دانا محه‌مه‌د ره‌زا16/3/2018 1101 جار بینراوە

كاك هوشیار عبدالله‌ و فاوله‌كانی


چه‌ند جاریكه‌ كاك هوشیار عبدلله‌ به‌ بۆنه‌و بێ بۆنه‌ ،تانه‌ له‌ كاك دكتۆر به‌رهه‌م ده‌گرێ . هێشتا زووشه‌ بۆ ئێمه‌ بكه‌وینه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ ، به‌رامبه‌ر به‌ ئێمه‌ بیپسێنن ، به‌لام ، بێ ئه‌وه‌ی كاك هوشیار سیاقی قسه‌كانی كاك به‌رهه‌می زانیبێ ، ئینتیقائیانه‌ ، كردویه‌تیه‌ بابه‌تێكی ، میدیایی و غه‌درێكی گه‌وره‌ی له‌ خودی كاك نه‌وشیروان و كاك به‌رهه‌میشكردوه‌و خزمه‌تێكی باشیشی به‌و ئاراسته‌یه‌كردوه‌ كه‌ قینی زۆریان به‌رامبه‌ر هاوپه‌یمانی نیشتمان و ئه‌و رێكه‌وتنه‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌ نیوان هاوپه‌یمانی و گۆران و كۆمه‌لدا دروستكراوه‌ . كاك به‌رهه‌م له‌ سیاقێكدا باسی كاك نه‌وشیروانی كردوه‌ كه‌ پیشاندانی گه‌وره‌یی و لێبراوی خودی كاك نه‌وشیروانه‌ ، چونكه‌ ئه‌و وتی كه‌ نه‌یارانمان پێمان ده‌ڵین كاك نه‌وشیروان بیست و 24كورسی هێنا و هیچی نه‌كرا! ئایا ئێوه‌ چیتان پێده‌كرێ؟ئه‌گه‌ر لای كاك هوشیار له‌ په‌نا ئه‌و قسه‌یه‌ قینێك له‌ كاك به‌رهه‌م خۆی حه‌شارنه‌داوه‌ ، عه‌جه‌به‌ن له‌و حه‌قیقه‌ته‌ نه‌گات كه‌ باسكردن له‌ بێ كاریگه‌ری 24 كورسیه‌كانی كاك نه‌وشیروان پره‌ له‌كاریگه‌ری كاك نه‌وشیروان به‌سه‌ر رای گشتی كوردستان له‌لایه‌ك له‌لایه‌كی تریش ، پره‌ له‌ و ته‌فسیره‌ی كه‌ سیستمی حوكمرانی كوردی هیچ به‌هایه‌ك بۆ كورسی و رای گشتی دانانێت ، مه‌گه‌ر كاك هوشیار نازانێ كه‌ هه‌ر ئه‌و لێكدانه‌وه‌ی كاك به‌رهه‌م ده‌یكات بۆ ئه‌و 24 كورسیه‌ی گۆران ، وای له‌ كاك نه‌وشیروانكرد په‌نا به‌رێته‌ به‌ر رێكه‌تنێكی ناكامی نیوان گۆران و بالی ده‌سترۆیشتوی ئه‌وسای یه‌كێتێ !گومانیشم نیه‌ كه‌ نزیكایه‌تی كاكه‌ هوشیار له‌ كاك نه‌وشیروان ،بای ئه‌وه‌نده‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌وه‌ بگات ، ئه‌و ته‌فسیره‌ی كاك به‌رهه‌م كردی هه‌مان تیروانینی كاك نه‌وشیروان خۆی بوه‌ ، چونكه‌ كاك نه‌وشیروان به‌هه‌مان تێگه‌یشتنی كاك به‌رهه‌م بۆ 24 كورسیه‌كه‌ ، ئه‌وه‌ی بۆ رونببوه‌وه‌ كه‌ خه‌باتی په‌رله‌مانی له‌ كوردستاندا سه‌ره‌رای ساخته‌كاریه‌كانی حیزبه‌ده‌سه‌لاتداره‌كان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ، هێشتا زه‌مینه‌و كه‌شی كاری سیاسی و ئامرازی كاریگه‌رنین بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی خۆسه‌پێن له‌ كوردستاندا بگۆرێ .


ناشزانم كاكه‌ هوشیار چه‌ندی له‌ بیره‌ كه‌ كاك به‌رهه‌م زیاتر له‌ كاك نه‌شیروان له‌ ساخته‌كاریه‌كانی ئه‌لبیسه‌كه‌ی له‌ هه‌ڵلا داو باجی گه‌وره‌شی له‌سه‌ردا ، هه‌ركاك به‌رهه‌میش بو له‌ په‌راوێزی 17ی شوبات دا كه‌ بودجه‌ی حیزبه‌ ده‌سه‌لاتداره‌كانی ده‌قرتاند و له‌ناو په‌رله‌مانیشدا ده‌یوت براده‌رینه‌ كێشه‌ی گه‌نده‌لی له‌ كوردستاندا ، كێشه‌ی ته‌زویراتی ئینتیخابیه‌ و وه‌رن باكێشه‌ی ساخته‌كریه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كان چاره‌ سه‌ر بكه‌ین .سه‌یریشه‌ كاك هوشیار ئه‌وه‌نده‌ خۆی به‌ دلسۆزی كاك نه‌وشیروان بزانێ ئاگای له‌وه‌ نه‌بوه‌ ئه‌و شه‌وه‌ی كه‌ ئه‌و ته‌فسیره‌ فاول ئاسایه‌ی به‌رامبه‌ر لێدوانه‌كانی كاك به‌رهه‌م كردوه‌ ، ئه‌و شه‌وه‌ ته‌وقیتی ئیمزاكردنی رێكه‌وتنی نێوان هاوپه‌یمانی و گۆران و كۆمه‌ڵ بریاری لێدرابوو ! ئه‌و رۆژه‌ش كه‌ كاك هوشیار فاوله‌كه‌ی به‌رامبه‌ر كاك به‌رهه‌م و كاك نه‌وشیروانكرد له‌ ته‌فسیره‌ فاوڵ ئاساكه‌یدا ، ئه‌ورۆژه‌ رێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان ئه‌و سێ لایه‌نه‌ ئیمزاكرا !

ماوه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌ بڵێین كه‌ ، هیوادارین كاك هوشیار له‌وه‌بگات كه‌ هاتنه‌ مه‌یدانی گوتاری هاوپه‌یمانی بۆ گۆرینی سیستمی حوكمرانی هه‌رێم و نزیكایه‌تی ئه‌و گوتاره‌ له‌ گه‌ل گوتاری گۆران كه‌ رێبه‌ره‌كه‌ی كاك نه‌وشیروانه‌ له‌ ناو هاوپه‌یمانیتیه‌ تازه‌كه‌ی ئه‌و سێ لایه‌نه‌دا ، كام ئه‌جیندای سیاسی خۆسه‌پێن و كام ده‌سه‌لاته‌ ته‌نگاو ده‌كات ؟ گه‌ر كاك هوشیار ئه‌وه‌ نه‌زانێ ئه‌وه‌ كاك هوشیاره‌كه‌ی جاران نیه‌ ، گه‌ر ئه‌وراستیه‌ش بزانێ ئه‌وه‌ به‌خۆی بزانێ یان نه‌زانی ئه‌م نوسینه‌ فاول ئامێزانه‌ی چه‌ند جارێكه‌ له‌ سه‌ر كاك به‌رهه‌م بلاویان ده‌كاته‌وه‌ خزمه‌ت به‌ و لایه‌نانه‌ ده‌كات كه‌ لێنه‌گه‌ران ئه‌و خه‌باته‌ په‌رله‌مانیه‌ی كاك نه‌و شیروان دایهێنا ،كاریگه‌ری له‌ سیستمی حوكرانی كوردستاندا جێبێلێ . هیواداریشم كاك هوشیار بزانێ كه‌ ئێمه‌ له‌ ئه‌و زیاتر كاك نه‌وشیروان به‌ره‌مزو رابه‌ری ده‌زانین و له‌دوای كۆچی كاك نه‌وشیروان كاك به‌رهه‌م لای ئێمه‌ ره‌مزێكی زیندوو هه‌ره‌كاریگه‌ری ئَێستایه‌ به‌روی زولم و سته‌مكاریی سته‌مكارانی خۆسه‌پێنه‌رانی ده‌سه‌لاتی كوردیدا ، هه‌ربۆیه‌ لای ئێمه‌ هه‌ركه‌سێك لێدوانی ناجور به‌رامبه‌ر كاك نه‌وشیروان بدات ئێمه‌ پێش كاك هوشیار نیگه‌ران ده‌بین و وه‌لاممان ده‌بێ . هه‌ر به‌ هه‌مان نه‌فه‌سیش هه‌ركه‌سێ زه‌ره‌یه‌ك فاول به‌رامبه‌ر كاك به‌رهه‌م صالح بكات به‌ غه‌دری ده‌زانین و وه‌لاممان ده‌بێ .خۆشمان بۆ هه‌موو زه‌مه‌نه‌كانی ئێستاو كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان و دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانیش ئاماده‌ كردوه‌ . هێواداریشین كاك هوشیار پابه‌ندبێت به‌و رێكه‌وتنه‌ی سێ لایه‌نه‌كه‌ ، كه‌ درێژه‌پێده‌ری رێبازی كاك نه‌وشیروانه‌ بۆ دیموكراسی و داد په‌روه‌ریی .

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure