د. هەڵەت ڕەشید5/3/2018 328 جار بینراوە

ئاسایشى ئاوى هەرێم (لەنێوان بێ پلانى حکومەت و رەحمەتى بارزانیدا)


هەرێمى کوردستان یەکێکە لە هەرێمە دەوڵەمەندەکانى ناوچەکە بە دەرامەتى ئاوى سەر زەوى و ژێر زەوى، بڕی ئاوى سازگارى هەرێم بە (43ملیار مەتر سێجا)خەمڵێنراوە، وە بارودۆخى سروشتى و مرۆیى هەرێمى کوردستانیش لەبارە بۆ ئەنجامدانى پرۆژەى ستراتیژى لەبوارى وەبەرهێنانى ئاو، بەڵام بەهۆى بێ پلانى لەم بوارە و کەم تەرخەمى حکومەت و بەهەند وەرنەگرتنى ئەم دەرامەتە، هاولاتیان نەیانتوانیوە سوود لەم سامانە وەربگرن و بیکەن بە هۆکارێک بۆ بەرزکردنەوەى بارودۆخى ئابوورى و کۆمەڵایەتیان جگە لەوەش هەرێمی کوردستان لە ئێستادا لەژێر رەحمەتى سیاسەتى ئاوى ووڵاتانى دراوسێدایە بەتایبەت ئێران کە تا ساڵى 2020 دەتوانێت بە ئاسانى دەست بەسەر ئاوى زێی بچوک و سیروان بگرێت، لە هەمان کاتدا عێراق لە ئێستادا لەبەردەم مەترسى گەورەى کەم ئاویدایە بەهۆى گرتنەوەى ئاوى فورات لەلایەن تورکیاوە (پێشتر بریاربوو مانگى ئازار بیگرێتەوە بەڵام دواتر دواخرا بۆ مانگى حوزەیران) بەمەش کەم ئاوییە کوشندەکە بەرۆکى پارێزگاکانى فوراتى ناوەند لە باشورى عێراق دەگرێتەوەو کاریگەرى دەبێت لەسەر کەمبوونەوەى بەرهەمى کشتوکاڵى و دابینکردنى ئاوى خواردنەوە بۆ هاوڵاتیان .


لە ئێستادا بەرکەوتەى تاکە کەس لە دەرامەتى ئاو لە هەرێم نزیکەى(2000م3/ساڵ) بۆ سەرجەم بەکارهێنانەکان(خواردنەوە، کشتوکالڕ، پیشەسازى، ناومالڕ)،ئەم رێژەیەش بەردەوام لەکەمبوونەوەدایە چونکە ژمارەى دانیشتوان بەردەوام لەزیادبوندایەو دەرامەتى ئاویش جێگیرە، بەڵام دەکرا ئەم بەرکەوتەیە تەنها بەدروستکردنى بەنداوى بێخمە بۆ (4500م3/ساڵ) زیادبکرێت . ئەو بەنداوەى دووجار قوربانى دەستى دەسەڵاتى کوردە جارێک لەراپەرین ئامێرەکانى تاڵانکرا، جارى دووەمیش لە 2008 لەلایەن حکومەتى ناوەندى پێنج ملیارى بۆ تەرخانکرا بەڵام بارزانى رێگربوو لە دروستکردنى چونکە بەشێک لە ناوچەى بارزان دادەپۆشێت . بەمەش خەونى بەدیهێنانى ئاسایشى ئاوى و خۆراکى هەرێمى لە گۆرنا .


بۆ ئەوەى هەرێمى کوردستان بەدەردى باشورى عێراق نەچێت پێویستە ڕێگە بدرێت بەنداوى بێخمە دروستبکرێت، لەئەگەرى دروستکردنیدا حکومەتى هەرێم دەتوانێ بێمنەتى خۆى لە سیاسەتى ئاوى ووڵاتانى دراوسێ ڕابگەیەنێت و خۆى لە مەترسى و هەڕەشەکانیان دەربارەى سیاسەتى ئاو ڕزگار بکات و ببێت بە ناوەندى دابینکردنى پێداویستییە کشتوکاڵییەکانى عێراق .

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure