ڕێکان شەریف29/3/2018 544 جار بینراوە

چ قەڵەمێکە ئازاری چەقۆی پێگەیاندوون!

دوێنێ لە وتاری هەفتانەی نێچیرڤان بارزانیدا قسەیەکی کرد کە بەدەم و چاوی و ڕەنگیەوە هەستت بە ئازاری ئەو قەڵەمانە دەکرد کە وەک چەقۆ و دەمانچە ئازاری پێگەیاندوون! 

 

لە کاتێکدا مامۆستایان چاوەڕێی ئەوە بوون سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای لێبووردن بکات لەبەرامبەر شەق و زلە و چەقۆ کێشەکانی خوێندکارانی حیزب و خوێندنگاکانی لق و مەڵبەندەکان، ڕەوایەتی دا بەو کاری خوێندکارەکانیان کە جگە شەق هیچ فێرنەبوون لە حیزبەکەیان.

 

دوێنێ کاریگەری ئەو قەڵەمانەمان بینی بە ڕەنگ و ڕووی سەرۆکی حکومەتەوە، ئای چەند پێی خۆش بوو ئەو قەڵەمانە چەقۆ و دەمانچە بوونایە!


چونکە ئەمان لە شەڕی چەقۆ و دەمانچەدا شارەزان بەڵام میکانیزمی و شێوازی شەرکردنی قەڵەم نازانن!


چەند پێی خۆشبوو خۆپیشاندانەکان لەبری هێمنی لق و مەڵبەند سوتاندن بووایە!


چونکە ئەمان خۆیان داهێنەری ئەو کلتوورەن ئەزانن چۆن کۆتای پێبهێن.

 

قەت ئەونە بەرهەمی خۆپیشاندانی هێمنانەم لە کوردستان نەبینووە! بەراستی مامۆستایان و پزیشکان میکانیزمی شەڕکردنیان لەگەڵ حوکمەتە چەقۆ کێش و شەق وەشێنەدا دۆزیەوە، کەی هەولێر و دهۆک شەقیان نەخواردووە ئەگەر ئەوە نەبێت پارتی و یەکێتی تاکتیکی شەڕی قەڵەمیان پێنیە!

 

چەقۆ کێش زۆر حەزدەکات بە چەقۆ شەڕی لەگەڵ بکەیت، خوێندەوار پێی خۆشە بە قەڵەم، زانا بە زانست، ببەڵام بەڕاستی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەلماندنی چ نەخوێندەوارێکە و سەلماندنی ئەو قەڵەمە ئازاری لە چەقۆ بۆ ئەم بەئازارترە.

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure