عومه‌ر عه‌لى26/3/2018 376 جار بینراوە

سەرەقەڵەمێک کام لایەن بەدیلی یەکێتی یە ؟

 

دەمێکە وتومە و دەیڵێمەوە ئەو هێز و دەسەڵاتەی لای یەکێتییە و بەخەباتی شاخ و شار بونیادی ناوە ، لای هەر لایەنێکی سیاسی دیکەی ئەم هەرێمە بێت لە یەکێتی باشتر نابێت بەڵام کام یەکێتی؟ئەوەی ئێستا هەیە یاخود یەکێتیە بە سەرکردایەتی نوێ و گۆڕانکاریەکی بنەرەتی کە لەخوارەوە ئاماژەم پێ داوە ،

 

ئەی لایەنە سیاسیەکانی تری سلێمانی کێن و چیان پێیە؟

فەرموون بزووتنەوەی گۆڕان لەدوای کۆچی دوایی ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا ئیدارەی گردێکیان پێ نادرێت! خەڵکیش چاوەڕێی گۆڕانکارییان لێ دەکات و کوردستان بەڕێوەبەرن بەڵام ناپرسێ لەم کابینەی کە بۆ یەکەم جار گۆڕان بەشداری لە دەسەڵات کرد لە کۆی چوار وەزیر و چەند بەڕێوەبەرێکی گشتی چەندیان سەرکەوتوبوون؟


ئەوەتا کار گەشتۆتە ئەوەی ئەمڕۆ لە گردەکە لەسەر بابەتێکی ڕەخنەیی ئیهانە بە ڕۆژنامەنوسێکی کەم ئەندام دەکرێت و لێی دەدرێت !

 

کامتان ئاشنای دەسەڵات و ئیدارەی برادەرانی هاودید نین؟ئاخر کام پۆست و پلە و ئیدارە ماوە برادەرێکی هاودید ساڵانێک بەرێوەبەری نەبێت؟


ئێستا ئەیانەوێ چیمان بۆ بکەن و چیمان پێ بڵێن؟؟

 

کامتان ئاشنای کارنامەی لایەنە ئیسلامیەکان نین لە بیست ساڵی ڕابردوو؟ چیان پێ بووە و بۆ نەیان کردووە؟ ئەیانەوێ چەند بیست ساڵی تر لایەنگرەکانیان چاوەڕێ بن؟

 

لەلایەکی تر نەوەی نوێ وەک لایەنێکی سیاسی بە کۆمەڵێ دروشم دەیەوێ متمانەی بەشێک لە کۆمەڵانی خەڵک بەدەست بێنێت لە کاتێکدایە سەرۆکی ئەم جوڵانەوەیە لەیەکەم تاقیکردنەوەی یەک پرۆژەی بازرگانی هەبوو نەیتوانی مافی خاوەن پشکەکانی بدات ئیتر چۆن دەتوانێت مافی گەلێک بدات لە دەسەڵات !؟پێم وایە ئەم جوڵانەوەیه تەنها بۆ دابەش بوونی زیاتری دەنگەکانی ئیدارەی سلێمانیه !

 

هەر بۆیە بە ئێستاشەوە بەستنی کۆنگرە و چارەسەرکردنی کێشە نیوخۆیەکانی یەکێتی و هەڵبژاردنی دەستەیەکی نوێی بەڕێوەبردن دوور لە سەرکردەی بازرگان و دەسەموی سیاسی چەندە بۆ ئەندامێکی یەکێتی گرنگە ئەوەندەش بۆ تەواوی کوردستانیان بەتایبەت سلێمانی گرنگە
چونکە سەرەڕای هەموو کەم و کورتیەکان ئێستاش یەکێتیەکی نوێ تاکە ئومێدی گەرانەوەی باڵانسی هێزە لە هەرێم

هەر دوێنێ بوو وڵاتێکی زلهێزی وەک تورکیا لەسەر پرسە نەتەوایەتی و نیشتیمانیەکان سزایی سلێمانی دا کە ناوچەی نفوس و دایکی یەکێتی یە !

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure