ڕێکان شەریف5/3/2018 423 جار بینراوە

نەوشیروان مستەفا: تەنها سەرکردە لە مێژوودا توانیبێتی سەرکردایەتی دوو ڕاپەڕین بکات

 

ئەگەر چاوێک بە مێژووی گەلاندا بخشێنیتەوە سەرکردەیەک نابینی سەرکردایەتی دوو ڕاپەڕینی کردبێت، نەوشیروان مستەفا تاکە سەرکردەی مێژووە کە سەرکردایەتی دوو ڕاپەڕینی کردبێت.

 

نەوشیروان مستەفا بەپێی بەڵگە نوسراوە مێژووی و تۆمارە مێژوویەکان و دانپێدانانی یار و نەیاریدا بە ئەندازیار و سەرکردەی ڕاپەڕینی ساڵی ۱۹۹۱ دا ئەندرێت، ڕاپەڕینی ساڵی ۱۹۹۱ ڕاپەڕینێکی چەکداری بووە و خەڵک ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە لەو ڕاپەڕینەدا، نەوشیروان مستەفا خوێندنەوەیەکی ژیرانەی بۆ دۆخی هەرێمی و بارودۆخی سیاسی ئەوکاتی ناوچەکە هەبووە کە کەم سیاسی کورد لە شیکردنەوە و پلانداناندا ئەگەنەوە بە نەوشیروان مستەفا، هەر ئەو سیفەتەی وایکرد ڕاپەڕین سەرکەوتوانە جێ بە جێ بکرێت.


ئەگەر سەیری مێژووی کورد بکرێت زۆرترین ماوە کە سەربەخۆی ناوچەکانی هەبووبێت کورد ۲۸ ساڵە کە نەوشیروان مستەفا سەرکردایەتی ڕاپەڕینەکەی کردووە.

 

ئەگەر خوێنەری نوسین و ئاگاداری نەوشیروان مستەفا بیت لە دوای ڕاپەڕین بە کەسێکی یاخی و ڕەخنەگرێکی جدی دادەنرێت و چارەسەری ستراتیژی بۆ کێشەکان هەبووە، پێشبینی کێشەکانی کردووە پێش ئەوەی ڕووبدات بەڵگەی ئەم قسانەش گرتە ڤیدیۆیەکەیەتی لەگەڵ ڕابەری بزوتنەوەی ئەو کات.

 

لە دوای بێهیوابوونی لە بەدینەهاتنی ئامانجەکانی ڕاپەڕین ، بڕیار دەدات ڕاپەڕینێکی تر دژی ڕاپەڕینی خۆی بکات و یەکەم ئەزموونی ڕاپەڕینی پەرلەمانی دەهێنێتە ناو کوردستانەوە ، لە یەکەم بەشداریدا ۲٥ کورسی پەرلەمان دەهێنێت بزووتنەوەکەی.

 

لەگەڵ ئەو ڕەخنانەی لە بزووتنەوەکەی دەگیرێت بەڵام توانی لە ماوەی ۸ ساڵدا ، کۆتایی بە ماوەی سەرۆکایەتی هەرێم بێنێت کە بانگەشەیان بۆ دەکرد، ئامادە نەبوون بکشێنەوە لەو ئامانجەی بزووتنەوەکەی لەسەر دامەزرا بوو.

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure