كۆساڵان عەبدولمەجید3/4/2018 416 جار بینراوە

ڕەخنەیەکی دۆستانە لە ئاپۆچیەکان و تەڤگەری ئازادی و نوسەرو ڕەخنەگرەکانی نزیک لە پەکەکە

 

هاوڕێیان وەک دەزانن ئەمە یەکەم جار نیە بزوتنەوەی گۆڕان ھەڵوێستی جوامێرانەی لەم جۆرەی ھەیە کە لەبەرامبەر سیاسەتی قەتڵوعام و لەناو بردنی گەلەکەمان لەباکورو ڕۆژ ئاوا و دەستگیر کردنی بەڕێز ئۆجەلان و سەرکردەکانی ھەدەپە لەلایەن حکومەتی تورکیا
بزوتنەوەی گۆڕان وەک ھێزێکی سیاسی بە دیسپلین و لەچوارچێوەی ھەڵوێستی نشتیمانی کۆبونەوەو داوەت و سەردانەکانی بۆ تورکیاو لەگەل ڕایەدارنی تورکیا ڕەتکردۆتەوە
پێشتر لەچەند بۆ نەیەکدا چەند جارێک داوەتنامەی ئەردۆغان ئاڕاستەی ڕەوانشاد کاک نەوشیروان کراوە تەنانەت ئەحمەد داود ئۆغلۆ ھاتە گردەکە بەلام کاک نەوشیروان ڕەتیکردەوە
بۆجارێکیتر بەڕێز ڕێکخەری گشتی ھەڵوێستێکی جوامێرانەی نواندوە شوێنپێی ڕەوانشادی ھەڵگرتوە جێگەی دەستخۆشیە ئەمە منەت نیە ئەوەندەی بەجێ گەیاندنی ئەرکێکی ئەخلاقی و نشتیمانیە
بەڵام سەرنجەکە لێرەدایە، چەند جارێک ھەڵەی نوسین و پەخش و بڵاو کردنەوە بەسەر میدیای گۆڕاندا تێپەڕیوە کە بەبێ مەبەست بوەو ئەوەی شارەزای میدیا بێت ئەو بابەتە تێدەگات دەربارەی ھەواڵەکانی باکورو ڕۆژ ئاوا
بەڵام بەبێ بەدوادا چون برادەرانی ئاپۆچی و ڕەخنە گرەکانیان بەربونەتە بزوتنەوەی گۆڕان وتۆمەتباریان کردون کەخزمەتی داگیرکەر دەکەن
لەکاتێکدا کاک عمر سەید عەلی ئەم چاو پێکەوتنەی ڕەتکردۆتەوە گەلەکەمان لەعفرین و باکور ڕو بەڕوی کۆمەڵکوژی بۆتەوە پەیامە بۆ ئەردۆغانی فاشیست
دەنا بەتێگەشتنی من دانیشتن و کۆبونەوەش ھیچ لە ھەڵوێستو مەردایەتی ھێزی بەئەخلاق ناگۆڕێت کەجەکەش ھەرگیز لەگەڵ بایکۆت و مقاطە نەبوە دەکرێت دانیشتن بکرێت بەس لەسەر بنەما نشتیمانیەکان نەک وەک جوت حزبی بنەماڵە تەسلیم بن و کوردستان ھەراج کەن و پیلانی تیرۆری سەرکردەکانی پەکەکە لە گەڵ میت دابڕێژن
ئایا ئەمە شایەنی دەتخۆشی نیە؟
ئێمە لە لایەنگرانی بزوتنەوەی گۆڕان لەژێر ڕۆشنایی وەسیەت و ئامۆژگارییەکانی کاک نەوشیروان کە ھەمیشە دەیگوت وەک بزوتنەوەی گۆڕان چیمان پێبکرێت بۆ پشتیوانی براکانمان چ لەباکور چ لەڕۆژ ئاوا درێغی ناکەین ھەر واشیکرد، بۆیەئێمەش لە شوێنکەوتوانی کاک نەوشیروان ھەر وادەکەین
منەت نیە واجبە
ئەوەی ئاپۆچی بێت و شەخسی ئێمە بناسێت دەزانێت
درێغیمان نەکردوە
دڵنیام بەشێکی سەرەکی ئامانجی سەدانی کونسولی تورکیا بۆ لای ڕێکخەری گشی نیگەرانیبوە لەو پشیوانیانەی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ خەباتی باکورو ڕۆژ ئاوا

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure