بڵێسە جەبار فەرمان25/2/2018 302 جار بینراوە

زیندان تورکیا دەبەزێنێ


شێوازی بەرخۆدان و خەبات جۆراو جۆرە هەروەها شێوازی دژایەتی کردنی ئازادی چەندەها جۆری هەیە.


دوژمانانی کورد و تورکیای فاشیست رێگا نەماوە نەی گرنە بەر بۆ سەرکوت کردنی سەربەخۆیی و لەناوبردنی خەونی سەربەخۆیی.

 

دوای ئەوەی شۆرشی و بەرخۆدانی دەرسیمیان تێکشکێنرا بۆ ساڵانیک شۆڕشی کوردی لاوازیەکی بەخۆیەوە دی. بەڵام دواتر بە کڵپەیەکی زۆر بەگڕتروو بەتینترەوە دەستی پێکردەوە.


دواتر لە پیلانیکی دارێژراودا سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان دەستگیرکرا و فاشیستەکان پێیان وابوو بە دەستگیر کردن و زیندانی کردنی سەرۆک ئاپۆ دەتوانن شۆرشی باکور دامرکینن, بەڵام ئەندێشەی ئۆجەلان بوو بە قوتابخانەیەک بۆ پێگەیاندنی هەزاران ژنو پیاوی کورد.


پێگەیاندنی سەرکردەی لاو و بەتوانای وەکو صلاحدین دەمیرتاش و کشاناک. تورکیاکە لە لەسەر سیاسەتە فاشیستیەکەی بەردەوامە زیندانەکانی تورکیای پر کردوە لە سەرکردە و رۆشەنبیرە تیکۆشەرەکان. بەڵام سەرەرای زیندانی کردن و دورخستنەوەی دەمیرتاش و هاورێکانی, خەباتی (هە دە پە) بەردەوامە و توانیویانە کۆنفرانس ببەستن و سەرۆک و هاوسەرۆکی تازە هەڵبژیرن و لە خەباتی پەرلەمانی دا بەردەوام بن.

 

ئەوەتا ئەمڕۆ حکومەتەکەی ئۆردگان هەوڵی دەستگیرکردن و رادەست کردنی صالح مسلیم دەدات.


صالح موسلیم دەنگی بەرخۆدانی ڕۆژئاوایە وە باوکی شەهیدێکی قارەمانە.


یەکێکە لە دیپلۆماتکارو سەرکردە بوێرەکانی میلەتەکەمان.


بە دەستگیرکردن و زیندانی کردنی موسلیم خەبات و بەرخۆدان دانامرکێتەوە و کاروانی ئازادی بەگوڕی زیاترەوە بەردەوام دەبێت.


دوژمنانمان دەبێت باش بزانن گەر هاتوو هەموو سەرکردەو شورشگیکانیش زیندانی بکەن ئەوا ناتوانن رێ لە خەبات بۆ سەربەخۆیی بگرن. بێجگە لە ڕوورەشی هیچی تریان بەرهەم نابێت.


ئەردۆغان لەم قۆناغەدا پیلانێکی تەواو دوژمنکارانەو دژ بەهەموو بنەماکانی مافی مرۆڤ و یاسای نێودەوڵەتان و مافی گەلانی گرتۆتە بەر بێگومان ئاکامەکەی مایەپوچیەو، لاپەڕە رەشەکانی مێژوو ئەم رەفتارو پەلامارانەی حکومەتە شکستخواردوەکەی ئەردۆغان بە درشتی دەنوسێتەوە.


ئێمە لە باشور دەبێت بە هەموو شێوەیەک پشتگیری لە شۆرشی باکور و ڕۆژئاوا بکەین و دژ بە رژێمی تورکیا بۆستینەوە.


پێش هەموو شتێک دەبێت سوپای تورکیا لە کوردستانی باشو دەربکرێن. چەندەها ساڵە ئەم دوژمنانەی گەلەکەمان چەندەها بنکە و سەربازگەیان لە خاکی هەرێم دروست کردوە. وەلێرەوە شەری خوشک و براکانمان دەکەن و پیلان بۆ قەندیل دادەرێژن. بەڵام نابێت چیتر رێگا بەم بەزاندنی سەروەریە بدرێت و دەبێت هەرچی زوتر لە خاکی کوردستان دوربخرێنەوە.


موسلیم و فیگەن و دەمیرتاش تونجەل و لەسەرووی ئەوانیشەوە ئۆجەلان مێژوویەکی نوێ بۆ کوردستان و تۆمارێکی تاریک بۆ دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا دەنوسنەوە.

 

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure