بنياد ئه‌حمه‌د8/3/2018 469 جار بینراوە

چەند پەیڤێک لە سەر ٨ ی مارس

 

تاکو بەکردەیی یەکسانی نێوان ژن و پیاو بەدی نەیەت ، مافەکانیش بۆ هەر یەک لە ڕەگەزی نێر و مێ لەکۆمڵگەیەک دەستبەر نابێت وەک چۆن ( عبداللە ئۆجەلان ) ڕێبەری ڕەوتی پارتی کرێکاران دەڵێت :

 

" ئازادی بیر و باوەڕی هەرکۆمەڵگەیەک پەیوەستە بە ئازادی ژنان لەو کۆمەڵگەیەدا "

 

بۆ یەکەم جار لە مێژوودا ڕوبەڕوبونەوەی ژنان دژی نادادی و ستەم و نایەکسانی و داخوازی و داواکاری مافە سەرەتایی یەکان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ۱۹٥۷ کە هەزاران کچ و ژنی خاوەن کار لە نیۆڕک لە کارگەکانی دوورینی جل و بەرگ شوێنی کار کردنەکانیانەوە ڕژانە سەر شەقامەکان ، بژێوی ژیانیان و خراپی بارودۆخی ژنان وایکرد ناڕەزایی دەربڕن ئامانجی ڕژانە سەرقامیشیان :

 

ـ زیادکردنی داهاتی ڕۆژانەیان
ـ شدابین کردنی ژیانێکی شایستە بۆیان
ـ کەمکردنەوەی کاتەکانی کارکردنیان
ـ لەگەڵ هەندێ داخوازی تری کۆمەڵایەتی و ڕامیاریش کە پەیوەندی بە بەشداریکردن و خواستەکانیانەوە هەبوو

 

بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بەخراپترین و دڕندانەترین شێوە ڕوبەرووی ئازار و ئەشکەنجە بونەوە و سەرکوت کران و سوکایەتیان پێکرا .

 

ساڵی ۱۹۰٨ لە هەمان ڕۆژدا هەزاران ژن و کچ لە کارگەکانی ڕستن و چنین و کاری دەستی و دوورینی جل و بەرگ و جوانکاری و گوڵفڕۆشیەوە دەستیان لە کارەکانیان هەڵگرت و دوبارە ڕژانەوە سەر شەقام ، ئەمجارەیان جیاوازتر لە پێشوو پارچەیەک نان و چەپکێک گوڵیان Bread and Roses کردە ڕەمزی دەربڕینی ناڕەزایەتیەکانیان ، بەهەمان داخوازیەکانی پێشوتری دەستەخوشکانی ساڵانی زوو هاتنەوە شەقامەکانی نیۆڕک ، کە بە سەرەتای سەرهەڵدانی بزوتنەوەیەکی گەورەی ژنان دادەنرێت وایکرد داخوازیەکانیان گەورەتر بن وەک :

 

ـ یەکسانی و نەهێنشتنی جیاکاری ڕەگەزی
ـ ڕێگریکردن لە کارپێکردن بە منداڵ
ـ بەشداری پێکردنیان لە کایەی سیاسی دا

 

بەم شێوەیە لەویلایەتە یەکگرتوەکانی امریکا سەرهەڵدانی ناڕەزایەتی ژنان بەهەند وەرگیرا و دواتر هەمان داخوازی و ناڕەزایی وڵاتانی ئەوروپاشی گرتەوە هەر لە ساڵی ۱۹۰۹ وە بە تەواوی ڕۆژی ٨ ی مارس بۆ بەرز ڕاگرتنی ئەو یادە جێگیر کرا ، ئێستا ساڵانە لە جیهان یادی ڕۆژی ژنان لە ٨ ی مارس دا دەکرێتەوە .

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure