ڕێکان شەریف12/3/2018 447 جار بینراوە

گۆڕان بۆچی لە حوکمەتە خۆجێیەکان ناکشێتەوە؟

 

پاش هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2014 کە بزووتنەوەی گۆڕان براوەی یەکەمی پارێزگای سلێمانی بوو و بە دەنگێکی زۆر پێش رکابەرەکەی کەوت کە یەکێتی نیشتمانی کوردستانە بەڵام وەک ڕوونبوو ئەوکات ساختەکاریەکی زۆر کرا تا دەنگەکانی یەکێتی لە گۆڕان نزیک بکرێتەوە.

 

بە پێی مافی هەڵبژاردن گۆڕان دەبوو پارێزگاری سلێمانی 4 ساڵ وەرگرتایە و بەپێی ئەو سیستەمە تایبەتەی لە کوردستان هەیە و لە هیچ کوێی دنیا نیە پۆستی پارێزگار کرا دوو ساڵ بە دوو ساڵ، واتە دوو ساڵ بۆ گۆڕان دوو ساڵ بۆ یەکێتی.

 

یەکێتی دووساڵەکەی خۆی تەواو کردوو پۆستی پارێزگاری سلێمانی درا بە گۆڕان، بەڵام بەهۆی سوربوونی گۆڕان بۆ یاسا سەروەری ماوەیەکی زۆر وەرگرتنی ئەو پۆستە دواکەوت وەک روونە پۆستی پارێزگار پێویستی بە واژووی سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەبوو لە یاساشدا سەرۆکی هەرێم نەبوو , کە (گۆڕان لە پێناو نەشکاندنی یەک یاسادا لەم هەرێمەدا قوربانی بە دەنگی 500 هەزار دەنگدەر و مافی وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری دا، بەڵام پارتی لە پێناو و پۆستێک شکاندنی یەک یاسادا دەنگدەر و خەڵکی تەواوی هەرێمی قوربانی پۆستێک کرد و گەورەترین دەزگای یاسایی ئەم هەرێمەی داخست)

 

لێرەوە وەڵامی ئەو پرسیارە دەدەینەوە بۆچی گۆڕان کە هیچی پێناکرێت ناکشێتەوە؟

 

وەک ڕوونە لەسەرەتای دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕان بە چاوسوورکردنەوە و نان بڕینی لایەنگران و دەنگەدەرانی گۆڕان ڕێگریان لە پرۆگرامی گۆڕان کرد، تەنانەت کەسێک نەیدەوێرا بڵێت من گۆڕانم بەڵام دوای وەرگرتنی ئەم پۆستانە و وەرگرتنی چەند بەرێوبەرێكی گشتی ئێستا خەڵک زۆر بە ئاشکرا دەڵێت من گۆڕانم و کەسێکیش بچوکترین سزا نادرێت!

 

دووەم گۆڕان ئەگەر هیچیشی پێنەکرێت ئەیەوێت ئەوە بسەلمێنێت کە تاکە ڕێگا بۆ گۆڕانکاری پرۆسەی هەڵبژاردنە و دوورکەوتنەوەیە لە توندوتیژی و گۆڕینی ئەقڵیەتی تاکی ڕۆژهەڵاتیە، کە ئەیەوێت بڵێت گۆڕانێک با بە 20 ساڵ بکرێت بەڵام 100 ساڵ لە ژێر سایەی بحەسێینەوە نەک گۆڕان بە 2 ساڵ بکرێت و 20 ساڵ جارێک گۆڕانی تیا بکرێت و فەرمادە سەربازییەکان لاببەن!

 

بۆیە من داوا لە خەڵک دەکەم ڕەخنەی جدی لەو کەسانە بگرن کە لە پۆستەکانی گۆڕاندان بەڵام ڕێگری لە کشانەوەی گۆڕان بکەن لە حوکمەتی خۆجێی چونکە لانی کەم ئەگەر گۆڕان هیچ نەکات و هیچیشی پێنەکرێت دزی و گەندەڵیش ناکات.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure