ڕێکان شەریف8/4/2018 112 جار بینراوە

ئای ئەگەر بانگەشەی هەڵبژاردن دووساڵ ئەبوو!

 

 

بەدرێژایی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستاندا چ بۆ پەرلەمانی عێراق بێت چ بۆ پەرلەمانی کوردستان بێت، حیزبەکان لە پێش هەڵبژاردندا ئەکەونە خۆیان و بە دوو مانگ کاری چوارساڵی پەرلەمان ئەکەن.

ئەگەر بانگەشەی هەڵبژاردن دووساڵ بوایە منێکی دەرچووی زانکۆ مانگێکی پێنەدەچوو لە کۆمپانیا حیزبیەکان دادەمەزرا، ئەگەر بانگەشە دوو ساڵ دەبوو بە ئوتومبێلی کارەبایی هاتووچۆم ئەکرد ژینگەم بەجوانی ئەهێشتەوە، تەنها بە 30 خولەک بە شەمەندەفەر ئەچووم بۆ هەولێر، هەر تیمێکی تۆپی پێ یاریگایەکەی بەر ئەکەوت! سیاسیەکان ماسکەکانیان لێ ئەکرانەوە ڕووە ناشرینەکانیان دەرەکەوت، وەک هاوڵاتیەک سەروەختی دروست بوونی گۆڕان ئەیوت ئەگەر دەرگای ماڵەکەم دانەخستایە حەوشەکەشیان بۆ قیر ئەکردم، راسترین و بوێرترین ئۆپۆزسیۆنمان ئەبوو، دەسەڵاتێکمان ئەبوو شەرمی لە شەق وەشاندن ئەکردووە، سنوری دێگەڵە نەئەما و کێ ناڕازی بوایە دەری ئەبڕی لە خانەقینەوە تا زاخۆ! ڕۆژنامە نووس ئازاد بوو، داهات شەفاف بوو، موچە تەواو بوو، کارەبامان ئەدا بە وڵاتانی دراوسێ، بەرهەمە ناوخۆیەکانمان هەناردە ئەکرد، کێ بیویستایە موچەی وەرئەگرت، کاندیدەکان ئێمە پارەی چامان بۆ ئەدان و شەونخونیان ئەکرد لەگەڵمان بۆ گەیاندنی پەیامان، شارەزاترین کەسەکان ئەبوون لە جوگرافیای کوردستاندا ئەوەندە ئەگەڕان بۆ کۆکردنەوەی دەنگ ، کۆمەڵایەتی ترین کەسەکان ئەبوون لە کۆمەڵگادا، کۆمپانیای فەیسبووک داهاتەکەی ڕیکۆردی مێژووی تۆمار ئەکرد بەهۆی سپۆنسەرەوە، سەرکردەکان بەزۆرئەهاتن سێڵفیان لەگەڵ ئەگرتین.

هیوادارم بە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن بکرێت بە 2 ساڵ و ماوەی پەرلەمان بکرێت بە 2 ساڵ بۆ ئەوەی پشووبدەن چونکە ئەوەندە کار دەکەن لە بانگەشەدا پێویستە لە پەرلەمان پشووبدەن.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure