دارا شێخ یه‌حیا18/2/2018 614 جار بینراوە

گۆڕان پاڵه‌وانى ئیزدیواجیه‌تى مه‌عاییر تاڤگه‌ و سروه‌ وه‌ك نمونه‌

خه‌ریكه‌ وامان لیێ دێت گومان له‌هه‌مو شتێكى گۆڕان ده‌كه‌ین,تۆ بڵێیت هۆكاره‌كه‌ ئه‌وه‌ بوبێت له‌پابه‌ندێتى حزبى دوركه‌وتوینه‌ته‌وه‌ و واى كردوه‌ تارماییه‌كه‌ لاچوه‌ و ڕوونتر ده‌بینین, یان نه‌خێر ئه‌وه‌تا هه‌مو شتێك گۆڕاوه‌ و خه‌ڵك له‌وه‌ زیاتریش ده‌زانێ كه‌ جاران ده‌یزانى. له‌سه‌ر زارى ڕه‌وانشاد( نه‌وشیروان مسته‌فا ) ده‌سته‌واژه‌یه‌ك هاته‌ ئاراوه‌ كه‌ له‌باكگراوندێكى فیكری و سیاسی ڕاستگۆیانه‌وه‌ ده‌رده‌په‌ڕى, ئه‌و وتى ناكرێت چیتر ئیزدیواجیه‌تى مه‌عایر به‌كاربهێنریت, بۆنمونه‌ له‌به‌غدا داوای یه‌ك ڕیزیمان لێ بکەن و له‌هه‌رێمیش بمانكوژن و مافه‌كانمان زه‌وت بكه‌ن, كه‌چى وا بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان خۆى كار به‌ ئیزدیواجیه‌تى مه‌عایر ده‌كات, باشه‌ كاكه‌ كه‌سێك نیه‌ بپرسێت تۆ تاڤگه‌ ئه‌حمه‌ددت بۆچى ده‌ركرد..؟ یه‌ك به‌یاننامه‌ى قه‌به‌ و كه‌ته‌ت له‌سه‌رى بڵاو كرده‌وه‌, گوایه‌ خیانه‌تى له‌نیشتیمان كردوه‌ و زیانى به‌پرسه‌ ڕه‌واكانى گه‌له‌كه‌مان گه‌یاندوه‌ و ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى پره‌نسیپه‌ نیشتیمانیه‌كانیه‌تى, چونكه‌ ناوبراو له‌ به‌ره‌یه‌كى گشتى دا كه‌ ژماره‌یه‌كى زۆرى په‌رله‌مانتارانى عێراق به‌شداریان تێدا كردبو و قه‌زیه‌كه‌شیان ئه‌وه‌ بو داواى نه‌مانى ته‌وافوقى سیاسیان ده‌كرد, حه‌یا حه‌ى, كه‌چى تا ئێستاش سروه‌ عه‌بدولواحید سه‌رۆكى فراكسیۆنى گۆڕانه‌ له‌په‌رله‌مانى عێراق و كاندیدى لیستی نه‌سرى عه‌بادیه‌, ئه‌م مه‌دو جه‌زره‌ نیشتیمانیه‌ كه‌ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان دایهیناوه‌, چۆن سه‌رى له‌هه‌مو شتێك تێكدا ئاوه‌ها قوڕى كرد به‌سه‌ر خه‌باتى په‌رله‌مانتاریشیدا و ڕه‌زیلى كرد, ئاخرسبه‌ى بانگه‌شه‌ت چ ده‌بێت؟ ده‌لێیت خاتو سروه‌ ماده‌ى سه‌د و چلت بۆ جێ به‌جَى ده‌كات؟ ئه‌نجامى ڕیفراندۆم و به‌ڵێی ڕێكخه‌ره‌كه‌تان ده‌كاته‌ ده‌ستكه‌وت؟ یان هه‌وڵده‌دات دڵى عه‌بادى نه‌رمتر بكات و ڕه‌حمێكى تر به‌ هه‌رێم بكات؟ یان ده‌تانه‌وێ ئێوه‌ش لێره‌ شه‌ریك و خه‌ریكى ده‌سه‌ڵات بن و له‌ به‌غداش له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌كانیاندا بن..؟ تێمانبگه‌یه‌نن ئێوه‌ خه‌ریكى چین به‌س نه‌لێین سیاسه‌ت ده‌كه‌ین؟

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure