دڵشاد مه‌لا11/3/2018 629 جار بینراوە

گۆڕان سەردەکەوێت

 

ئه‌وه‌ى پێمان ده‌ڵێت گۆڕان سه‌رده‌كه‌وێت،


دوو حزب كه‌ سه‌رۆكه‌كانیان سەرۆک کۆمار و سەرۆکی هەرێم بون، دوو وڵاتى به‌هێزى وه‌كو توركیا و ئێرانیان له‌ پشت بوو نه‌یانتوانى چۆك به‌گۆڕان دابده‌ن كه‌ پشتى به‌ ده‌نگى هاوڵاتییان به‌ستووە، ئێستا یه‌كێك له‌و سه‌رۆكانه‌ له‌ ژیاندا نه‌ماوه‌ و سه‌رۆكه‌كه‌ى تریش له‌ ئاستی نێوده‌وڵه‌تى له‌ جێى نه‌بونه‌ و له‌ ئاستى ناوخۆییش هێزى جارانى نه‌ماوه‌،، بۆیه‌ ده‌ڵێم گۆڕان سه‌رده‌كه‌وێت.


ئه‌و ته‌حه‌دا گه‌ورانه‌یه‌ كه‌ دژ به‌ هه‌ردوو حزبی یه‌كێتیى و پارتى ده‌سه‌ڵاتدار كردوونى، یه‌كێك له‌و خه‌سڵه‌تانه‌ى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كه‌ جیاى ده‌كاته‌وه‌ له‌ حزبه‌كانى تر نه‌بوونى مه‌یلى پۆستپه‌ره‌ستى و پاره‌په‌ره‌ستى و هێزپه‌ره‌ستی یه‌، كێ هه‌بوو پشت له‌ پۆستی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى و وه‌زاره‌تی دارایى و پێشمه‌رگه‌ بكات ئه‌گه‌ر گۆڕان نه‌بێت؟


هیچ هێزێك وه‌كو گۆڕان نه‌فه‌س درێژ نه‌بووه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ئامانجى چاكسازى و دادپه‌روه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ناو سیستمى حكومڕانی كوردیدا.


گۆڕان سه‌لماندى كه‌ ده‌توانێت به‌ربه‌سته‌ كۆنكرێتییه‌كان بشكێنێت، ته‌حه‌دا گه‌وره‌كان تێبپه‌ڕێنێت، ببێته‌ رێپیشانده‌رى خه‌باتى مه‌ده‌نی.


كه‌چى ئێستە دەمڕووتە دروستکراوەکەی پارتی بە خەیاڵپڵاوییەوە دەیەوێت دژایەتی گۆڕان بکات.. به‌ڵام سات به‌ سات مێژوو جوانییه‌كانى گۆڕان ده‌نووسێته‌وه‌.

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure