ڕێکان شەریف28/2/2018 445 جار بینراوە

پەرلەمان لە دەزگایەکی یاسا دانانەوە بۆ دەزگایەکی ڕاگەیاندن!

 

سەرکردەیەکی نازی دەڵێت (دەسەڵات ئەوە دەکات کە خەڵک دەیەوێت، خەڵک درۆی لە ئێمە ویست ئێمەش درۆمان بۆ کردن)، ئەگەر ئەم وتەیە تەرجومە بکرێت بۆ واقعی ئێستای کۆمەڵگای کوردی و حیزبی کوردی، هەمان مانایە بەڵام بە داواکاری خەڵک جیاوازە، داواکاری خەڵک لە ئێستادا ئەوەیە قسەی بۆ بکرێت بۆیە ئەگەر لە خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان و عێراق سەیری بکەین ئەوەندەی دەزگایەکی ڕاگەیاندن ڕاگەیاندکاری تێدایە، حیزبەکان بەمەشەوە نەوەستاون و خولەکانی پێشوو بۆیان نەبووە بە وانە، دیسان هەمان هەڵە دووبارەکراوەتەوە ئێستا سەرۆک لیستی ڕاگەیاندکار و کاندیدی بەهێزی ڕاگەیاندکار هەیە، وەک ئەوەی میلەتێکی لاڵ بین و قسەکەر نوێنەرمان بێت.

 

زیانی ئەم جۆرە لە سیاسەت ئەوەیە کە نوخبەی سیاسی لە وڵاتدا نامێنێت وەک ئەوەی ئێستا ئەو کەموکوڕیە هەیە، سیاسەت دەبێت بە دەرکەوتن و قسە و بێکرداری، سۆشیال میدیا بڕیار لەسەر پرسەکان دەدات کە لە بنەڕەتدا دەبێت کۆمەڵگا حیزب و سیاسیەکان کۆمەڵگا ئاراستە ئەکەن نەک بە پێچەوانەوە.

 

زۆرجار هاوڕادەبیت لەگەڵ ئەوەی کە هەڵبژاردن بە لیستی داخراو بکرێت بۆ کۆمەڵگای کوردی، چونکە هۆشیاری کۆمەڵگا و حیزبە سیاسیەکان نەگەشتووە بەوەی پێویستیان بە چ نوێنەرێکە ئەوە هەڵبژێرن، نمونەی ئەم ئەزمونە ۲٥ پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕانە کە بەلیستی داخراو بوو بەپێی پسپۆڕی بوارەکانی خۆیان کرابوونە ئەو پۆستە، لەناو جەماوەری گۆڕان بە سەردەمی زێڕینی گۆڕان دادەنرێت.

 

ئەو جۆرە سیاسەتە کە زۆر جار زیانیشی بە کادرە بەتواناکانی حیزبەکان گەیاندووە، نمونەی ئەم جۆرە زیانە له بەشداری کردنی یەکەمی هەڵبژاردنی پەرلەمان عێراقی بزووتنەوەی گۆڕاندا دەردەکەوێت کە کاندیدی ژمارە ۳ و ٥ ی ئەو هەڵبژاردنە، ئارام شێخ محمد و د.یوسف بوو ئەوکات سەرۆک لیست بوون بەڵام سەرنەکەوتن بۆ پەرلەمان ، بەڵام دواتر کران بە سەرۆک لیست لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو، ئینجا سەرکەوتن بۆ پەرلەمان بەڕای من سەرۆک لیست نەبوونایە ئێستاش سەرنەکوتبوون بەهۆی ئەو جۆرە لە سیاسەتی بەڕاگەیاندکردنی پەرلەمان، ئێستا لەناو جەماوەری گۆڕاندا بە دوو کەسی دیار دادەنرێن کە پێشتر بەهۆی ئەو جۆرە سیاسەت کردنەوە هەر خۆیان متمانەیان پێنەکردن.

 

چارەسەری ئەم بابەتە پەیوەستە بە حیزب بە پلەی یەکەم کە پێویستە کادرە بەتواناکانی هەلی زیاتری دەرکەوتنی پێبدات، دووەم هۆشیاری کۆمەڵگایە.


پێویستە کۆمەڵگا ئەو پرسیارە جدیە لە خۆی بکات: ئایا چی پێویستە ؟ كام نوێنەری پێویستە؟ ئەوانەی پێشتر کە ڕاگەیاندکار و کەسی ئیعلامی بوون ئەوانەیان بۆ کردوون کە پێویستانە ؟

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure