ـ ئارام قادر حەمەسور11/4/2018 272 جار بینراوە

گۆڕان عەڕابی دژە سیستەم.

 

سەرەڕای ڕەخنەکان لە بزووتنەوەی گۆڕان، گۆڕان عەڕابی دژە چەتەگەری یەکێتی و پارتیە تا ئێستاش. هیچ حزبێکیش بێ ڕەخنە نییە. یەکێتی و پارتی دوو ئەختەبوتن و ڕەگیان داکوتاوە و لەگشت شوێنەکان بوونیان هەیە، وەک فۆکۆ گوتی دەسەڵات تۆڕێکی گەورەیە لەگشت شوێنێک پەیوەندیەکانی بوونی هەیە. دیارە پارەو درۆ و چەک تا ئێستاش ئەمانەی ڕاگرتووە، دەکرێت هۆشیارییەکی گەورەئەم کلیپتۆکڕاسانە بوەستێنێت.

 

ئەم دوو حزبە سڵ لە هێزێکی گەورەی وەک گۆڕان دەکەنەوە، گۆڕان دەیتوانی نەرمبێت و ئێستاش چەندین پۆست و ئیمتیازی گەورەی هەبێت، بەڵام فەلسەفەی گۆڕان بریتییە لە گۆڕینی سیستەمە سیاسییەکە، تا ئەم سیستەمە بوونی هەبێت یەکێتی و پارتی ڕەوایەتی بەخۆیان دەدەنەوە.

 

یاریگای سیاسەت بەبێ گۆڕان زۆر خۆشدەبوو بۆ دەسەڵات، چونکە گۆڕان هێزێکی نیوملیونییەو هۆشیاری داوەتە هەمووان، تا ئەمڕۆش گۆڕان بەربەستە گەورەکەی بەردەم چەتەگەرییی یەکێتی و پارتییە و بەهێزە.

 

هێزەکانی تریش وەک کۆمەڵی ئیسلامی لە ئاستی خۆی زیاتر هەڵوێستی جوانی هەبووە، یەکگرتوو چەقیی بەستووە، د.بەرهەم تا ئێستاش دەستلەکارکێشانەوەکەی پەسەند نەکراوە لای یەکێتی، شاسوار هێزێکی کاریگەرنییەو خۆی قەرزداری خەڵکە و درۆکانی وەک (گۆڕان و پارتی دژی نەوەی نوێ ڕێککەوتوون)!!!! شادرۆیەکی مێژووی بوون، کۆمێدیای شاسوار بوون.

 

تا ئێستاش گۆڕان بەربەستە گەورەکەی بەردەم یەکێتی و پارتیە، تا ئێستا گۆڕان تەسلیمی پارە و نەوت و پوستەکانی دەسەڵات نەبووە، تا ئێستاش گۆڕان ڤاکسینی دەسەڵاتەو عەڕابی دژە سیستەمە. بەهێزبوونی گۆڕان لاوازبوونی دەسەڵاتیی چەتەگەرییە.

 

گوڕان هێزێکە بەبێ بوونی پارە بۆ ئەندام و دەنگدەرانی وەستاوە، هێزێک لەجیاتی پارە فکرو مەبدەئی کاک نەوشیروان ڕایگرتوو. ئەمەش ترسی بۆ دەسەڵات دروستکردووە، چونکە مرۆڤی خاوەن فکر تەسلیمی پارە نابێت.

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure