بورهان شێخ ڕه‌ئوف8/4/2018 71 جار بینراوە

كۆبوونه‌وه‌ى سێ قۆڵى لووتكه‌ى ئه‌نقه‌ره‌


ئه‌گه‌رچى سه‌ردانه‌كه‌ى فلادیمێر پوتین سه‌رۆكى ڕوسیا بۆ توركیا سه‌ره‌تا به‌ كردنه‌وه‌ى وێستگه‌یه‌كى ئه‌تۆمى بۆ به‌رهه‌م هێنانى وزه‌ى كاره‌با ده‌ستیپێكرد به‌ بڕى 20 ملیار دۆلار له‌ نزیك شارى مه‌رسینى توركیا كه‌ بڕیاره‌ ڕوسه‌كان جێبه‌جێ ى بكه‌ن , كه‌ 10% كاره‌باى توركیا به‌رهه‌م ده‌هێنێت .


تا ئێره‌ ئاساییه‌ هه‌واڵه‌كه‌ ئه‌وه‌ى گرنگه‌ ئه‌و سێ وڵاته‌ له‌ ئێستا دا كاراكته‌رى گرنگ و دیارى سه‌ر گۆڕه‌پانى ڕوداوه‌كانى سوریان به‌ هێز له‌وێن و له‌ هه‌شت ساڵى ڕابردووى شه‌ڕى سوریادا به‌ جۆرێك له‌ جۆره‌كان ئاماده‌گیان هه‌بووه‌و له‌ ئێستادا كه‌ وا دوا پێگه‌كانى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى داعش وردوخاش ده‌بن له‌ سه‌ر ده‌ستى یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل و هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات به‌ هاوكارى هاوپه‌یمانان و به‌ سه‌ركردایه‌تى ئه‌مریكا و ئه‌مریكاش له‌ سه‌ر زارى سه‌رۆكه‌كه‌یه‌وه‌ ترامپ باس له‌ پاشه‌كشه‌ له‌ سوریا ده‌كات له‌ نزیكترین كاتدا هه‌رچه‌نده‌ من ئه‌م ئاماژانه‌ به‌ هه‌ند وه‌رناگرم و پێموایه‌ زیاتر فشاره‌ بۆ سه‌ر عه‌ره‌بستانى سعودیه‌ و وڵاتانى كه‌نداو بۆ دابینكردنى پاره‌ بۆ تێچووى شه‌ڕه‌كه‌ .


به‌ڵێ ده‌بێت بپرسین ده‌بێت كۆبوونه‌وه‌ى لووتكه‌و سێ كوچكه‌ى ئه‌نقه‌ره‌ تاران مۆسكۆ ئامانجیان چى بێت ؟


سه‌ره‌ڕاى ڕاگه‌یاندنى به‌یانى كۆتایى هه‌رسێ وڵات كه‌ پێداگرى و پابه‌ندى خۆیان به‌ یه‌كپارچه‌یى خاكى سوریاو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان دوور له‌ ڕێگه‌ چاره‌ى سه‌ربازى و جیاكردنه‌وه‌ى هێزه‌ ئۆپۆزه‌سیۆنه‌ ڕاسته‌قینه‌كان له‌ تاقم و گروهه‌ تیرۆریسته‌كان و زه‌مینه‌ خۆشكردن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى هه‌موو ئاواره‌كانى سوریا بۆ سه‌ر خاك وماڵى خۆیان و له‌ناوبردنى تیرۆرو دۆزینه‌وه‌ى میكانیزمى گونجاو بۆ چاره‌سه‌ركردنى هه‌موو كێشه‌كانى ئه‌و وڵاته‌ له‌ چوارچێوه‌ى پرۆسه‌یه‌كى سیاسیدا .


بێگومان خاڵێكى دى كه‌ ده‌كرێت جێگه‌ى مشتومڕى ئه‌و وڵاتانه‌ بێت به‌ گه‌رمى كێشه‌ى كورده‌ كه‌ خاڵى هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگى هه‌میشه‌یى نێوان توركیاو ئێران بووه‌ له‌ ڕابردوو له‌ ئێستاشدا و ڕوسیاش چۆن 71 ساڵ به‌ر له‌ ئێستا كۆمارى ساواى مهابادى كرد به‌ قوربانى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خۆى و سات وسه‌وادا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانى ئه‌وساى جیهان له‌ ئێستاشدا عه‌فرینى له‌ ڕۆژاواى كوردستان واته‌ له‌ سوریا به‌ هه‌مان ده‌رد برد و هه‌موو زه‌مینه‌ سازى و ڕێخۆشكه‌رییه‌كى بۆ توركیا كرد تاوه‌كو داگیرى بكات و هه‌روه‌كو یه‌كێك له‌ به‌رپرسه‌ توركه‌كان وتى ئه‌گه‌ر ڕوسیا نه‌بووایه‌ نه‌مان ده‌توانى عه‌فرین داگیر بكه‌ین .


بابه‌تێكى ترى ئاماده‌ى سه‌ر مێزى گفتوگۆ و دانو سانه‌كان به‌ دڵنییاییه‌وه‌ مه‌سه‌له‌ى كورده‌ بووه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ كێشه‌یه‌كى گه‌وره‌و گڕگرتووى ناوچه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوینه‌وپه‌یوه‌ندى ڕاسته‌وخۆى به‌م وڵاتانه‌وه‌ هه‌یه‌ و ئه‌گه‌ر توركیاو ئێران له‌ زۆر بابه‌ت و كێشه‌ى ناوچه‌كه‌دا ناته‌باو دژبه‌یه‌ك بن ئه‌وا له‌ مه‌ڕ كێشه‌ى كورد هاوڕاو هه‌ماهه‌نگن و ئامانجیانه‌و كارى بۆ ده‌كه‌ن كه‌ كورد نه‌بێت به‌ خاوه‌نى قه‌واره‌ى سه‌ربه‌خۆ و هیچ مافێكى یاسایى دیموكراسى به‌ده‌ست بهێنێت به‌ تایبه‌تى تر له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تى توركیاوه‌ كه‌ به‌ هه‌موو هێزو توانایه‌وه‌ كارى بۆ ده‌كات و نایشارێته‌وه‌ و ده‌ڵێت له‌ مه‌ریخیش ده‌وڵه‌ت كوردى دابمه‌زرێت ئێمه‌ ڕازى نابین و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئاسایشى ستراتیجى ئێمه‌ .


هه‌ڵوێستى ڕوسیاش ئه‌گه‌ر له‌ڕابردوودا ویستبێتى خۆى له‌ كێشه‌و مه‌سه‌له‌ى كورد دووربخاته‌وه‌ ئێستا ناچاره‌ خۆى له‌ كورد نزیك بكاته‌وه‌و سه‌ره‌ڕاى په‌یوه‌ندى بازرگانى و سیاسى له‌ گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و كردنه‌وه‌ى نووسینگه‌ى په‌یوه‌ندى ڕۆژاواى كوردستان له‌ مۆسكۆ ڕۆڵى كورد له‌ شه‌ڕى تیرۆر و بوونى په‌یوه‌ندى كورد له‌ گه‌ڵ ئه‌مریكاو ئه‌وروپیه‌كان ئه‌وانیش ناچاربوون گرنگى و بایه‌خ به‌ كورد بده‌ن له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوین .


بابه‌تێكى تركه‌ باس و گفتوگۆى له‌سه‌ر كراوه‌ په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵییه‌كانى نێوانیانه‌ واته‌ توركیاو ڕوسیا توركیاو ئێران ڕوسیا ئێران سه‌روڕاى بارودۆخى نێوده‌وڵه‌تى و دۆخى گڕكرتووى سوریا كه‌ له‌ ئێستادا شه‌ڕى تیرۆر داعش له‌ كۆتاییدایه‌ كه‌ هه‌رسێ وڵات هاوڕاو هه‌ماهه‌نگ بوون بۆ له‌ناوبردنیان به‌ڵام له‌ مه‌ودوا ناكۆكى و جیاوازى بیروڕاو دیدو بۆچوون سه‌رهه‌ڵده‌دات له‌ نێوان ئه‌م سێ كاراكته‌ره‌ گرنگه‌ى سه‌ر ڕوداوه‌كانى سوریاله‌ سه‌ر ئاینده‌ى چاره‌سه‌رو به‌ڕێوه‌بردنى ئه‌و وڵاته‌ و ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تاكه‌ى زیاترده‌رده‌كه‌وێت دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌باسى ده‌كرێت ئه‌وه‌یه‌ ئێران خوازیاربووه‌ توركیا ناوچه‌ى عه‌فرین كه‌ داگیرى كردووه‌پاشه‌كشه‌ى لێبكات وڕاده‌ستى هێزه‌كانى حكومه‌تى سوریاى بكات .


بۆیه‌ مۆسكۆ و تاران و ئه‌نقه‌ره‌ هه‌ریه‌كه‌یان دیدو بۆچوون و به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌تى سیاسى و ئابورى خۆى هه‌یه‌ له‌سوریا ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین كه‌ كه‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى هه‌ریه‌ك له‌م وڵاتانه‌ هیچ كات هاوته‌ریب و وه‌ك یه‌ك نیه‌ له‌ زۆر خاڵدا پێچه‌وانه‌و دژ به‌ یه‌كن و ده‌كرێت و ده‌بێت له‌م كۆبوونه‌وانه‌دا زه‌مینه‌سازى بۆ بكرێت و خاڵه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌هێز بكرێت و خاڵه‌ ناكۆكه‌كان وه‌لا بنرێت .
.ماوه‌ته‌وه‌ هه‌ڵوێستى ڕوسیا ئه‌گه‌ ر له‌ڕابردوودا ویستبێتى خۆى له‌ كێشه‌و مه‌سه‌له‌ى كورد دووربخاته‌وه‌ ئێستا ناچاره‌ خۆى له‌ كورد نزیك بكاته‌وه‌و سه‌ره‌ڕاى په‌یوه‌ندى بازرگانى و سیاسى له‌ گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و كردنه‌وه‌ى نووسینگه‌ى په‌یوه‌ندى ڕۆژاواى كوردستان له‌ مۆسكۆ ڕۆڵى كورد له‌ شه‌ڕى تیرۆر و بوونى په‌یوه‌ندى كورد له‌ گه‌ڵ ئه‌مریكاو ئه‌وروپیه‌كان ئه‌وانیش ناچاربوون گرنگى و بایه‌خ به‌ كورد بده‌ن له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوین .

 

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure