كابان شه‌عبان8/4/2018 307 جار بینراوە

بێ باكی حكومه‌ت و ویژدانی مامۆستا

له‌مێژه‌ ڕوون بۆته‌وه‌ حكومه‌ت بێ باكه‌ له‌ ئاستی ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی كه‌ هیچی كه‌متر نیه‌ له‌ ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌ و به‌رده‌وام به‌سه‌ر خه‌ڵكدا دێت، نمونه‌ی سێكته‌ری په‌روه‌رده‌، به‌هۆی قه‌یرانی دارایی دروستكراوی ئه‌نقه‌سته‌وه‌ دواجار موچه‌خۆران ڕووبه‌ڕووی سیسته‌می ڕوبعه‌موچه‌ و دواكه‌وتنی بونه‌وه‌، چه‌ند ساڵێكه‌ خوێندن چۆته‌ ئاستی گیانه‌ڵڵا، له‌كاتێكدا سێكته‌ری په‌روه‌رده‌ یه‌كێكه‌ له‌ كۆڵه‌كه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی هه‌ر نه‌ته‌وه‌ و نیشتمانێك.

 

ئێمه‌ وه‌ك مامۆستایان بۆ ڕۆژێكیش له‌ئاستی زه‌وتكردنی مافه‌كانمان بێده‌نگ نه‌بوین و به‌رده‌وام دژی ئه‌م حكومه‌ته‌ بێ باك و گه‌نده‌ڵه‌ له‌شه‌قامه‌وه‌ ده‌نگی ناڕازیمان به‌رزكردۆته‌وه‌ به‌ڕوویاندا و بایكۆتی خوێندنمان ڕاگه‌یاندوه‌، ده‌بو حكومه‌ت كه‌ قۆرخ كراوه‌ له‌لایه‌ن دوو حزبه‌وه‌ له‌بری به‌ده‌نگه‌وه‌ هاتنیان بۆ پرسه‌كه‌ كه‌چی وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ هیچ نه‌بوبێت زۆر بێباكانه‌ به‌ته‌نگمانه‌وه‌ نایه‌ن له‌كاتێكدا باش ده‌زانن كه‌ ڕاوه‌ستناندنی خوێندن له‌وڵاتدا چی كاره‌ساتێكی به‌دوادا دێت.

 

هۆكاری بێخه‌می حكومه‌ت لەوەوە سەرچاوەدەگرێ دیارە نایانەوێت وڵات بەرەو پێش بڕوات، مەگەر بیرتان لەوە نەکردۆتەوە چارەنوسی ئەم هەرێمە ساڵێکیتر چی بەسەردێت، بەوەرگرتنی نمونەیەک سەرنجتان ڕاکێشم لەبنەڕەتیەوەدەست پێبکەین، گەر وای دابنێین ئەمساڵ خوێندن دەست پێناکاتەوە و ناوچەی سلێمانی لەلایەن حکومەتەوە لەبواری خوێندن قبوڵ ناکرێت، قۆناغی یەکەمی بنەڕەتی هەر پۆلێک 30سی خوێندکاری تیابێت ساڵێکیتر دەبن بەچەند؟.

 

پرسیاره‌كه‌ لێره‌دا ئه‌وه‌یه، ئایا خوێندن دەست پێبکەینەوە بەم شەق و شڕیەو بێ موچەییە بچینە دەوام و حکومەتیش بێباکتر لەڕابردوو مامەڵەمان لەگەڵ بکات؟، یان وێژدانمان ئاسودەبکەین و لەبەر خاتری خوێندکارەکانمان هۆڵەکانی خوێندن ئاوەدان بکەینەوە؟.

 

تێبینی/ ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا به‌شی هه‌ره‌ زۆری مامۆستایان جا حزبی بن یان له‌ژێر فشاری ترس و تۆقاندن بێت، یان ئازاری ویژدان بایكۆتیان شكاندوه‌.

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure