شیروان موحه‌مه‌د ئه‌مین29/3/2018 292 جار بینراوە

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم پێیوایه‌ 401 - 1000000= %18

 


بڕیاره‌كه‌ى ئەمڕۆ چوارشەممە 28ى ئازارى 2018 له‌ كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەسەر پرسی پاشەكەوتی مووچە، ژیاى وه‌زیرو سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران نیشانى خه‌ڵكى ناوخۆو ده‌ره‌وه‌ ده‌دات، به‌جۆرێك نه‌خوێنده‌وه‌راترین كه‌سى ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ هه‌ست به‌ نه‌زانینى و داماوى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و نه‌گبه‌تى فه‌رامبه‌ران ده‌كات، بزانن نادیده‌یى و سته‌مكارى له‌ سیستمە نوێیەکەی پاشەکەوتى مووچه‌دا چییه‌؟.



رۆژی 3 ی شوباتى 2016 حكومەتی هەرێم بە دەركردنی 5 بریار لەبارەی قەیرانی داراییەوە ، ژیان و گوزەرانی مامۆستا و فەرمانبەرانی قورسكرد ، بەجۆرێك كە برێكی زۆر لە موچەكانیان بەناوی پاشەكەوتەوە لێ بردراو بڕیاره‌كه‌ش له‌ 1ى1ى 2016 جێبه‌جێكرا، هەر ئەو كات حكومەت رایگەیاند "ئەمە لێ برین نیە و دۆخەكە كاتیە و چارەسەر دەبێت" .



سه‌یرى ئه‌م بڕیارو نادادپه‌روه‌رییه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم بكه‌ن، كه‌ پێچه‌وانه‌ى هه‌موو پره‌نسیبێكى زانستى و فكرى و كۆمه‌ڵایه‌تى و مرۆڤایه‌تییه‌، له‌ كاتێكدا بۆمان ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه‌ به‌ چ پێوه‌رو یاساو بنه‌مایه‌ك ده‌ستكارى ڕێژه‌ى پاشه‌كه‌وتى موچه‌یان كردووه‌،دیاره‌ یاساى دارستانه‌، چۆن ده‌بێت كه‌سێك موچه‌كه‌ى (401) هه‌زار دیناره‌ لێبڕینى یه‌كسان بێت به‌ كه‌سێكى تر كه‌ موچه‌كه‌ى (1) ملیۆن دیناره‌، كه‌ له‌ (18%)ی كۆی مووچەی هه‌ر دوكیان وه‌كو یه‌ك پاشەكەوتى لێبكرێت، بەوپێیەش 82%ی مووچەكانیان وەردەگرن.



ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران لافى مه‌ردایه‌تى ئه‌وه‌ به‌سه‌ر خه‌ڵكى هه‌رێمدا لێده‌ده‌ن كه‌ پاشه‌كه‌وتى لیچبڕینى موچه‌ى پله‌ باڵاكان وه‌ك خۆى ماوه‌ته‌وه‌، واتا وه‌ك پێشتر كه‌ خۆیان فه‌رمویان 75%ى موچه‌كانیان پاشه‌كه‌وت ده‌كرێت به‌ڵام پرسیارى گرنگ لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ له‌ كۆى 47 جۆر ده‌رماڵه‌ ئایا پله‌ باڵاكان له‌م باره‌یه‌وه‌ قه‌ره‌بویان بۆ ناكرێته‌وه‌؟!... یان بابپرسین له‌ جیاتى ئه‌وه‌ى یه‌كسانى له‌ نێوان ژماره‌كان و قوتى خه‌ڵك به‌دى ناكه‌ن، ئایا باشتر نه‌ده‌بوو بڕیاره‌كه‌تان به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ى 47 جۆرى ده‌رماڵه‌ ببوایه‌، بۆ ئه‌وه‌ى خه‌رجییه‌كى زۆرتر بۆ حكومه‌ت بگه‌ڕێته‌وه‌.



چ دادپه‌روه‌رى و یه‌كسانییه‌ك به‌دى ده‌كرێت، كاتێك پاشه‌كه‌وتى (1)ملیۆن و (1)هه‌زار یه‌كسان بێت هه‌مان پاشه‌كه‌وتى(1)ملیۆن و (500)هه‌زار دینار، واتا له‌ 23%ی كۆی مووچەكانیان وه‌ك یه‌كتر ببینن، باشه‌ نه‌ده‌بوو له‌ نێوان ئه‌و دوو موچه‌یه‌دا چه‌ند ڕێژه‌یه‌كى ترى لێبڕین هه‌بوایه‌.



چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌ ئێستا ده‌ركم به‌و هه‌ڵه‌ ئیدارى و ئابورییه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كردبوو بۆیه‌ له‌ لاپه‌ره‌ى خۆم له‌ فه‌یسبوك نوسیبوم:

 


قسه‌یه‌ك بۆ مێژوو

له‌ من نزاو له‌ ئێوه‌ش ئامین

به‌ قسه‌ى دڵشاد شه‌هاب راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگارى سلێمانى رۆژى پێنج شه‌ممه‌ ده‌ستكارى پاشه‌كه‌وتى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێت، منیش ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر بڕیاره‌ ڕێژه‌ى چاره‌كه‌ موچه‌ زیاد بكرێت بۆ نیوه‌ موچه‌، یان كه‌مكردنه‌وه‌ى بڕى ئێستاى پاشه‌كه‌وتى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، یاخوا نه‌كرێت ، چونكه‌ سبه‌ى فه‌رمانبه‌ران زیاتر توشى ناسۆر ده‌بن، به‌ جۆرێك ئه‌م كاره‌ نایاساییه‌ى كه‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌بێ پرسى په‌ڕله‌مان بڕیارى له‌سه‌ردا سیغه‌یه‌كى یاسایى بۆ ده‌دۆزینه‌وه‌و به‌رگى یاسایى بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌پۆشن، ئه‌وسا په‌رله‌مانتارانى خولى پێنجه‌م زۆرى ده‌وێت تا موچه‌ى پێش پاشه‌كه‌وت بگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ فه‌رمانبه‌ران... دووباره‌ ده‌لێم خوایه‌ پاشه‌كه‌وتى موچه‌ كه‌م نه‌كرێته‌وه‌و لاببرێت...

 

 

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure