بورهان شێخ ڕه‌ئوف 16/3/2018 530 جار بینراوە

پۆتین له‌جه‌نگى سارده‌وه‌ بۆ جه‌نگى گه‌رم



هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاى سساڵى 1991 جه‌نگى سارد كۆتایى هات له‌ نێوان هه‌ردوو بڵۆكى ڕۆژاوا به‌ سه‌رۆكایه‌تى وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا و ڕۆژهه‌ڵات به‌ سه‌رۆكایه‌تى یه‌كێتى كۆماره‌ سۆسیالیسته‌كانى سۆڤیه‌تى جاران , به‌ه‌هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و له‌به‌ریه‌كته‌رازانى یه‌كێتى سۆڤیه‌ت بۆ چوارده‌ وڵاتى سه‌ربه‌خۆ ئه‌و جه‌نگه‌ى كه‌ به‌ ساردى ناوزه‌دكرا هه‌رچه‌نده‌ له‌ زۆر شوێنى جیا جیا به‌ وه‌كاله‌ت به‌ گه‌رمیش به‌ڕێووه‌ ده‌چوو سه‌ره‌ڕاى پێشبڕكێ و ململانێ ى سه‌خت له‌ بوارى پێشخستنى چه‌ك و ته‌كنۆلۆجیاى جه‌نگى به‌ هه‌موو جۆره‌كانى ئه‌تۆمى كیمیایى بایۆلۆجى هه‌واڵگرى و تا به‌رنامه‌ى شه‌ڕى هه‌ساره‌كان .


له‌ ئێستادا و دواى بیست و هه‌شت ساڵ له‌ هه‌ڵووه‌شانه‌وه‌ى یه‌كێتى سۆڤیه‌تى جاران كه‌ ڕوسیا خۆى به‌ جێنیشین ومیراتگرى ئه‌و ئیمبراتۆریه‌ته‌سۆسیالسیتیه‌ زه‌به‌لاحه‌ ده‌زانێت و خودى فلادیمێر پۆتین ى سه‌رۆكى ئێستاى ڕوسیاى فیدراڵى كه‌ له‌ منداڵدانى سۆڤیه‌ته‌وه‌ له‌دایك بووه‌ و په‌روه‌رده‌و یه‌كێك له‌ هه‌ڵسووڕاوه‌ دیاره‌كانى ده‌زگاى هه‌واڵگرى ( KGB ) سۆڤیه‌تى جاران بوو ئێستاش بۆ چه‌ندین خووله‌ سه‌رۆكه‌ و نیازى هه‌یه‌ بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تیه‌ى له‌م 18 مانگى ئازاره‌دا ئه‌نجام بدرێت خۆى كاندید بكاته‌وه‌ و له‌ وتارى ساڵانه‌ى خۆى له‌ به‌رده‌م هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نى دۆما (په‌رله‌مان ) و ئه‌نجومه‌نى یه‌كگرتوو ( پیران ) وه‌كو نه‌ریتى ساڵانه‌ ده‌بوو له‌ مانگى كانوونى یه‌كه‌مى ڕابردوو بخوێنرایه‌ته‌وه‌ به‌ڵام هه‌ر به‌ مه‌به‌ست بۆ نزیك بوونه‌وه‌ له‌ كاتى هه‌ڵبژاردنه‌كان دواخرا له‌ 1/ئازارخوێنرایه‌وه‌ .


ناوه‌ڕۆك و مه‌به‌ستى وتاره‌كه‌
ئه‌وه‌ى بیسترا له‌ سه‌رۆكى ڕوسیا ى فیدراڵى فلادیمیر پۆتین سه‌رده‌مى جه‌نگى ساردى وه‌بیر ئاماده‌بووان و جیهانیش هێنایه‌وه‌ هه‌روه‌ها ئاماژه‌یه‌كى به‌هێزیشى دا بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى پێشبڕكێ ى خۆ پڕچه‌ككردن له‌گه‌ڵ ڕكابه‌ره‌ سه‌رسه‌خت و له‌ مێژینه‌كه‌یان ئه‌مریكا كه‌ وا ئێستا سنوره‌كانى هاوپه‌یمانى ناتۆ ى نزیك له‌ سنووره‌كانى ڕوسیا خستۆته‌وه‌ .


هه‌رچه‌نده‌ له‌ ئێستادا په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مریكا و ڕوسیا جۆرێك له‌ ساردى و سڕى پێوه‌دیاره‌ به‌ هۆى تۆمه‌تباركردنى ڕوسیا به‌ ده‌ستوه‌ردان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى ئه‌مریكا به‌ڵام پۆتین داواى له‌ ئه‌مریكیه‌كان كرد كه‌ بگه‌ڕینه‌وه‌ بۆ سه‌ر مێزى دان وسان وباشتر و وردتر بیر بكه‌نه‌وه‌و چونكه‌ هه‌موو ئه‌و سزانه‌ى كه‌ خراونه‌ته‌ سه‌ر وڵاته‌كه‌ى ناتوانن به‌ر به‌ پێشووه‌ چوونى وڵاته‌كه‌ى بگرن به‌ڵكو وتى توانیوومانه‌ هه‌موو ئه‌و ئامانجانه‌ به‌ ده‌ستبهێنین كه‌ ڕۆژاواییه‌كان ویستوویانه‌ به‌ده‌ستى نه‌هێنین , له‌ هه‌مانكاتدا وتى ئێمه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ كه‌س ناكه‌ین و پێداگیرى له‌وه‌ كرد كه‌ چه‌كى ئه‌تۆمى به‌كار ناهێنین له‌ هه‌مبه‌ر كه‌سدا له‌ حاڵه‌تێكدا نه‌بێت كه‌ هێڕشمان بكرێته‌ سه‌ر به‌ چه‌كى ئه‌تۆمى یان ته‌قلیدى كه‌ بوونمان بخاته‌ مه‌ترسیه‌وه‌ ,له‌هه‌مانكاتدا هۆشدارى توندى دا له‌ هه‌رپه‌لامارێك بۆسه‌ر خۆیان و هاوپه‌یمانه‌كانى كه‌ئه‌مه‌ خاڵێكى هه‌ستیاره‌ نازانین هاوپه‌یمانه‌كانى به‌ دیاریكراوى كێن ؟


له‌ هامانكاتدا پۆتین له‌م وتاره‌دا كه‌ بۆنى جه‌نگى لێده‌هات به‌ درێژى باسى تازه‌ترین جۆرى داهێنانه‌كانى چه‌ك و ڕۆكێته‌كانى كرد كه‌ له‌ به‌رامبه‌ر دانان و بڵاه‌پێكردنى سیستمى ڕۆكێتى به‌رگرى ئه‌مریكا له‌ نزیك سنووره‌كانى وڵاته‌كه‌ى هه‌روه‌ها زیاتر وتى ئه‌مه‌ جۆرێكه‌ له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌و پاشه‌كشه‌ى ئه‌مریكا له‌ ساڵى 2002 له‌ په‌یماننامه‌ى وه‌ستانى پێشبڕكێ ى چه‌كى ئیستراتیجى هێرشبردن , وتى ئه‌وان واته‌ ئه‌مریكا ئێمه‌یان ناچار كرد كه‌ په‌نا بۆ پێشخستنى ئه‌م چه‌كانه‌ به‌رین كه‌ له‌ وێنه‌یان نیه‌ له‌ جیهاندا و هیچ جۆره‌ چه‌كێكى ته‌قلیدیش ناتوانێت به‌ریان پێبگرێت .


هه‌ربۆیه‌ ئه‌م لێدوانانه‌ى پۆتین نیشانه‌ى سه‌رهه‌ڵدانى لاپه‌ڕه‌یه‌كى ترى ململانێ و پێشبڕكێ ى خۆ پڕچه‌ككردنه‌ له‌ جیهاندا كه‌ به‌ هیچ جۆرێك خزمه‌ت به‌ مرۆڤایه‌تى و ئاشتى و ئاوه‌دانى ناكات و گه‌ڕاه‌نه‌وه‌یه‌ بۆ نه‌زمى دووجه‌مسه‌رى كه‌ساڵانێكى درێژ له‌ دواى شه‌ڕى جیهانى دووه‌مه‌وه‌ تا سه‌ره‌تاى نه‌وه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى ڕابردوو درێژه‌ى كێشا .

 

بۆیه‌ گه‌ر وردتر له‌ وتاره‌كه‌ى پۆتین بڕوانیین ئه‌و ڕاستیه‌مان زیاتر بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه‌ :


سیستمى ڕۆكێتیمان پێشخستووه‌ كه‌ مه‌وداكه‌ى كراوه‌یه‌ تاكوێ بمانه‌وێت ده‌ڕوات به‌ناوى (سارمات) كه‌ كێشى هه‌ر ڕۆكێتێك 200 ته‌نه‌ كه‌ تواناى مانۆڕو خۆده‌ربازكردنى له‌ هه‌موو سیستمه‌كانى ڕاداروسیستمه‌كانى قه‌ڵغانى ڕۆكێتى هه‌یه‌ .


هه‌روه‌ها ڕۆكێتى ترى پیشانى ئاماده‌بووان دا له‌ ڕیگاى شاشه‌ پێشكه‌وتووه‌كانه‌وه‌ كه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ئاماده‌كرابوو كه‌ خێراییه‌كه‌ى بیست جار له‌ خێرایى ده‌نگ زیاتره‌ كه‌ پێ ى ده‌ڵێن كینجاڵ واته‌ خه‌نجه‌ر .


جگه‌ له‌مانه‌ش ژێرده‌ریاییه‌كى ترى نمایشكرد كه‌ به‌ وزه‌ى ئه‌تۆمى كارده‌كات و تواناى هه‌ڵگرتنى هه‌موو جۆر ڕۆكێتێكى هه‌یه‌ له‌ قوڵایى ده‌ریاكانه‌وه‌ هه‌روه‌ها چه‌ندین جۆر ڕۆكێتى تر كه‌ به‌لیزه‌ر كارده‌كه‌ن له‌ هه‌موو كه‌ش و هه‌وایه‌كى ناله‌باریشدا .


له‌ كۆتاییدا وتى(( كه‌س گوێ ى لێ نه‌ده‌گرتین و كه‌س نه‌ى ده‌خواست قسه‌مان له‌گه‌ڵ بكات ئێستا ئیتر گوێمان لێبگرن )) دیاره‌ مه‌به‌ستى ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانێتى .
.

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure