كه‌مال چۆمانى4/4/2018 500 جار بینراوە

گۆڕان هەوڵدەدات پارتیی و یەکێتیی لە بەغداد بەبەهێزیی بمێننەوە

عومەری سەید عەلی، رێکخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان، لە دیداری لەگەڵ کونسوڵی فەڕەنسا لە هەولێر، داوادەکات "حكومه‌تی‌ ته‌وافق و شه‌راكه‌ت به‌رده‌وام بێت و دوربكه‌وینه‌وه‌ له‌ حكومه‌تی‌ زۆرینه‌ چونكه‌ دژ به‌ بنه‌ماكانی‌ دامه‌زراندنی‌ عێراقی‌ نوێیه‌."


ئەو دونیابینییە تەسکە خولانەوەیە بە دەوری گوتاری ریفراندۆم و هەوڵدانە بۆ هێشتنەوەی دۆخی هەنوکەیی لە بەغداد و هەولێر، بێبەهاکردنی هەڵبژاردنەکان و ململانێی سیاسییە لە عێڕاق و بەتایبەت لە هەرێمی کوردستاندا. تەماشاکردنی بەغدادە وەک پێگەیەک بۆ بەدەستهێنانی بودجە و پۆست نەک بۆ گۆڕانکاریی سیاسیی و ئابوریی و دیپلۆماسیی، نەک بۆ پێشخستنی دیموکراسیی و عەدالەتی کۆمەڵایەتیی و حوکمی قانون. ئەو دونیابینییە دەیەوێت ئیدامە بە سیاسەتی تێكشکاوی یەکێتیی و پارتیی بدات لە بەغداد، دەیەوێت ململانێکانی هەرێم لە هەڵبژاردنەکانی عێڕاقدا تەنها بۆ ئەوە بێت ئایا گۆڕان چەند وەزیری زیاتر دەبێت لە پارتیی و یەکێتیی، بە پێچەوانەشەوە.


من تێناگەم هاوپەیمانێتیی لەگەڵ لیستەکەی عەبادیی باشترە یان لەگەڵ پارتیی؟ ئایا باشتر نییە گۆڕان خۆی و ئەو هێزانەی لە خۆی نزیکن وەک بەدیل نیشانبدات و لەگەڵ ئەو هێزانەی لە بەغداد لێیەوە نزیکن حکومەتی عێڕاق پێکبێنێت لەوەی لەگەڵ یەکێتیی و پارتیی دیسان بچێتەوە بەغداد و پۆست و ئیمتیازاتەکان بەش بکەن؟


هەر بە راست، ئەگەر بەتەمان دیسان هەمو هێزەکانی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای نەتەوایەتیی بەشداریی حکومەتێکی تەوافوقی بکەن، چ پێویست دەکات هەڵبژاردن بکەن و بۆچی هەموتان بە یەک لیست بەشدار نابن؟


ئەو هەوڵەی گۆڕان جگە لە بەهێز هێشتنەوەی پارتیی و یەکێتیی لە بەغداد و خولانەوە بە دەوری گوتاری کوردایەتیی و ریفراندۆمدا، هیچی تر نییە.

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure