داراى شێخ یه‌حیا7/4/2018 628 جار بینراوە

نانبڕین له‌سه‌رده‌مى سه‌ید عه‌ لى دا

 

هه‌موو ئه‌و وه‌سفانه‌ى له‌سه‌ر عومه‌رى سه‌ید عه‌لى ده‌كرێن به‌ڕاست و دروستیان ده‌زانم, نامه‌وێت لێره‌دا دوباره‌یان بكه‌مه‌وه‌, لێ ئه‌و ڕه‌خنانه‌شى كه‌ له‌سه‌رى ده‌وترێن به‌هۆى به‌رپرسیارێتى و مێژووه‌كه‌یه‌وه‌, كه‌م نین و زۆربه‌یان ڕه‌وا و له‌جێگه‌ى خۆیدان, من نامه‌وێت دوو دیو بم له‌گه‌ڵ گۆڕان و سه‌ید عه‌لى, هه‌ر به‌سروشتى خۆشم كه‌ ڕه‌خنه‌م له‌ هه‌ر حزبێك گرتوه‌ له‌وپه‌ڕى قه‌ناعه‌ت و دلسۆِزیه‌وه‌ بوه‌, پیشاندان و به‌رچاو خستن و وریاى كردنه‌وه‌ نه‌بێت بۆ هیچ مه‌به‌ستێك نه‌بوه‌ و نیه‌, ده‌مه‌وێت به‌رامبه‌ر سه‌ید عه‌لیش ئاوه‌ها بم, ئاسانه‌ منیش وه‌كو زۆربه‌ى ئه‌وانى تر, له‌پاشه‌ملێ به‌سه‌ید عه‌لى بڵیم ئه‌مه‌ كه‌ى ِرێكخه‌ره‌, ئه‌م پیاوه‌ بێ توانا و ناشایسته‌ گۆڕانى تێكوپێكداوه‌ و به‌ره‌و حزبێكى وه‌كو حسكى ده‌بان, له‌فه‌یسبوكیشه‌وه‌ جارێك بیكه‌م به‌ماندێلا و جارێكیش به‌ كیسنجه‌ر و جارێكى تر بیكه‌م به‌گاندى و پاڵه‌وانه‌كانى ترى دونیا په‌یكه‌رێكى له‌ پۆتۆپیا لێى دروستبكه‌م ته‌نانه‌ت پێچه‌وانه‌ى ئه‌و قسانه‌ى له‌ ڕووى خۆیدا نایكه‌م و نایانڵیم, ئه‌مه‌ به‌خزمه‌تى ئه‌و پیاوه‌ و سه‌روه‌رییه‌ سیاسیه‌كه‌ى نازانم...


سه‌ید عه‌لى پیاوێكه‌ ده‌بێت ڕه‌خنه‌ى لێ بگرێن بۆ ئه‌وه‌ى ڕاستگۆ بین له‌گه‌ڵى, پێویسته‌ ئه‌وه‌ بزانێت دۆخێك هاتۆته‌ پێشه‌وه‌ وا خه‌ریكه‌ ڕابردووى له‌ ئێستاى جودا ده‌كاته‌وه‌, سه‌روه‌رییه‌كانى ده‌بنه‌ داینه‌مۆى به‌رهه‌مهێنانى كۆمه‌ڵێك پۆپۆلیست و ده‌چنه‌ خزمه‌تى گروپێكى به‌رژه‌وه‌ندیخوازى بچوكه‌وه‌, بۆیه‌ ده‌مه‌وێت بپرسم كاك عومه‌ر بۆچى ڕێگه‌ت دا نانبڕین و سزاى سیاسى و بیروڕاى جیاواز له‌گۆڕان دا زۆر ئاسایى تێ ببپه‌ڕیت..؟ بۆچى ڕێگه‌ت دا چاره‌نوسى ژماره‌یه‌ك گۆڕانخوازى دلسۆز و ماندونه‌ناس دا بخرێته‌ به‌رده‌م ڕق و تۆڵه‌ى كۆمه‌ڵیك نه‌خۆش و نابه‌رپرس ..؟ یه‌كێك له‌شانازییه‌كانى گۆڕانبونم ئه‌وه‌ بو, دژى نانبڕین و سزاى سیاسى ده‌وه‌ستایه‌وه‌, هه‌ر حزب و حكومه‌تێك نانى كه‌سێكى بڕیبا گۆڕان ده‌یكرده‌ گه‌وره‌ترین چه‌ك و پرسیى سیاسى بۆ ڕه‌خنه‌گرتن له‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ى, خه‌ڵكانێكى زۆریش له‌پێناو گۆڕان دا نانیان بڕدرا, قوربانى گه‌وره‌یان به‌قووتى ماڵ و منالێان بۆ گۆڕان دا به‌وه‌ش گۆڕانیان سه‌رخست, ئێستا دیمه‌نه‌كه‌ پێچه‌وانه‌ ده‌بینم, گۆڕان بۆته‌ مۆڵگه‌ى نانبڕین, زۆر به‌ئاسانى سزاى سیاسى و سزاى میزاج و غه‌ره‌ز شه‌خسى و زۆر شتى تر له‌دژى دڵسۆزان تێ په‌ڕ ده‌بێت, دڵنیام سه‌ید عه‌لى له‌هه‌موان باشتر ده‌زانێت كێ پلانى ئه‌و نانبڕینه‌ى داناوه‌ و بۆچى و كێش جێ به‌جێان ده‌كات....!! ئیدى نازانین بۆچى بێده‌نگه‌ و له‌وه‌ش زیاتر هه‌ندێجار ده‌چێته‌ سه‌نگه‌رى به‌رگریكردن بۆ چه‌سپاندنى ئه‌و غه‌دره‌, له‌برى ئه‌وه‌ى باوكى هه‌موان بێت و به‌رگریكارى مافوراوان بێت, من سه‌روه‌ریى و مێژووى پڕ له‌شانازى سه‌ید عه‌لى به‌گه‌وره‌تر له‌م پرۆسه‌ى نانبڕینه‌ ده‌زانم, له‌و هه‌وڵانه‌ى بۆ بنه‌ماڵه‌ى بوونى گۆڕان ده‌درێت ده‌زانم.. ئایا ده‌كرێت ئه‌م هه‌موو كێشه‌ و قه‌یران و به‌بنه‌ماڵه‌یى بون و نانبڕینه‌ له‌سه‌رده‌مى سه‌ید عه‌لى دا تێ په‌ڕده‌بن و ئه‌ویش بێه‌ویت مێژوو له‌سه‌رى نه‌نوسێت...؟


ده‌بێت پێش ئه‌وه‌ى ته‌مه‌نى سیاسى و جه‌سته‌ى و رۆِحى كۆتایى بێت, بیرێ بكاته‌وه‌ په‌ڕه‌ى مێژووى سه‌روه‌رییه‌كانى به‌هۆى بنه‌ماڵه‌یى بونى گۆڕان و نانبڕینه‌وه‌ هه‌روا به‌سپێتى بمێنیته‌وه‌ نه‌ك پڕبێت له‌چیرۆكى نیگه‌راناوى بۆخزمه‌تى چه‌ند گروپێكى ناو گۆڕان....

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure