێنێتەوە كەسوكار و دایكی ئەو شەهیدە گەنجانەن كە بێگوناهن.

 

با وانەیەك لە رابردوو وەربگرین و تەجروبەی میسر و لیبیا و سوریا لەم هەرێمەی ئێمە دوبارە نەبێتەوەو با چیتر ئەم كیانە سەربەخۆیەی كە هەمانە بەدەستی خۆمان نەیشكێنين وله ناوى نه به ين كە بە رەنج و قوربانیدانی پێشمەرگە قارەمانەكان و خوێنی شەهیدان و قوربانیدانی میللەتەكەمان بەرهەم هاتووەو ئەوانەی تانەى لێدەدەن و ره خنه ى ليده گرن هەموو تیایدا دەسەڵاتدار بوون و هەموو لە دامەزراندنیدا بەشدار بوون و شەریكن لە هەركەمو كوڕیەك و به ريژه ى خويان.

 

دۆخی باشوری كوردستان كە بەم رۆژە گەیشتووە بەشيكى زورى به هوى كەمتەرخەمی و گەندەڵی بووە لە یەكەم كابینەی حكومەت تا كابینەی هەشتەم بەڵام هەر هێزێكی بەشدار لە دەسەڵات بە پێی حەجم و رادەی بەشداریەكەی شەریكە لەو كەمتەرخەمیەو لەو دۆخەی ئێستا بۆیە باشترە لە جیاتی هەڵدانەوەی لاپەڕەی یەكتر بیر لە چارەسەری دۆخی ژیانی خەڵك بكرێتەوەو شان بدەنە بەر مەسئولیەت، قسە كردن و رەخنە ئاسانە و هەموو كەس پێی دەوێرێت رابردوو سەلماندی هیچ حزبێك و لایەنێكی سیاسی هەرچی هێزێكی لە پشت بێت لایەنی بەرامبەری پێناسڕێتەوە كەواتە لە یەك نزیكبوونەوەو بیركردنەوە لە میللەت و لەدۆخی ژيانى خەڵك لە ململانێی یەكتر نیشتیمانپەروەریتره، با ئێمەش هاوشێوەی كۆریای باشور خزمەتی میللەتەكان بكەین، ئەو پێشكەوتن و رۆشنبیریەی لەو وڵاتە هەیە وەریبگرین، با وەك سەركردەی هەردوو كۆریاش (كۆریای باكور و كۆریای باشور) هەموو سنورە دەستكردەكان بشكێنین و هەمو ئامانجمان كارى پێكەویی و خزمەتكردنی خەڵك بێت.

 

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure