کاروان عەلی شامار9/3/2018 517 جار بینراوە

مەلاو عانی ھەلبژاردنەکان!!!

 

وەک پیشەیی ھەمیشە کاکی کارگێر پێش ھەلبژاردنەکان لە میدیاو سۆسیال میدیاو دیبەیتەکانیدا لێدوان و کردەیی سەیرو سەمەر ئەنجام دەدات دواجاریش وەک بەرزەکی بانان لێی دەردەچێت و دەبێ (ی ن ک) باجەکەی بدات.

 

لێرەیا مشتێک لەو قسە بێلەزەتانە بیر خوێنەر دێنمەوە کە لە میدیاکان و لە پێش ھەلبژاردنەکان ئەنجامی داوەو بەوەش یەکێتی زیانێکی زۆر بەرکەوتووەو گەر نەیارەکانی تەنھا بەشێک لەو قسانە بەکاربێنن ئەوا ریکلامی ھەلبژاردنیان پێویست نابێ!

 

١. داھێنانی زاراوەی (١٦)ی ئۆکتۆبەر، دوو رۆژ دوای روداوەکەش رونکردنەوەیەکی بلاوکردەوەو پاکانەیەکی باشی بۆ پارتی کردبوو، تاوانەکەشی خستبووە ئەستۆی (ی ن ک) ئەگەرچی تەواوی تاوانەکەو سەرجەم ئەو نەھامەتیانەی بەسەر گەلی کوردا ھاتووە لەمێژە تا ئەمرۆ پارتی و مالباتی بارزانی لێی بەرپرسن.

 

٢. رۆژی پێنج شەمە رێکەوتی ٨-٢-٢٠١٧، لە دواین ئەکشنی سیاسیدا تەنھا بۆ چاوپێکەوتنێکی کەنالی روداوی زمانحاڵی پارتی لە سلێمانیەوە رۆشتبووە ھەولێرو زاراوەی (گیرفان رۆشتووی) خستە پاڵ ئەو کەسانەی کە نوکە بونەتە بەربەست لەبەردەم پلانە نەزۆکەکانی کە بریتییە لەناوبردن و کۆتایی ھێنانە بە یەکێتی.

 

٣. لە کاتێکدا کادیرانی یەکێتی لەوپەری خراپی دۆخی ئابوریدان کەچی کاکی کارگێر بە کونفە یەکونێک دوو ملوێن دۆلاری لە سەرسەخترتن نەیاری ی ن ک وەرگرتبوو بەمەش کاردانەوەی نێوخۆی و دەرەکی زۆری بەدوای خۆیدا ھێناو ھەرچی ئەو ھەولانەش درابوون بۆ کۆتایی ھاتنی بەرێکەوتنی ستراتیجی نێوان یەکێتی و پارتی بەم کارە ھەموو ریسەکەی کردەوە بەخوری و گومانی لای ھاولاتیانی زیاتر دروستکرد لە ھەبونی پەیوەندی ژێر بەژێری نێوان سەرکردەکانی ھەردوو حیزب لە ئاستی بالادا.

 

٤. نکۆڵی لە جەربەزەیی و قارەمانێتی پێشمەرگەکانی یەکێتی نیشتیمانی ناکرێت وەلێ وروژاندنی بەزمی کۆپتەرەکان گوایە ئەوێ رۆژێ ٢٢ کۆپتەر لەیەک کاتدا ھێرشیان کردۆتە سەر خۆی و چەن پێشمەرگەیەک کە ژمارەیان لە ژمارەی کۆپتەرەکان کەمتر بوو دەیان کاردانەوەی جۆراوجۆری دوای خۆی ھێانو پێشمەرگەیەکی ھاورێشی راسپاردبوو لەبری راستکردنەوەی ھەوالەکە کۆپتەرێکی تری بۆ چیرۆکەکە زیادکردبوو! بەمەش لە تۆرە کۆمەلایەتیەکان پلارێکی زۆری بەدوای خۆیدا ھێناو گەر لە رابردوو شانازیەکیش ھەبوبێ لە دوای ئەم روداوە کەس زاتی بلاوکردنەوەی ناکا.

 

٥. لە ھەلبژاردنەکانی رابردوشداو لە دیبەیتێکی پلاتفۆرمی دابراندا باسی گۆشتی بەرازو حوشترەکەو حەبی ڤیاگرای وروژاند بەمەش ھەستی زۆرێک لە شەقام و ئەندامانی یەکێتی بریندارکرد چونکە بەشێکی زۆری خەلکی کوردستان موسڵمانن و لەبنەرەتدا ئیسلامی میلین.

 

٦. بەزمی پارەی ژێر زەمینەکان و کارەباکەش با بوەستێ کە ئێستا بوونە بە مانشێتی میدیاکان و رۆژانە دەیانجار بۆ ریکلامی ھەلبژاردنەکان لێدەدرێنەوە.

 

لە کۆتایدا جێی خۆیەتی بپرسین ھەموو ئەم پلانگێریریانەی مەلا دژ بە یەکێتی بۆچی و لەبەرامبەر چیدا بۆ نەیارانی دەکا!؟
بۆ ھەرکە نزیک دەبینەوە لە ھەلبژاردنەکان دەست بەمجۆرە قسانە دەکا؟!
وەلامی ئەم پرسیارانە دەسپێرم بە ئەوانەی دەیانەوێ یەکێتی بخەنەوە سەر شارێگەی خۆی!

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure