جوانڕۆ مسته‌فا25/3/2018 572 جار بینراوە

گۆڕان له‌ حیزبی جه‌ماوه‌رییه‌وه‌ بۆ حیزبی بنه‌ماڵه‌ی

 

سه‌ره‌تای دروست بوونی بزوتنه‌وه‌ گۆڕان وه‌ك حیزبێكی جه‌وه‌ماوه‌ری خۆی ناساند كه‌ زۆر به‌توندی دژی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی پارتی و یه‌كێتی وه‌ستایه‌وه‌ كه‌ هه‌ده‌فی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ بریتی بوو له‌ گۆڕینی سیستمی سیاسی ووڵات و ده‌رهێنانی له‌ ژێر چنگی پارتی و یه‌كێتی ، كاتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردندا به‌شداری كرد خه‌ڵكی هه‌موو به‌ حه‌سره‌ته‌وه‌ به‌ره‌و سندوقی ده‌نگدانه‌كان ده‌چوون و به‌ ئومێده‌وه‌ ده‌یانڕوانیه‌ ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ ، به‌ڵام هه‌تا چوار ساڵی ته‌مه‌نی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ به‌ ئۆپۆزسیۆنی له‌ په‌رله‌ماندا له‌ ئاست ئه‌و به‌ڵێنانه‌ نه‌بوو كه‌ به‌ خه‌ڵكیاندا بوو وه‌ تا ڕاده‌یه‌ك خه‌ڵكی له‌ قسه‌كانیان بیزار بوو بوون چونكه‌ خه‌ڵكی كرداریان ده‌ویست نه‌وه‌ك هه‌ر قسه‌ ، هه‌ر بۆیه‌ له‌ دوای كابینه‌ی حه‌وته‌مه‌وه‌ بڕیاریاریان دا بێنه‌ حكومه‌ته‌وه‌ و به‌شداری حكومه‌ت بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی داویانه‌ به‌ خه‌ڵكی جێبه‌جێ بكه‌ن ، بۆیه‌ له‌ كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا به‌شداری كردوو توانی به‌پێی كورسییه‌كانی ببێت به‌ هێزی دووه‌می كوردستان وه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقیشدا هه‌شت كورسی په‌رله‌مان به‌ده‌ست بهێنی و دوو پۆستی گرنگ به‌ده‌ست بهێنێ ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی لێی چاوه‌ڕوان ده‌كردن ئه‌وه‌ نه‌بوون ئه‌وانیش وه‌ك پارتی و یه‌كیتی له‌ هه‌ندێ ڕووه‌وه‌ به‌رژه‌وه‌ندی حیزبه‌كه‌ی خۆی پێش به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی ده‌كرد وه‌ چه‌ندین په‌رله‌مانتار و ئه‌ندامی حیزبه‌كه‌یان به‌ڵێنه‌كانیان به‌ جێ نه‌گه‌یاند و له‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ خۆیان بێبه‌ری كرد ، پاشا دوو ساڵ له‌ حكومڕانی له‌ كابینه‌ی هه‌شتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دواجار به‌هۆی ته‌حه‌مول نه‌كردن و نه‌گونجان له‌ گه‌ڵ خواسته‌كانی پارتی هه‌ر بۆیه‌ پارتی ڕێگری كرد له‌ دكتۆر یوسف كه‌ بێته‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان هه‌ربۆیه‌ هه‌تا دوو ساڵ‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌ ئه‌وه‌ بوو بێته‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ حكومه‌ت نه‌ ئه‌وه‌ بوو به‌شدار بێت ، هه‌تا ئه‌وكاته‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ ڕۆژێكی ته‌مومژاویدا و له‌ كاتێكدا كه‌ كه‌س ته‌سه‌وری نه‌ده‌كرا مه‌رگی ڕاگه‌یه‌نرا . له‌ دوای كۆچی نه‌وشیروان مسته‌فا كێشه‌كانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ ڕۆژ به‌ ڕۆژ قوڵتر ده‌بونه‌وه‌ وه‌ كاتێكیش سه‌ركردایه‌تی جڤاتیش ڕاگه‌یه‌نرا كه‌ زۆربه‌یان كه‌سه‌ به‌ته‌مه‌نه‌كان بوون بۆیه‌ زۆر به‌ توندی له‌لایه‌ن ‌ گه‌نجه‌كانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ كه‌وتنه‌ به‌ر ڕه‌خنه‌یان و به‌توندی وه‌ستانه‌وه‌ ، دواتریش سیاسه‌تی بزوتنه‌وه‌كه‌ش تاڕاده‌یه‌ك نه‌رمی ده‌نواند به‌رامبه‌ر به‌ پارتی و یه‌كیتی وایكردبوو كه‌ خه‌ڵكی ڕه‌خنه‌یان لێبگرێ و به‌ تایبه‌تیش له‌ ناوچه‌ی سلێمانی كه‌ له‌ پاش ئه‌و هه‌موو غه‌دره‌ی یه‌كیتی لێی كردبوو و وه‌ كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان زۆر توند بوو به‌ڵام ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ ده‌توانم بڵێم نه‌ك ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه‌ دابووی به‌ خه‌ڵكی جێبه‌جی نه‌كرد به‌ڵكو بوو به‌ به‌شێك له‌و دزی و گه‌نده‌ڵیانه‌ش ئه‌وه‌تا له‌ سلێمانیدا یه‌كیتی ئه‌و هه‌موو دزی و گه‌نده‌ڵییه‌ ده‌كات به‌ڵام نوقه‌ی لێوه‌ نایه‌ت به‌ڵام بۆ پارتی به‌م ڕۆژگاره‌ زۆر به‌ توندی خه‌ڵكی دژی هانده‌دات من ناڵێم پارتی دز و گه‌نده‌ڵ نیه‌ به‌ڵام پارتیش به‌بێ یه‌كیتی ناتوانێت ئه‌و كوێخایه‌تیه‌ بكات هه‌ر بۆیه‌ خه‌ڵكی متمانه‌ی به‌ گۆڕانیش نه‌ماوه‌ به‌تایبه‌تیش له‌ دوای نه‌مانی نه‌وشیروان خه‌ڵكی ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی نه‌ما و كاك عومه‌ریش نه‌یتوانی جێگه‌ی ئه‌و پڕبكاته‌وه‌ و قسه‌كانی وه‌ك ئه‌و بڕوا . له‌ ئێستاشدا كێشه‌ ناوخۆییه‌كانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ وه‌ها قوڵبۆته‌وه‌ تا كار گه‌یشتۆته‌ سه‌رئه‌ندامانی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن له‌سه‌ر تاپۆكردنی گردی زه‌رگه‌ته‌ و كه‌ناڵی KNN ، له‌ دوای مردنی نه‌وشیروان مسته‌فا و دوای دوو ڕۆژ( حه‌مه‌ تۆفیق ره‌حیم ) به‌بێ پرسی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ ده‌چێته‌ دادگا و گرده‌كه‌ ده‌كات به‌ ناوی چیا وه‌ ، وه‌ كاتێك ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌كه‌ش دانرا كوڕه‌كانی نه‌وشیروان به‌ ناڕاسته‌وخۆ ده‌ستیان وه‌رنا له‌ دانانی (عومه‌ری سه‌ید عه‌لی ) ، ئه‌وه‌ی گرنگه‌ بوتری له‌ سه‌ر كوڕانی نه‌وشیروان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌مان به‌ قسه‌ی خۆیان ده‌ڵێن ئێمه‌ هیچ په‌یوه‌ندیه‌كمان نیه‌ به‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ به‌ڵام ئه‌مان بونه‌ته‌ هۆی كێشه‌ بۆ ئه‌و بزوتنه‌وه‌ كه‌ ده‌ستیان وه‌رناوه‌ته‌ ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ و له‌ ژێره‌وه‌ و له‌ پشت په‌رده‌ كار بۆ دروستكردنی ڕه‌وتێكی ڕادیكاڵ ده‌بات به‌ناوی په‌راوێزخستنی پیره‌كان ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌ پشگیری ده‌كه‌ن له‌ بڕیاربه‌ده‌ستان و سه‌ركردایه‌تیه‌ گرنگه‌كانین وه‌ له‌م ڕۆژانه‌ی دوایدا چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كیان كردووه‌ به‌ بێ ئاگاداری و له‌ژێره‌وه‌ به سه‌رپه‌رشتی كوره‌كانی نه‌وشیروان ، ئامانجیان له‌ ده‌ست تێوه‌ردانه‌ له‌ بزوتنه‌وه‌كه‌ بۆ هێنانه‌ پێشه‌وه‌ی كه‌سه‌ گه‌نجه‌كان به‌ تایبه‌ت كه‌ هه‌ڵبژاردنی عێراق نزیك بۆته‌وه‌ ده‌یانه‌وێت ئه‌و كه‌سانه‌ دیاری بكری كه‌ گه‌نجانن دیارترینیشیان له‌وانه (دكتۆر یوسف و علی حه‌مه‌ ساڵح و عه‌دنان عوسمان و هوشیار عه‌بدلله‌ ....... هتد ) ، ئه‌م جموجۆڵه‌ی كوڕه‌كانی نه‌وشیروان هۆكاری سه‌ره‌كییه‌ بۆ توڕه‌ بوونی زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی گۆڕان ، هه‌روه‌ها هۆكاریشه‌ بۆ ئه‌وه‌ی گله‌ی له‌ عومه‌ری سه‌ید علی بكه‌ن كه‌ ئه‌و رێكخه‌ری گشته‌ سنورێكیان بۆ دابنێ ، به‌تایبه‌تیش كاتی (عوسمانی حاجی محمود) له‌ رقی بێده‌سه‌ڵاتی رێكخه‌ری گشتی استیقاله‌ی دا له‌ خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن ، دواتر زۆربه‌ی ئه‌ندامانی جڤات ده‌كه‌ونه‌ نێوه‌ندگیریه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی بكشێنێته‌وه‌ ، ئه‌وه‌ بوو كاك عوسمان به‌ مه‌رج ووتویه‌تی تا كێشه‌ی به‌ڕێوه‌بردن و موڵكیه‌تی گرده‌كه‌ و كه‌ناڵی KNN و حه‌د دانان بۆ كوڕه‌كانی نه‌وشیروان یه‌كلایی نه‌كرێته‌وه‌ ناگه‌ڕێته‌وه‌ كۆبونه‌وه‌كان ، هۆكاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی كاك عوسمان له‌گه‌ڵ كوره‌كانی نه‌وشیروان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ ده‌ڵی نابێت ده‌ست وه‌ربده‌نه‌ ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ نه‌وه‌ك بۆ ئه‌وه‌بێت پله‌و پۆستی بده‌نێ ، هه‌روه‌ها كاك عومه‌ریش كه‌ رێكخه‌ره‌ ده‌بێت خاوه‌نی بڕیار بێ له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڵسه‌كه‌وتی كوره‌كانی نه‌وشیروان ، هه‌روه‌ها (چیا و نما )ده‌ست وه‌رنه‌ده‌نه‌ كاروباره‌ ناوخۆییه‌كان و دیاری كردنی كاندیدان و پشگیری كردنی چه‌ند كه‌سانێك ، وه‌ وا بڕیار بوو كه‌ هه‌موو مانگی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ بكرێ به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكی كۆبونه‌وه‌كه‌ دواخرا بۆ كاتێكی نادیار ، هه‌روه‌ها كیشه‌یه‌كی تری ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دووباره‌ خۆ كاندید كردنه‌وه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن چه‌ند كه‌سانیك پشگیرییان ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی نه‌وشیرواندا نه‌ده‌گونجا هه‌ر بۆیه‌ هه‌ندیكیان دژین و چه‌ند كۆمه‌ڵ و تاقمێك پشگیری چه‌ند كه‌سانیك ده‌كه‌ن بۆ دوباره‌ بونه‌وه‌ی به‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان كه‌ وای كردووه‌ ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ ته‌نیا ئیش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ خۆیان ده‌یانه‌وێت بۆیه‌ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته‌ خۆ وویستانه‌ به‌رده‌وام بن ئه‌وا ئه‌مانیش به‌ ده‌سته‌ی یه‌كیتی ده‌بن ، له‌ لایه‌ك پارتی و یه‌كێتیش كار بۆ ئه‌و ئامانجه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ زیاتر ته‌شه‌نه‌ نه‌كات و نه‌بێته‌ هۆی هه‌ڕه‌شه‌ بۆیان بۆیه‌ ده‌یانه‌وێت له‌ ڕێگه‌ی كوڕه‌كانی نه‌وشیروانه‌وه‌ ئاژاوه‌ بكه‌نه‌ ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ جا به‌ پله‌ و پۆست بێت یان بازرگانیكردن وه‌ خه‌ریكه‌ ئامانجه‌كه‌شیان ده‌یه‌ته‌ دی وه‌ك ئاشكرایه‌ كه‌ له‌ دوای مردنی نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌وه‌ی له‌ دوای به‌جێما گردی زه‌رگه‌ته‌ و كۆمپانیای وشه‌ یه‌ كه‌ سه‌رچاوه‌ی داهاتی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ له‌ ئێستادا زۆربه‌ی هۆكاره‌كانی كیشه‌ له‌ نێوان ئه‌ندامانی جڤاتدا له‌سه‌ر ئه‌و سه‌روه‌ته‌یه‌ كه‌ ئایا ئه‌و داهاته‌ی بۆ گۆڕانه‌ یان بۆ كوڕه‌كانیه‌تی چونكه‌ كوڕه‌كانی خه‌ریكن به‌ ئاقارێكی تر ده‌چن ئه‌وه‌یه‌ له‌ كاروباره‌كانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ ده‌ست تێوه‌ردان ده‌كه‌ن و وه‌ به‌ نهێنی خه‌ریكی بازرگانین بۆیه‌ یه‌كێتیش له‌ژێره‌وه‌ یارمه‌تی ده‌دات و ده‌یه‌وێت به‌ره‌و هه‌ڵدێریان ببات بۆئه‌وه‌ی سبه‌ی دوو سبه‌ی به‌ خه‌ڵكی بڵێن كه‌ ئه‌مانیش به‌ژدارن له‌م به‌هه‌ده‌ر دانه‌ی ووڵات و شه‌ریكمانن ، به‌ بڕوای من هۆكاری بێده‌نگ بونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش له‌به‌رامبه‌ر به‌و گه‌نده‌ڵیانه‌ی یه‌كیتی ده‌كری بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ زۆربه‌ی به‌رپرسانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ش شه‌ریكه‌ به‌شن بۆیه‌ ده‌نگیان لێوه‌نایه‌ت ، چونكه‌ چه‌ند جارێ هه‌ندی له‌ كادرانی یه‌كێتی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان له‌ گۆڕان كرد ئه‌گه‌ر بێده‌نگ نه‌بن ئه‌وا ئێمه‌ش بیده‌نگی ده‌شكێنین ئه‌گه‌ر سه‌یری زۆربه‌ر سه‌ركرده‌كانی گۆڕان بكه‌یت به‌ تایبه‌ت كۆنه‌كان زۆربه‌یان كاتی له‌ ناو یه‌كێتیدا بوون بازرگان و كه‌سانی گه‌نده‌ڵ بوون به‌ڵام كاتێ هاتنه‌ ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ هه‌ر وه‌ك خۆیان مانه‌وه‌ به‌ڵام به‌ به‌رگێكی نوێ به‌س شێوه‌ی ووته‌كانیان گۆڕدرا و هیچی تر ئه‌گینا كامه‌ به‌رپرسیان وه‌ك ئه‌و خه‌ڵكه‌ ژیاوه‌ ، لێره‌وه‌ بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئه‌مانیش هه‌ر قسه‌ن و به‌س چونكه‌ له‌وه‌تی هه‌ن چیان كرد له‌ ده‌ركردنی به‌یانامه‌ و چه‌له‌حانی به‌دواوه‌ هیچی ترمان لێنه‌بینین .

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure