شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا30/3/2018 448 جار بینراوە

بایكۆتی مه‌عریفه‌...بایكۆتی ئه‌خلاق

 

ئه‌فڵاتون وا ده‌بینێت كه‌ فه‌رمان ڕه‌واو پاشاكان ده‌بێت فه‌یله‌سوف و دانا بن تا بتوانن دادپه‌روه‌ری بهێننه‌دی و بیپارێزن,ئه‌رستۆی قوتابیش به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌وه‌ ده‌یوت, گه‌ر فه‌رمانڕه‌واكان دانا نه‌بوون ده‌بێت دامه‌زراوه‌كان هه‌بێت, تا دادپه‌روه‌ری بهێننه‌دی.


ئاخر كاراكته‌ری ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه‌كه‌ی ئێوه‌ نه‌ك دانا نین به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك پیاوی نه‌فام و بێ مه‌عریفه‌ن, له‌ ڕووی دامه‌زراوه‌كانیشتانه‌وه‌ كه‌ شه‌رعی ترینیان په‌رله‌مانه‌ سوك و ڕسواتان كردوه‌. ئیتر به‌ چیتانه‌وه‌ ده‌نازن, به‌ ئیداره‌ جوانه‌كه‌تان له‌ عه‌داله‌ت, له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانتان,له‌ 31 ئاب و 16 ئۆكتۆبه‌رتان, به‌ برسی كردنی خه‌ڵك, له‌ زۆری ئاو و كاره‌باو مووچه‌, له‌ شه‌فافییه‌ت, له‌ پاراستنی خاك و خه‌ڵك!!! یه‌ك شت باس بكه‌ن جێگه‌ی شانازیتان بێت, به‌ڵكو هه‌موی شه‌رمه‌زارییه‌, له‌ فرۆشتنی نه‌وت, له‌ دروستكردنی مافیای ده‌سه‌ڵات و بازاڕ. هه‌رچی خراپبوو كردتان ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌تانه‌وێ بیكه‌ن دوای ڕیفراندۆم فرۆشتنی ئینتیمایه‌ بۆ خاك و نیشتیمان و قه‌زییه‌, ئێوه‌ ئێستا به‌ به‌رنامه‌ كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئینتیما نه‌مێنێت, بۆئه‌وه‌ی ئێران و عێراق و توركیا لێتان ڕازی بێت, ڕیفراندۆمیشتان بۆئه‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌وه‌ بكه‌ن كه‌س هیوای به‌ قه‌زییه‌ نه‌مێنێت, چیتان كرد كردتان بیر له‌ فرۆشتنی ئینتیما مه‌كه‌نه‌وه‌ ,ئێستا به‌ هه‌موو هاوكێشه‌كان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئێوه‌ پیاوی حوكم و ئیداره‌دان نین چونكه‌ ئێوه‌ پیاوی بێ مه‌عریفه‌ن.

 

سقرات ده‌ڵێت كه‌س بێ ئه‌خلاق نییه‌, به‌ڵام كه‌ كه‌سێك به‌ بێ ئاكار دێته‌ به‌رچاوی خه‌ڵك ئه‌وه‌ له‌ بێ مه‌عریفیه‌وه‌یه‌ له‌ چاوی هه‌ردوولادا,له‌ چاوی دووهه‌می سقراتیشه‌وه‌ ئێوه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بێ مه‌عریفه‌ی سیاسی و ئیداری و....هتدن بۆیه‌ ئێوه‌ نابووت بوون له‌ڕووی ئه‌خلاقی سیاسییه‌وه‌ ,تۆزقاڵێك ئاكاری سیاسیتان نه‌ماوه‌هه‌تا وه‌كو مافیاش ده‌سه‌ڵاتانبه‌ده‌سته‌وه‌ بێت.


كه‌ كۆمه‌ڵه‌ كه‌سێك له‌ ڕێگای هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ به‌ گرێبه‌ستێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ئیداره‌ی وڵات ده‌گرنه‌ ده‌ست, له‌كاتێكدا كه‌له‌ هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه‌ نوشست ده‌هێنێت شكستده‌خوات,ئه‌وه‌ ئه‌و گرێبه‌سته‌ هه‌ڵوه‌شاوه‌ ده‌بێت, ئێوه‌ له‌و هاوكێشه‌یه‌ش تێناگه‌ن, گه‌ر هه‌ڵبژاردنیش بدۆڕێنن ده‌سه‌ڵات ته‌سلیم ناكه‌ن, ده‌زانن بۆچی؟ گه‌ر خۆشتان نه‌زانن ئه‌وا خه‌ڵك پێتان ده‌ڵێت,هه‌ركه‌سێك دوای ئێوه‌ بێته‌ سه‌ر حوكم لێشاوێك, تۆفانێك له‌ گومان له‌ نهێنی خواروخێچ له‌ گه‌نده‌ڵی له‌ گرێبه‌ستی خه‌یاڵی له‌...هتدتان كردوه‌, له‌سه‌ر هه‌ریه‌كێكیان ده‌بێت ده‌یان جار دادگایی بكرێن, بۆیه‌ گه‌ر دۆڕاشن به‌لاتانه‌وه‌ زۆر سروشتییه‌ سوپای ئێران و توركیا ده‌هێننه‌ قه‌ڵا و قه‌ڵاچوالان بۆ پارێزگاری له‌ ده‌سه‌ڵاتی ئێوه‌ی مافیا, ئه‌وانیش ئێوه‌یان پێباشتره‌ له‌ خه‌ڵكی چونكه‌ ئێوه‌ شكست خواردو ملكه‌چ و سه‌رشۆڕن!! به‌ڵام كه‌ زۆر هات قه‌واره‌ به‌تاڵه‌, چونكه‌ ئێوه‌ له‌ چاو دیكتاتۆره‌ زه‌به‌لاحه‌كانی دنیا زه‌ڕنه‌قوته‌ش نین.


لینین باسی جه‌ندرمه‌كانی قه‌یسه‌ری ده‌كرد له‌ خۆپیشاندانه‌كاندا, ده‌یوت قامچی ده‌ستی ئه‌سپسواره‌كان كه‌ له‌ ملی خۆپیشانده‌رانیان ده‌سره‌وت ڕه‌قی خۆپیشانده‌رانی ئه‌ستور تر ده‌كرد و ته‌مه‌نی زۆردار و سته‌مكار كورت تر.


ده‌مانچه‌ و چه‌قۆی ئێوه‌ش ته‌مه‌نتان درێژ ناكات به‌ڵكو خێراتر كورتی ده‌كاته‌وه‌ حه‌قه‌ ئه‌و چه‌قۆو ده‌مانچه‌یه‌ی دژی خۆپیشانده‌ران ڕایده‌پسكێنن له‌ پێش 16 ئۆكتۆبه‌ر ئاماده‌تان بكردایه‌ تا نیشتیمان نه‌دۆڕینن.


ئێستا هاوكێشه‌كه‌ به‌م شێًوه‌یه‌یه‌, خه‌ڵكی بایكۆتی ئێوه‌یان كردووه‌, ئێوه‌ش بایكۆتی مه‌عریفه‌,ویژدان, ئه‌خلاقتان كردووه‌ له‌پێناو مانه‌وه‌ی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌دا هه‌موو شتێك ده‌فرۆشن.

 

 

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure