داراى شێخ یه‌حیا19/3/2018 493 جار بینراوە

گرده‌كه‌ دژى جوانیى ئه‌خلاق و توانا!!!

ئه‌مڕۆ بیستم خالیدیش وه‌كو زۆربه‌ى تر له‌گرده‌كه‌ ده‌رپه‌ڕێنراوه‌, به‌ڕاستى هێشتا ده‌مه‌وێت ئه‌و ته‌زه‌ى له‌مێشكما دروست بوه‌ به‌رامبه‌ر گۆڕان ، گه‌یشتۆته‌ ئاستێكى نزم له‌م كردارانه‌ هه‌ر به‌سه‌راب بزانم, به‌ڵام كه‌ دێمه‌وه‌ سه‌ر وێنه‌كانى واقیع ده‌بینم ئه‌یهو ئه‌مه‌ چیه‌ بۆخاترى فه‌خرى كائینات كه‌ گۆڕان و هه‌ندێك له‌ده‌موچاوه‌كانى ده‌ستیانداوه‌تێ, سێ ساڵ پێش له‌كه‌ناڵى كه‌ى ئێن ئێن خالیدم ناسى, بڵیم چى له‌گه‌ڵ ئه‌و كارو كرده‌وه‌ى له‌گه‌ڵیى دا ده‌یكه‌ن و خه‌ریكه‌ گۆڕان به‌ره‌و ئه‌و مه‌عده‌نه‌ ده‌به‌ن هه‌مومان په‌شیمان بینه‌وه‌ له‌پشتیوانى و ئه‌و قوربانیانه‌ى بۆ سه‌رخستنیمان دا, قه‌ناعه‌تى ته‌واوم به‌وه‌ هه‌یه‌ حزبێك ده‌ستبه‌ردارى ئه‌خلاق بو و شه‌ڕواڵى سیاسى لێ شل كرد هه‌رچى چاوه‌ڕێى ناكرێت تێایدا ڕوده‌دات, ئاخر خالێدێك به‌و هه‌مو قوربانیه‌وه‌, ته‌نانه‌ت به‌هۆى گۆڕانه‌وه‌ توشى چه‌ندین كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى بو, خامه‌كه‌ى به‌گوڕ بو بۆ گۆڕان, كۆمه‌ڵناس و زامانناس و وتارنوسێكى كارامه‌, گۆڕانخوازێكى پاك و به‌ئه‌خلاق و ئیشكه‌ر ده‌بێ چ واى له‌ گۆڕان و پیاوه‌كانى بنه‌ماڵه‌ كردبێت ئه‌م كوڕه‌ جوانه‌ ده‌ربكه‌ن و ڕاوى بنێێن, جاروبارێك به‌سه‌رى ده‌كه‌مه‌وه‌ زۆرجار پێده‌لێم هه‌ر تۆى ته‌حه‌مولى ئه‌م ژیانه‌ ده‌كه‌یت, ئاخر كێ هه‌یه‌ له‌ئێمه‌ بتوانێت خوله‌كێك ژیانى خالید تێ په‌ڕینیت به‌و هه‌مو ئازار و نه‌هامه‌تیه‌وه‌, دواى ئه‌وه‌ى به‌یانیان مناڵێكى كه‌م ئه‌ندام كه‌ ته‌نها خۆى به‌خێوى ده‌كات ده‌باته‌ دایه‌نگه‌كه‌ى و ڕوده‌كاته‌ گرده‌كه‌ و به‌خۆى لاپتۆپه‌كه‌یه‌وه‌ بۆ گۆڕان و میدیا ده‌گه‌ڕێت و بیرده‌كاته‌وه‌, دواى ته‌واو بونى ده‌وامه‌كه‌شى مناڵه‌كه‌ى ده‌باته‌وه‌ و شه‌و له‌گه‌ڵ ئازار و هاوار و ناڵه‌ى مناڵیكى بێ ده‌م و زمان و پێ به‌سه‌ر ده‌بات, ئه‌و حكومه‌ته‌ مافیا و شكستخواردوه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ مۆڵه‌تى پێداوه‌, كه‌چى ئه‌مڕۆ له‌گرده‌كه‌ له‌برى ئه‌وه‌ى له‌بندیواره‌ جنیو ده‌ره‌كانیان بپێچینه‌وه‌ كه‌چى له‌خالیدیان پێچاوه‌ته‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كاره‌ساته‌ به‌لایه‌وه‌ گۆڕان ببێته‌ حزبى بنه‌ماڵه‌ و كۆمه‌ڵیك ده‌ستى به‌سه‌ردا بگرن, هیچى تر نه‌ماوه‌ بۆ وتن, نازانم گۆڕان بۆچى گه‌یشتۆته‌ ئه‌م ڕۆژگاره‌ ئه‌مه‌ى ده‌یبینن ببێته‌ كارێكى باش به‌لایه‌وه‌...

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure