كۆساڵان عەبدولمەجید7/4/2018 297 جار بینراوە

ئایا حەقیقەت ھەمو لای ئێمەیە؟

دوای ئەوەی شاندی بزوتنەوەی گۆڕان بەشداری پرسەی ماڵی بارزانیان کرد زۆر ھاوڕێ و دۆست و نەیار کەوتنە ڕەخنەگرتن و تەنانەت جنێودان وسوکایەتیکردن بەرامبەر ئەو کارەی شاندەکەی گۆڕان
پرسیار لێرەدا ئەوە ئەم کارە تاوانە ؟
كورد بەدرێژایی مێژویی باجی ناتەبایی و نەبونی یەکڕیزی و ناکۆکیداوە ھەمیشە دوژمنی ئەم ھەلەی قۆستۆتەوە باشتر ئاگری ناتەبایی خۆش کردوە
بۆ ئەوانەی لەئەلف و بێی سیاسەت تێگەشتون.
ئایا ئامانجی گۆڕان لەسیاسەتدا سڕینەوەی پارتی و ھەر ھێزێکیترە یان سایسەتکردن و نزیککردنەوەی جیاوەزییەکان بۆھێڵی نشتمانی؟
كەواتە گەر سیاسەتدەکەی ڕێگەی سیاسی بگرە گەر سڕینەوەو لەناو بردنیش دەکەی ڕێگەی چەک و توندوتیژی بگرە
بیرمان نەچێت لە پێناسەی سەرەتایی بزوتنەوەی گۆڕاندا ھاتوە، بزوتنەوەی گۆڕان ھێزێکی مەدەنی سیاسی نا ئایدۆلۆژیە
ئیتر ئەم ھەموخۆسەغڵەتکردنەی ناوێت
گۆڕان ھەر لەسەرەتاوە توشی ئەو ھەڵە کوشندەیە بوو کە بە گوتاری پۆپۆلیستی دەرکەوت ئێستەش ھەریەکەمان ھەڵدەستین خۆمان بە نەوشیروان مستەفا ئەزانین و ھەمو دەڵێین بەدوای شوێن پێکەی تۆدا دێین کاک نەوشیروان، كامە شوێن پێ ؟
كاک نەوشیروان ھیچ ڕۆژێک سازشی لەسەر مافەکانی ئەم میللەتە نەکردوە و بەردەوام شەڕی سیاسی کردوە لەگەڵ دەسەڵات بەتاییبەت پارتی بەحوکمی ئەوەی زۆرینەی دەسەڵاتی لابوە
بەڵام ھەر کاک نەوشیروان بو کەبەشداری پرسەکەی دایکی مەسعود بارزانیکرد کە ھەر ئەوکات پێش نەیارەکانی کەوتە بەرتانەو تەشەری گۆڕانەکان
بەڵام بەم بەشدارییەی وانەیەکی فێرکردین ھەم بۆ ئێمەو ھەم بۆ پارتیەکان و بۆدوژمنانی گەلەکەمان
وانەی ئێمە ئەوەبو کەسیاسەت بەئەخلاقەوە بکەین وانەی پارتیەکان ئەوەبو کە نەوشیروان مستەفا ڕقی شەخسی و شەڕی شەخسی لەگەڵ پارتی و بنەماڵەی بارزانیدانیە وانەش بۆدوژمن ئەوەبو کەئومێد لەسەرناکۆکی ناخۆیی ھەڵنەچنن کورد چەندململانێشیان ھەبێت ھەر یەکن
ئایا کاک نەوشیروان کارێکی باشی کرد یانخراپ؟
ھەرپۆپۆلیستەکانی ناوگۆڕان نەبون ڕەخنەیان دەگرت دەیانگوت کاک نەوشیروان سەری ڕەشی کردوە بەڕێی کانی
بەڵام ڕەوان شاد نەوشیروان ستەفاسیاسەتی دەکرد
نەوشیروان مستەفا بۆیەجوانبو لەوانیتر نەدەچو گۆڕان بۆیە جیاواز بو وەک ئەوانیتر نەبوو
ئایا ئێوەش دەتانەوێ وەک ئەوان بین؟
كورد وتەنی ھەڵە بەھەڵە چارەسەر ناکرێت
مەسعود بارزانی زۆرھەڵەی سیاسی کردوە کەیەکێکیان بەشداری نەکردنی پرسەکەی ڕەوانشادبو ئایا ئێمەش وەک ئەوان بین؟
بەڵام کاتێک نێچیرڤان بارزانی ھاتەسەر مەزاری کاک نەوشیروان ھەمان بۆچون ھەبو کە نەدەبو پێشوازیبکرایە
لە دۆخێکی وەھادا چیبکرێت؟
بەشداری بکات ھەرخراپە وبەشداری نەکات ناپیاوە
كام لەئێمە ھەیە دۆست وھاوڕێ وخزم و کەسێکی نەبێت پارتیبێت؟ کەواتە بیانسڕینەوە یان بیانکوژین؟
ئەگەر ئەمە بیرکردنەوەتە بێگومانبە کێشەیەکت ھەیە
من وەک خۆم شەخسی بارزانی ناناسم دوژمنایەتی عەشایەریشم لەگەڵیا نیە بەردەوامیش ڕەخنەی توندلەسیاسەتە ھەڵەکانی دەگرم ھەرگیزیش نامەوێ ڕق بەشەخسی بکەم ئەویش دەبێت فێربێت قبوڵیبکات گەر لە بەرپرسیاریا نەبوایە کەس ڕەخنەی نەدەکرد
بۆیە دەبێت بابەتەکان تێکەڵاو نەکرێن بەشەخسی نەکرێن
بابەتی پرسەو پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان کلتوری چڤاکی کوردن، دورلەڕقی شەخسی وململانێی نا ئەخلاقی
بەشداری شاندی بزوتنەوەی گۆڕان بەکارێکی ئیجابی و ئەخلاقی بزوتنەوەکە ئەزانم
ھاوکات پرسەنامەکەی کەجەکە ش بەھەنگاوێکی پۆزەتیف ودروستی دەزانم
بەحوکمی ئەوەی ئەم دوھێزە وەک دونەیاری پارتی وێناکراون بەڵام بەم پرسەنامەو بەشداریکردنەیان سەلماندی، ئەوان نەیاری سیاسین نەک عەشایەری

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure