قادر ئیسماعیل عبدالقادر3/3/2018 415 جار بینراوە

ده‌سه‌ڵات يان نووسینگه‌ی حه‌واڵه‌


ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان هاتووه‌ زاده‌ی رۆژێك ودووان نیه‌ له‌ حوكمڕانی خراپ
ئه‌وه‌ی تێبینی كراوه‌ به‌ به‌رنامه‌یه‌كی نه‌خشه‌ بۆ دارێژڕاو هه‌رجاره‌ شكۆی چینێك ده‌شكێنرێ وهیچ پیشه‌ وكارێك نه‌ما پیرۆز بێت له‌لای خه‌ڵكی كوردستان ،
بۆیه‌ به‌ داخه‌وه‌ كۆمه‌ڵگا وه‌ها لێهات ناكۆكیان خسته‌ نێو سه‌رجه‌م چینه‌كان و هه‌ر چین وپیشه‌یه‌ك حه‌ز له‌وی دیكه‌ ناكات ، وچاندنی تۆی ره‌ق وكینه‌ بووه‌ هۆكاری چه‌ندان گرفت له‌ كۆمه‌ڵگا ، وتاكه‌ ئامانجیش ئه‌وه‌یه‌ كه‌سه‌ خراپه‌كان هه‌میشه‌ باڵا ده‌ست بن وكه‌سه‌ دڵسۆزه‌كان له‌ په‌راوێز بن و بێ ده‌سه‌ڵات بن .


به‌داخه‌وه‌ حزبه‌ ته‌قلیده‌یه‌كان كاریان ته‌نها خراپ كردنی خه‌ڵك وتێكدانی كاری حكومه‌ته‌ وئیش بۆ لادانی حكومه‌ت له‌ رێچكه‌ی راسته‌قینه‌ی خۆی وهه‌ر وه‌هایان كرد . هه‌رچه‌نده‌ ده‌بێت حزب ئامرازێك بێت بۆ خزمه‌ت كردن وره‌كابه‌ری یه‌كتر بكه‌ن له‌ پێناو باشترین خزمه‌تگوزاری،


به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ حزبه‌ ته‌قلیده‌یه‌كان كاریان پێچه‌وانه‌ بوو و گوایه‌ خۆیان جوان ده‌كه‌ن وحكومه‌ت ناشیرین بكه‌ن و هه‌وڵیان بۆ ئه‌وه‌ ده‌دا زۆربه‌ی خه‌ڵك هه‌یه‌ ده‌سته‌مۆی‌ ئه‌وان بێت به‌ڵكو له‌ كاتی پێویست سوودیان لێی ببینن ، كه‌چی له‌ جوان كردنی خۆیانیش شكستیان خوارد وحكومه‌تیان گه‌یانده‌ ئه‌م رۆژه‌ .


ئایه‌ ئه‌مه‌ حكومه‌ته‌؟؟؟


پرسیارێكی گه‌وهه‌ری كه‌ رۆژانه‌ رووبه‌رووی هه‌موو تاكێك ده‌بێته‌وه‌ ئایه‌ ئه‌مه‌ی ئێمه‌ خاوه‌نین حكومه‌ته‌ ؟؟ بێگومان به‌ هه‌موو پێوه‌ره‌ زانستی وئیداره‌یه‌كان نه‌خێر !!
ئه‌ی چی یه‌ ؟؟


براده‌رێك رۆژێك قسه‌یه‌كی زۆر جوانی كرد وتی " له‌وه‌ ده‌ترسم ده‌وڵه‌تانی دنیا و دراوسێی رۆژێك برۆن بۆ دادگای نێوده‌وڵه‌تی لاهای سكاڵامان له‌سه‌ر تۆمار بكه‌ن به‌ تۆمه‌تی (أنتحاڵ شخصیه‌) وبڵێن ئه‌مانه‌ ئینتحالی سیفه‌تی حكومه‌تیان كردووه‌ و فڕیان به‌ حكومه‌تیه‌وه‌ نیه‌ "


بۆیه‌ من له‌ ساتی بریاردان له‌ پاشه‌كه‌وت كردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌ هه‌موو براده‌رانم وت " پاشه‌كه‌وت ئه‌و په‌ڵه‌ پوشه‌ بوو كه‌ پشتی حوشتره‌كه‌ی شكاند) ( القشه‌ التی قصمت ضهر البعیر) . وده‌ستی ئه‌م به‌ناو حكومه‌ته‌ی زياتر كه‌شف كرد بۆ خه‌ڵكی ؟؟


نایشارمه‌وه‌ له‌ مێژه‌ بیر له‌وه‌ده‌كه‌مه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ حكومه‌ت نه‌بێت ئه‌ی ئه‌بێت چی بێت؟؟ بێگومان ئیداره‌ نیه‌ چونكه‌ ئیداره‌ له‌سه‌رووی حكومه‌ته‌وه‌یه‌ بۆیه‌ به‌ ئه‌مریكا ده‌ڵێن (ئیداره‌ی ترمپ) ،
به‌ڵام پاشان گه‌یشتمه‌ قه‌ناعه‌تی ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ی ئێمه‌ خاوه‌نین به‌ لێكچواندن نه‌بێت جگه‌ له‌ نووسینگه‌یه‌كی حه‌واڵه‌ زیاتر هیچ نیه‌ ،


له‌گه‌ڵ رێزم بۆ سه‌رجه‌م خاوه‌ن نووسینگه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من مه‌به‌ستمه‌ خاوه‌ن نووسینگه‌یه‌كی بێ ویژدان كه‌ بازرگانی به‌ پاره‌ی خه‌ڵكه‌وه‌ ده‌كات و بڕێكی زۆر پاره‌ حه‌واڵه‌ ده‌كات وقازانج ده‌كات به‌ڵام بڕێكی زۆر بۆ خۆی وشه‌ریكه‌كانی جیاده‌كاته‌وه‌ وكه‌مێك وه‌ك سه‌ده‌قه‌ ده‌داته‌ خاوه‌ن پاره‌كان , يان زۆر جار هه‌ڵدێت ، ئه‌مانیش رێك وه‌ها ده‌كه‌ن نه‌وت وداهاتی نیشتیمان هه‌ڕاج ده‌كه‌ن وده‌یفرۆشن وپشكی خۆیان ده‌به‌ن وله‌ نێوان خۆیان دابه‌شی ده‌كه‌ن وبه‌شێكی كه‌می به‌ خه‌ڵكی داماو ده‌ده‌ده‌ن.
پرسیارێكی تر ئه‌وه‌یه‌ چۆن ناوی بنێن له‌ كاتی قسه‌ كردن ؟؟


بێگومان له‌رووی زاره‌وه‌ ئه‌مه‌ی ئێمه‌ خاوه‌نین ده‌سه‌ڵاته‌ نه‌ك حكومه‌ت به‌ڵام چۆن ده‌سه‌ڵاتێك ، ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر خه‌ڵكی داماو وئاسایی هه‌یه‌ به‌ ته‌نها و به‌ڵام بۆ ئه‌وانی دیكه‌ پێچه‌وانه‌یه‌.

 

ئه‌وه‌ی سه‌یرتره‌ له‌م ده‌سه‌ڵاته‌ كه‌ زۆر دوژمنی خۆیه‌تی ورۆژانه‌ كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی حه‌زی لێنه‌كه‌ن و له‌ دژی بوه‌ستنه‌وه‌ ، رۆژانه‌ كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات چینێك قێزی لێبكه‌نه‌وه‌ ، بۆیه‌ سه‌یرترین ده‌سه‌ڵات ئه‌وه‌ی لای خۆمانه‌ كه‌ ته‌نها كار بۆ خه‌ڵكی خۆی ده‌كات وخه‌ڵكی دیكه‌ش ده‌كاته‌ دوژمنی خۆی.


بۆیه‌ ئه‌مه‌ی ئێمه‌ خاوه‌نین ( ده‌سه‌ڵاتێكی بێ ده‌سه‌ڵاته‌ ) له‌ ئاست خه‌م وئازاری خه‌ڵكی ، وده‌بێ خه‌ڵكی دڵسۆز و باش قۆڵی لێهه‌ڵماڵن وچاكی بكه‌ن ونابێ خه‌ڵكی له‌مه‌ زیاتر به‌م پاشاگه‌ردانیه‌ رازی بن.

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure