سوارە سەدوبیستی18/2/2018
376 جار بینراوە
گۆڕانخوازان دەردێکی ترسناک وکوشەندەیان هەیە!
هەندێک لە گوڕانخوازان دەردێکی کوشندەیان هەیە کە بۆتە دیاردە لەناوگوڕاندا، ئەویش ناوزاندن و تەشهیرکردنی ئەندامەکانی گوڕانە کاتیک گوڕان بەجی دەهڵین.
ئەوەی دەمەویت باسی بکەم دووشتە:
یەکەم ـ هەرکاتیک کەسیکی لەدەرەوەی گوڕان ڕەخنەو تبینی لەسەر ئەندامیکی گوڕان دەبێت،لەتوڕەکومەڵایەتیەکانەوە تەواو ناشیرین دەکریت وەک ئەووەی ئەنما ئەو ئەندامە فریشتە و ئەسحابە بێت بێ هەڵەو پەڵەیە. ئەوکارە تەواو خوبەرستیی و عنسوریە.
دووەم ــ وازهینانی ئەندام یان هەڵسوڕاویک لەناوگوڕاندا،
بەداخەووە ئەوە دورە لەڕیبازی ڕەوانشان کاک نەوشیروانەوە چونکە ئەو هەموجاریک دەیفەرموو: "ئەم ڕیگایە ئێمە گرتوومانەتە بەر قورس و ناڕەحەتە، ڕەنگە هەموکەس نەتوانت تا ئاخیری ڕیگا لەم کاروانە لەگەڵمان بەردەوام بێت.لە ناو دەستوری ناو خوی بزوتنەووەی گوڕاندا ئازادیی ڕەها دراوە بەئاندامان و هەڵسوڕاوانی هیچ ڕیگریی سنوردار بۆ ئەندام و لایەنگرانی نیە تا نەتوانن لەزانیاری و گلەیی و ڕەخنە بێبەشبن لەهەرکەسێک لە ناو بزوتنەوەی گوڕاندا، بەلام هچیکات ڕێگایی نەداووە بە تەشهیر و ناو زڕاندنی هیچ کەس و لایەنێک.چونکە خەڵک ئازادە تا چەند بڕوای بەهەرلایەن و حیزبێک وەک یەکەمجارێتی کاری تێدابکات.
من هیچ کات بەهەڵەی ئەندامەکانی نازانم کە گوڕان بەجێ دەهێلن بەڵکو بە هەڵەی خودی بزوتنەوەی گوڕان و سەرکردەکانی ناو گوڕان دەزانم کە نەیانتوانیوە کادرێک باش و تەندوست پەرواردە بکەن کە هیچکات پارەو پوست نەتوانیت بیکڕێت.
ئەوەکارێکی زۆر نوڕماڵە، کاتێک ئەندامێک یان سیاسیەک خەبات بگوێزیتەووە.