نياز حامد24/4/2018 694 جار بینراوە

نوسراوی سەرۆکی پەرلەمانی دەست لەکارکێشاوە، بەڵگەیەکی یاسایی وسیاسی بە هێزە.. بۆ بەتالکردنەوەی پیلانی"گاڵتەجاریی ریفراندۆم" بوو.

بە هۆی بانگەشەی ناتەندورستی هەڵبژاردن ، هەندی لایەن دەیانەوێت راو لە ئاوی لێڵ بکەن ، جەلاد وقوربانی وەک یەک نیشان بدەن ، تەڕو وشک بەیەکەوە بسوتێنن ، دێن نوسراوێکی یاسایی بە باکگرواندی سیاسی واتادار ی سەرۆکی پەرلەمانی دەستلەکارکێشاوە پەرلەمانی کوردستان وەک بەڵگە نیشان بدەن گوایە پێش سەرۆکی پارتی ئەو دەستپێشخەری ئەو ریفراندۆمە بووە.


پاش خوێندنەوەی وردی ئەو بەڵگەیە دەتوانین ، لەو خالانەی خوارەوە ، هەوڵە یاساییو سیاسیەکانی دکتۆر یوسف محەمەد بۆپووچەڵکردنەوەی پیلانی ریفراندۆم بخەینەڕوو.


- لە نوسراوەکە کە بۆ کۆمسیۆنی هەڵبژاردن کراوە ، لە رووی یاساییەوە کە گرێدراوی سەرۆکایەتی پەرلەمانە ،سەرۆکی دەستلەکارکێشاوەی پەرلەمان رێنمایی دەکات هەر دوو هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێم لە کات و ساتی خۆیدا بکرێت ، کە ئەمەش زۆر گرنگە، چونکە سەرۆکی پەرلەمان دەیویست بە بەکاربردنی یاسا ، رێگا لە پیلانی ریفراندۆم بگرێت کە نیەتی پارتی -ئاکەپە بوو بۆ رێگەگرتن لەو هەڵبژاردنانە بە ئەنجامدانی ریفراندۆم ، هەرواش دەرچوو کاتێ پیلانەکە بە فشاری تورکیا ئەنجامدرا ، هەڵبژاردنەکان دواخران بۆ ٨ مانگ ، کە دوای ئەو ٨ مانگەش ، حاڵی حازر هیچ گەرەنتیەک نییە بۆ ئەنجامدانی، چونکە پارتی و یەکێتی و دەوڵەتی داگیرکەر بۆ باشوری کوردستان "تورکیا"، نایانەوێت هەڵبژاردن بکرێت.


- لە نوسراوەکەدا دەڵێت : ئامادەکاری بکرێت بۆ ریفراندۆم (ئەگەر) یاسایەک لە پەرلەمان بۆی دەرچوو!... سەرۆکی دەست لە کارکێشاوەی پەرلەمان دەیزانی لە پەرلەمان ئەستەمە بە میزاجی ئەوێ رۆژێی ناو پەرلەمان یاسایەک بە ئیتفاقی هەموان دەربچێت، بۆیە دکتور یوسف محەمەد دەیویست لە مپەرێکی یاسایی بۆ پیلانێکی ماڵوێرانیکەر دابنێت کە گاڵتەجاڕیی ریفراندۆم بوو ، چونکە ئەوێ رۆژێ ئەمەریکا کە گەورەترین دۆستی گەلی کوردە لە باشور دژی ئەنجامدانی وەها ریفراندۆمێک بوو ، ئەمەریکا دەیزانی ئەو پیلانە ،پیلانی تورکیایە بە پارتی دوای لاوازبوونی داعش، جیبەجێی دەکات.


- خالیێکی هیجگار گرنگ، سەرۆکی دەست لە کارکێشاوەی پەرلەمان، باوەڕیی بە سیستەمی پەرلەمانی هەبوو و ئیستاش بە هەمان شێوە ، دەیویست ئەو پیلانە چەپەڵە لە دەست دیوەخانی حزب و سەرۆکی پارتی و کۆمیتەی ریفارندۆمچییەکان دەربهێنێت و بیهێنێتەوە ناو پەرلەمان ، بۆ ئەوەی لەوێدا پیلانەکە پووچەڵ بکرێتەوە ، چونکە دەیزانی وەک پرینسپ هەلومەرجی ریفراندۆم هەرگیز بۆ هەرێمێکی گەماردراو ئامادە نییە ، کارەساتهێنە ، ئامانجەکانی داگیرکەران لە لاواز بوونی پێگەی هەرێمی کوردستان دەهێنیتەدی..فەرمون ئێستا سەیری هەرێمی کوردستان لە ناو نەخشەی باشور وناوچەکە بکەن ، لە چ حاڵیکدایە !.


-دکتور یوسف محەمەد ئەو راستیەشی دەزانی کە ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم بەگوێرەی دەستور چارەسەر نەکراوە ، ناتوانرێت لە دەرەوەی دەستور هیچ مامەڵەیەکی لەگەڵدابکرێت ، بۆیە لە نوسراوەکەدا وەک مەرجی یاسایی دووەم بۆ بەتاڵکردنەوەی گاڵتەجاریی ریفراندۆم دەبینرێت ،ئەویش بە لەمپەر دانانیکی زیرەکانە بۆ ئەو پیلانە، خوێندنەوەی بۆ دەکرێت.


- بە کورتی و بەکوردیی ، سەرۆکی دەستلەکارکێشاوەی پەرلەمان ، ویستی بە باەکاربردنی دەسەلاتەکانی و بە یاسا ، بەڕەکە لە بنپێی ریفراندۆمچییەکان دەربهێنێت و پیلانەکە پوووچەڵ بکاتەوە ، بە پرینسیپی سیستەمی پەرلەمانی و دەستوری عێراق بۆ ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم ، پیلانی داگیرکەرانی کوردستان تیکبشکێنێت.


ئەوەی روویدا ، پارتی و یەکێتی و یەکگرتوو، سێکوچکەی شەڕ، بە بەکاربردنی پارە و تیرۆر ، توانیان قۆڵی هەموو لایەنە سیاسیەکانی دیکەی ناو پەرلەمان بێ لە بزاڤی گۆڕان ، بابدەن پێش ئەنجامدانی گاڵتەجارییەکە بە چەند رۆژێک بە ناشەرعی یاسایەکی کڕچ وکال دەربکەن.


دەبوو گۆڕان ئەوێ رۆژێ هەرگیز بەشداریی کاراکردنەوەی پەرلەمانی نەکردایە ، هەڵەیەکی گەورە بوو ، لێ بە بێ گۆرانیش بە نایاسایی ئەو فەرمانەی پارتی -ئاکەپە هەردەبوو جێبەجێ کرابایە .
ئەوەی ئێستا بەڕیوە دەچێت لە شێواندنی راستیەکان دەچێتە چوارچێوە پشتیوانیکردن لە تاوانبارە سەرەکییەکانی ریفراندۆمچییەکان کە ،هەندێ لایەنی شکستخواردوو ،بازاڕی هەرزان بە درۆ و بوختان دەکەن.


لە کۆتاییدا من وەک کەسێکی بێلایەن و سەربەخۆ و ، دوور لە دەمارگیری بۆ هیچ لایەک ، ویستم تەدەخولێک بکەم بە ئاراستەی فەزحکردنی چەواشەکاران، و راستیەکان وەک خۆی بخەمەڕوو.

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure