دارا شێخ يه‌حيا13/3/2018 1021 جار بینراوە

له‌ ئیحسانو بته‌مام بۆ ئیحسانو بۆ زیاد كردنى سامان

نەوشیروان مستەفا ژماره‌یه‌كى زۆرى به‌ڵگه‌نامه‌ى له‌سه‌ر كارو چالاكى و خزمه‌ت و ده‌ستكه‌وته‌كانى, قوربانیى و ماندوبون و ئه‌و چاكانه‌ى له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و چینه‌ جیاوازه‌كاندا كردبو له‌لا بو, به‌شێكى زۆرى به‌ڵگه‌نامه‌ى گه‌نده‌ڵى ئه‌خلاقى و جاسوسى و ده‌یان مه‌له‌فى قه‌به‌ى ئه‌منیى و پڕ مه‌ترسى هاوڕێبازه‌ سیاسى و ته‌نانه‌ت نه‌یاره‌كانیشى له‌لابو, ده‌یتوانى به‌ئاشكرا كردنى مه‌له‌فى گه‌نده‌ڵیه‌كان دوژمنه‌ سیاسیه‌كانى بڕوخێنیت


به‌باسكردنى چاكه‌كانیشى منه‌تى نه‌یاره‌ سیاسیه‌كانى بشكێنت به‌ڵام بۆچى ئه‌مه‌ى نه‌كرد؟ بۆ ئه‌وه‌ى ببیێته‌ كه‌لتورێكى سیاسى, شكاندن و مه‌له‌فى تایبه‌تى باس نه‌كرێت و منه‌تی چاكه‌یه‌كیش نه‌كرێته‌ چه‌كى بازرگانى كردن و موازه‌یه‌د و كوێراندن, ,كه‌ گۆڕانیشى دروست کرد به‌خه‌ونى گۆڕانكارى له‌سیاسه‌ت و حزبابه‌تى و دواجاریش سیستمى وڵاتدا بۆ ساتێک باسی مێژوی تایبه‌تى و چه‌ندین به‌ڵگه‌ له‌سه‌ر هه‌ندێ ژیانى سیاسى مام جەلالی سەرکردەی ڕەحمەتی نەدەکرد هه‌ندێكجاریش كه‌سێك بیویستایه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ شتێكى لێ بدركێنیت خێرا باسه‌كه‌ى گۆڕیوه‌، چونکە کاری بەو شوێنە نامابوو کە بەجێی هێشت بوو ، هەرگیز پەلاماری هاوڕێکانی چەند ساڵه‌ى خەباتی دۆست یا ئەندامانى یه‌كێتى نە دەدا ،چونکە نەشیروان لەوە تێگەیشتبوو ( هەر کەس بە توانای خۆی ) پێکهاتەی ئەم کۆمەڵگایە هەر ئەوەندەی لێ سەمەر دەبێت بۆ گۆڕان کاری .. شاسوار عه‌بدولواحید ماویەکه‌ باسى پرۆژه‌كانى ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌یان مافى خۆیه‌تى به‌ڵام كه‌ وێنه‌یه‌كى پۆست كردوه‌ له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فادا و ده‌پرسێت ده‌زانن نیهێنى ئه‌و وێنه‌یه‌ چیه‌, دواتر بۆمان ده‌گیڕیته‌وه‌ كه‌ بیره‌وه‌رى دروست كردنى هۆڵى كۆنفرانسى گردى زه‌رگه‌ته‌یه‌ كاتى خۆى بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا و گۆڕانى دروست كردوه‌, باشه‌ كاكه‌ ده‌سته‌كانت خۆش بێت هه‌زار جار به‌و په‌له‌یه‌ هۆڵه‌كه‌ت دروست كه‌ ماوه‌كه‌ى بۆ هه‌ڤده‌ ڕۆژه‌, كارێكى گه‌وره‌ت ئه‌نجامداوه‌, به‌ڵام ده‌كرێت بێ پرسیار لێ ده‌رنه‌چیت؟ مە سەلەیەک یەک هەیە ( کل الاحسان بالتمام ) من وه‌كو كه‌سێكى بێ لایه‌ن و بینه‌رى ئه‌و وێنه‌ و جوڵه‌ سیاسیه‌كانت كه‌ هه‌میش ڕه‌خنه‌م له‌گۆڕانیش گرتوه‌ پێموایه‌ به‌ڕیَِزت نه‌توانیوه‌ ئیحسانه‌كه‌ ته‌واو بكه‌یت و مه‌به‌ستت له‌و ئیحسانه‌ بۆ ده‌ستكه‌وتنى كۆمه‌ڵیك سامانى تره‌,چونكه‌ قه‌بوڵ كردنى ئه‌و كاره‌ت له‌لایه‌ن نه‌وشیروان مسته‌فاوه‌ نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه‌ سیقه‌ى پێتبوه‌ سامانه‌كه‌ت وه‌كو ئه‌وانى تر سه‌د ده‌ر سه‌د دزى نه‌بێت یان نایده‌ى به‌نێو چاوانى خۆى و بزوتنه‌وه‌كه‌ى دا, زۆر كه‌س ده‌زانێت كاتێك سه‌رمایه‌دارێكى تر دو بینا له‌ناو گرده‌كه‌دا دروست ده‌كات و كاتێك نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌بیستێت له‌لاى خه‌ڵكى وه‌كو منه‌ت باسى ده‌كات هه‌ردو بیناكه‌ به‌ر شۆڤڵ ده‌دات, دڵنیام گه‌ر مابا و ئه‌م وێنه‌ى ئێستاى به‌ڕێزتى دیبا سبه‌ینى ئه‌و هۆڵه‌ له‌گه‌ڵ زه‌ویدا به‌ته‌ختى ده‌چویه‌ سه‌رى, له‌لایه‌كى تره‌وه‌ ده‌ته‌وێ چ بسه‌لمێنى, خێراى له‌كار و خزمه‌ت؟ دڵسۆزى و به‌خشنده‌یى؟ لێهاتوى و شاره‌زایى و توانایى ئاوه‌دانیى؟ من ده‌لێم هیچى ئه‌مانه‌ نین, چونكه‌ خه‌ڵكى زۆر لێت ناراِزیه‌ هه‌ر له‌كارمه‌نده‌كانى كه‌ناَله‌كه‌ته‌وه‌ بیگره‌ تا ده‌گاته‌ به‌شداربوانى پشكه‌كان, به‌ڕیزت به‌و پشكانه‌ چه‌ند پارویه‌كت له‌ده‌مى سه‌دان خێزان گرتوه‌ته‌وه‌ و له‌شوێنى تر بینا یان هۆڵت پێ دروست كردوه‌ له‌بنه‌مادا چاكه‌خوازى ئه‌وه‌یه‌ دڵى خێزانه‌كان ئاوه‌دان بكه‌ێته‌وه‌ و هۆڵى سیاسیه‌كان بڕوخێنیت...


ئەمەوێت من هیچ نەڵێم بەڵام ئەم هۆنراوەیەی قانعی شاعیرت بۆ دەهێنمەوە مخابن کە هەندێک لە کورەزاکانی هەر بەو پەندە دەبن کە بۆ جەنابتان دەکەم بەنمونە.


،
من و فـــــلس
ئـەی فـلس وەڵــڵا لە داک و بــاب و باپـیـر چاتـــــــری
تـۆ لە دووسەد خزم و خوێش و شێخ و دەستگیر چاتری
هـــەی بەقوربانی زتــەت بـــم رۆژی ســەودا و مامەڵە
تۆ لە شـــیر و خەنجەر و بــــڕنەو گــــەلێ ئــازاتـــری
وابــزانم بــــێ ئـەدەب نابـــــم ئەگـــەر ئەمـــڕۆ بڵێــــم
تۆ لە لــوقمــان و ئەرســتۆ عــالم و دانــــاتـــری
من بە چاوی خۆم دیم کەمتیارت کرد بە شێــــــر
بەینی بەینەڵڵا لە خواجە و فەیلەسووف وریاتری
چەن زەبەلاح و قورمساخ و تەڕاحت کرد بە پیاو
ئیمڕۆکە تــــۆ لە خوێندن چـــــاتر و باڵاتـــــــری
کلکی کەر بەرزکەیتەوە ئەیکەی بە پێشەنگی قەتار
ئافەرین بـۆ تــۆ فــلس بێ شـــــک لە من دانـــاتری

مامۆستا " قانع "

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure