مامۆستاى زانكۆ و پسپۆر له‌بوارى (دارایى و ژمێریاریى)27/2/2018 333 جار بینراوە

دیوێكى تری قه‌یرانه‌ داراییه‌كان


چۆنیه‌تى سوودوه‌رگرتن لێی و به‌ره‌وپێشخهستنى كه‌رته‌كانى خزمه‌تگوزارى و وه‌به‌رهێنان له‌كاتى قه‌یرانه‌كاندا؟.

 

پێویسته‌ چی بكرێت له‌كاتى داڕمانى بازاڕدا و پلانى پێویست چییه‌ بۆ تێپه‌ڕاندنى قه‌یران؟، ده‌كرێت هه‌ندێككات له‌رێگاى بیردۆز و تۆیژینه‌وه‌ى به‌هێزه‌وه‌ به‌ئاسانى له‌قه‌یرانه‌كان ده‌ربازمان ببێت، ئاسانتر له‌وه‌ى كه‌وا داخڵى ئه‌و قه‌یرانه‌ بووین، بۆ ئه‌م چاره‌سه‌ره‌ ده‌بێت سوود له‌كاتى قه‌یرانه‌كه‌ وه‌ربگرین له‌ چه‌ند روویه‌كه‌وه‌.

 

له‌رووى دابه‌زینى نرخه‌كانه‌وه‌
به‌ شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ بوونى قه‌یراندا نرخى شتوومه‌ك به‌رێژه‌یه‌كى به‌رچاو روو له‌دابه‌زین ده‌كات، رێژه‌ى خستنه‌ڕوو به‌قه‌باره‌یه‌كى به‌رچاو روو له‌هه‌ڵكشان ده‌كات، به‌وهۆیه‌وه‌ نرخى شتوومه‌ك و پیداویستییه‌كان روو له‌دابه‌زین ده‌كه‌ن، هه‌ندێككات ئاستى دابه‌زاندنى نرخه‌كان ده‌گاته‌ ئاستى زه‌ره‌رمه‌ندبوونى خاوه‌ن شمه‌كه‌كانن، بۆیه‌ ده‌كرێت سوود له‌م دابه‌زینى شمه‌كه‌ وه‌ربگیرێت بۆ بونیادنانه‌وه‌ى كه‌رته‌كانى خزمه‌تگوزارى و وه‌به‌رهێنان به‌ تێچوویه‌كى كه‌متر، ئه‌مه‌ش دوو لایه‌نى گرنگ ده‌پێكێت، ره‌خساندنى هه‌لى كار و بوژانه‌وه‌ى هه‌ندێك كار له‌كاتى بوونى قه‌یراندا كه‌ وه‌ستێنه‌رى جوڵه‌ى بازاڕه‌.

 

هه‌نگاوى به‌هێزبوون
ده‌كرێت قه‌یرانه‌كان ببنه‌ هۆكارى به‌هێزبوونى كه‌رتى وه‌به‌رهێنان و خزمه‌تگوزارى چۆن؟، وه‌ك ئاماژه‌م پێكرد بوونى قه‌یرانى دارایى واتا داڕمانى بازاڕ و كشانه‌وه‌ى دراوى كاش له‌ بازاڕه‌كاندا، ئه‌مه‌ش هۆكارێك ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى ده‌زگاكان چ گشتى یان تایبه‌ت خه‌رجییه‌كانیان كه‌مبكه‌نه‌وه‌و به‌رده‌وامبن له‌كاركردن و به‌رهه‌مهێنان، ئه‌و دوو كاره‌ى پێیهه‌ڵده‌ستن (كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مهینان، خه‌رجییه‌كان) كه‌ تایبه‌ت به‌مووچه‌یه‌، ئه‌مه‌ش ده‌بیته‌هۆى ئه‌وه‌ى بۆ ده‌زگاى ناوبراو روونببێته‌وه‌ كه‌وا به‌شێكى زۆر له‌ خه‌رجییه‌كانى پیویست نه‌بوون، بۆیه‌ ده‌كرێت كه‌میان بكاته‌وه‌و له‌كه‌رتێكى تردا به‌كاریان بهێنێت. وه‌ پێویسته‌ ده‌ستبه‌ردارى ئه‌و كه‌رتانه‌بن كه‌وا سوودیان نییه‌ له‌ رووى داهاته‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كى گونجاو.

 

هه‌نگاوه‌ كردارییه‌كان بۆ ده‌ربازبوون له‌قه‌یرانه‌كان
گرنگیدان به‌ ناوه‌رۆك و خاڵه‌ لاواز و به‌هێزه‌كان له‌كاتى قه‌یرانه‌كاندا، به‌رئه‌نجامى تویژینه‌وه‌ ئه‌كادیمیسته‌كان دیارى ئه‌كات.

 

گرنگىدان به‌سامانى سروشتى له‌رووى چۆنیه‌تى وه‌به‌رهێنانكردن له‌و كه‌رته‌ به‌كه‌مترین تێچوو وه‌ به‌ده‌ستهێنانى زۆرترین قازانج، ئه‌وه‌ى جێگاى تێڕامانه‌ ئه‌م كه‌رته‌ له‌كوردستاندا تائیستا وه‌ك پیویست سوودى لێنه‌بینراوه‌، چ له‌رووى وه‌به‌رهێنانه‌وه‌ چ له‌رووى داهاته‌وه‌، بۆیه‌ زۆر گرنگه‌ كارى له‌پێشینه‌ى حكومه‌ت و پسپۆرانى ئه‌و بواره‌ گرنگى به‌ رێكخستنه‌وه‌ى سیاسه‌تى كه‌رتى سامانى سرو‌شتى بده‌ن، به‌ جۆرێك به‌سوودى هاوڵاتیان و حكومه‌ت و خه‌زێنه‌ى وڵات بشكێته‌وه‌، چون ئه‌وه‌ى له‌ئیستادا ده‌گوزه‌رێت له‌رووى كارگیڕیى و ئابووریى له‌و كه‌رته‌دا نادروسته‌ و هاوڵاتیان باجى زۆریانداوه‌، به‌شێكى زۆرى ئه‌م قه‌یرانه‌ى ئیستا په‌یوه‌ندیداره‌ به‌ شكستهێنانى ئه‌و كه‌رته‌ له‌ لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه‌.

 

گرنگیدان به‌ كه‌رتى كشتوكاڵى، ئه‌وه‌ى جێگاى ئاماژه‌و دڵخۆشیه‌ و ده‌كرێت بكرێت به‌ده‌ستكه‌وتى ئه‌م قه‌یرانه‌، ئه‌ویش بوژاندنه‌وه‌ى ئه‌م كه‌رته‌یه‌ له‌ماوه‌ى سێ ساڵى بوونى قه‌یراندا، چونكه‌ خێراییه‌كى به‌رچاو له‌بوژاندنه‌وه‌ى ئه‌م كه‌رته‌دا روویدا، له‌م ماوه‌دا كه‌ ره‌نگه‌ بوونى ئه‌م قه‌یرانه‌ نه‌بوایه‌ به‌ ده‌یان ساڵ ئه‌م بوژاندنه‌وه‌یه‌ روینه‌دایه‌، له‌ئێستادا به‌شێكى زۆرى پیداویستییه‌كانى ناوخۆیى له‌ رێگاى به‌رهه‌مى ناوخۆوه‌ پڕده‌كرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش جێگاى ئومێده‌.

 

ده‌كریت له‌ئایینده‌دا حكومه‌ت گرنگى زیاتر بدات به‌م كه‌رته‌ و بیكات به‌سه‌رچاوه‌ى دووه‌مى داهات و ره‌خساندنى هه‌لى كار، باجى به‌رهه‌مه‌ بیانییه‌كان زیاتر بكات، به‌مه‌ش دوو ئامانج ده‌پێكێنرێت (زیادبوونى ‌داهات بۆ حكومه‌ت و به‌كارهینانى به‌رهه‌مى ناوخۆ به‌رێژه‌یه‌كى زیاتر) له‌ لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ كه‌ ده‌بێته‌هۆى بوژاندنه‌وه‌ى زیاترى كه‌رتى كشتوكاڵ.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure