عه‌بدولرحمان ڕه‌زگه‌يى5/3/2018 578 جار بینراوە

ئەردۆغان چی دەویست و چی دەستکەوت.


لەسەرەتای سەرھەڵدانی شۆڕشی سوریا لە دژی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە ساڵی 2011 وە، تورکیا ستراتیژێکی گەورە و فراوانی لە سوریادا ھەبوو، کە پێداگری دەکرد لەسەر دوو داواکاری یەکەمیان بریتی بوو لە لادانی بەشار ئەسەد لە دەسەڵات، دووەمیشیان بریتی بوو لە دروستکردنی ناوچەی ئارام بە درێژایی سنورەکانی لەگەڵ سوریا. تورکیا تەواوی ھەوڵە دیبلۆماسیەکانی بەکار ھێنا بۆ ئەوەی بتوانێت ڕەزامەندی ئەوروپا و ئەمریکا بەدەست بێنێت بۆ ئەم مەبەستەش تەواوی کارتەکانی بەکارھێنان کە گرنگترینیان پرسی پەنابەران بوو وەک کارتێک بەکاری دەھێنا لە بەرامبەر ئەوەروپادا، بەڵام تەواوی ھەوڵەکانی بێ ئاکام بوو، دوای شکستھێنانی ستراتیژە گەورەکەی ئەردۆغان ستراتیژیەتێ تورکیای لە سوریادا بچوک کردەوە لە بون و نەبونی کورد بە درێژایی سنورەکانی لەگەڵ سوریا.


بەمەش دیدی تورکیا لە مەڕ قەیرانی سوریادا گۆڕانکاری گەورەی بەسەردا ھات، چیتر مانەوە نەمانەوەی ئەسەد لە دەسەڵاتدا بەلای ئەردۆغانەوە گرنگ نەبوو تەنانەت (مەولود چاوش ئۆغڵۆ) وەزیری دەرەوەی حکومەتی تورکیا لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەووانی دا مانەوەی بەشار ئەسەدی بە گرنگ بۆ قۆناغەکە وەسف کرد، چیتر تورکیا کاری لەسەر دروستکردنی ناوچەی ئارام نەکرد، ئیتر ستراتیژ ستراتیژی لە باربردنی دەستکەوتی کوردە لە سوریا، سەرەتای ھەوڵەکانی ئەردۆغان بۆ ئەم مەبەستە بەھێزکردنی داعش بوو وە بەکار ھێنانی بوو دژی ھێزە کوردیەکان ھاوکاری لۆجیستی تەوای پێشکەش بە داعش کرد، ئەردۆغان پێی وابوو کە ڕۆژێک دێت کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کۆتایی بە داعش دێنێت، بەڵام لەو کاتەدا بە بەدیلێکی باشی دەزانی بۆ جێگرەوەی ھێزە کوردیەکان، لەم قۆناغەدا ستراتیژ ئەوەیە ھێزێکی کوردی وجودی نەبێت دواتر ئەگەر ڕژێمی سوریاش بێتەوە سنورەکانی بۆ تورکیا باشترە لە ھێزە کوردیەکان، بەم شێوەیە خواستی تورکیا لە چوارچێوەی کۆتایی ھێنان بە ھەر پڕۆژەیەکی کوردی لە سوریادا بچوک بویەوە، بەڵام داعش نەیتوابی خەونەکەی ئەردۆغان بەدی بێنێت، بەکار ھێنانی داعش بو بەکارتێکی سوتاو، تورکیا لەدوای بێ ئومێدوونی لە داعش، ھەڕەشەی بەکار ھێنانی ھێزی سەربازی لە ڕۆژاڤای کوردستان کرد، سەرەتای ئەمەش بۆ ڕێگری کردن لە بەیەکەوە بەستنی ھەردوو کانتۆنی عەفرین و کۆبانی ئۆپەراسیۆنی بۆسەر جەڕابلوس دەست پێکرد و بە بیانوی شەڕی داعشەوە لە مانگی 8 ی ساڵی 2018 وە چووە ناو خاکی سوریاوە و جەڕابلوس و عەزازو شەھبای کۆنتڕۆڵ کرد، کە ڕوبەرەکەی دەکاتە 1620 کیلۆمەتر چوارگۆشە، بەمەش ھەردوو کانتۆنی کۆبانێ و عەفرینی لە ھەڤدوو کرد، دوای ئەوە داوای لە ئەمریکا کرد چیتر چەک بە ھێزەکانی YPG نەدات و ھەڕەشەی ئۆپەراسیۆنی سەر عەفرینی کرد، بەڵام ئەمریکا بەردەوام بوو لە ھاوکاریە لۆجیستیەکانی بۆ YPG،بەمەش تورکیا لە 20 ی مانگی یەکەوە ئۆپەراسیۆنی سەر عفرینی دەست پێکرد و بەڵام لە ماوەی 41 ڕۆژی ئۆپەراسیۆنەکەدا تورکیا ھیچ بەرەو پێشچونێکی گەورەی بەدەست نەھێناوە، ئیستا کاتی ئەوەیە بپرسین ئەردۆغان لە سوریادا چی دەستکەوت؟


تەواوی ئاماژەکان بەو ئاراستەیەن کە تورکیا لە زۆنگاوی سوریادا بەگشتی و لەباربردنی دەستکەوتی کورد بەتایبەتی بەتەواوی فەشەلی ھێناوە، ھێزەکوردیەکان توانیان بەسەر تەواوی ئەو ئاڵانگاریانەدا سەربکەون کە ڕوبەڕویان بۆنەوە، سەرکەوتووبوون لە شەڕی داعشدا و ناوچەکانی خۆیان پاراست و ھەرێمی فیدڕاسیۆنی باکوری سوریایان ڕاگەیاند، نەچونە ھیچ بەرەیەکی شەڕەوە لە دژی بەرژەوەندی وڵاتانی زل ھێز و باڵانسیان پارست لە نێوان ڕوسیا و ئەمریکادا، بەشێوەیەکی ئیتنیکی سەپاو کاریان نەکردوو کاریان لەسەر پێکەوە ژیانی گەلان کرد لە تەواوی ناوچەکانی ژێر ڕکێفیاندا.
ئەردۆغان خواستی ئەوەیە کە بتوانێت لەباربردنی دەستکەوتی کوردان لە باکوری سوریا بۆ مەبەستی بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردنەکانی ساڵی 2019 بەکاربێنێت، کە بریتیە لە هەڵبژاردنی شارەوانیەكانی توركیا لە مانگی (ئاداری ساڵی 2019) و هەلبژاردنی سەرۆك كۆمار و پەرلەمانی توركیا لە مانگی (تشرینی دووەمی2019) دا، بۆ ئەمش لە ئێستادا تەواوی ھەوڵەکانی خۆی خستۆتە گەڕ، بەڵام پێشبینیەکان نیشان دەدەن کە ئەردۆغان بەرە و شکستی یەکجارەکی دەڕوات لە سوریا، ھەرچەندە تورکیا کۆنتڕۆڵکردنی ھەندێک ناوچەی سنوری وەک جەڕابلوس و باب و عەزاز بەدەستکەوت دەزانێت، بەڵام ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی سوریا و YPG لە عەفرین ھاوکێشەکەی بە تەواوی گۆڕی ئەمە مانای ئەوەیە کە ئیتر حکومەتی سوریا وەک ھێزێکی فەرمی دانی بە ھەرێمی باکوری سوریادا ناوە، ئاماژەیەکیشە بۆ ئەوەی ھەرکات تورکیا لە ناوچەکانی جەڕابلوس و باب و عەزاز بچێتە دەرەوە ھەروەک دەبێت لە دوای چارەسەری کۆتایی قەیرانی سوریا بچێتە دەرەوە، ئەوا ئەوانیش دەخرێنە سەر ھەرێمی باکوری سوریا، بەمەش ئەردۆغان ڕوبەڕوی شکستێکی گەورەتر دەبێتەوە، دواین فەشەلی ئەردۆغانیش شکست ھێنان بوو لە ڕادەستکردنی صالح موسلیم بە تورکیا لە لایەن وڵاتی چیکەوە، بەڵام دیسان شکستی ھێنا، ئەم شکستانەش گەواھیدەری ئەو ڕاستیەن ھەر لەسەرەتاوە ئەردۆغان شکست لە دوای شکستی لە قەیرانی سوریادا ڕیکۆرد کردوەوە و ھیچی بەدەست نە ھێناوە.

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure