ڕێکان شەریف13/2/2018 382 جار بینراوە

یەکێتی بوون پارتی بوونێکی دەستی دووە!

هەروەک ڕوونە سیاسەتی یەکێتی پاش باڵی ڕیفۆرم و نەوشیروان مستەفا و هاوڕێکانی تەسلیمبوونێکی تەواوی سەرکردایەتی یەکێتیە بە ئیرادە و سیاسەتەکانی پارتی، بەشە دەسەڵات بەدەستەکانی یەکێتی کە لە ڕووی قاعیدە و جەماوەرەوە نەک کەمینەن لە یەکێتی بەڵکو بێزارکەر و نەیاری قاعیدە و جەماوەری یەکێتین، لە ئێستادا بەڕوونی ونبوونێکی فکری لە یەکێتی دەرخستووە بە جۆرێ لە ئێستای کوردستان دوو فکری جیاوازی سیاسەت هەیە ئەویش سیاسەتی پارتی و گۆڕانە لەم نێوانەدا ئەوەی دژی پارتی بێت لەگەڵ گۆڕانە ئەوەشی دژی گۆڕان بێت لەگەڵ پارتیە! ، کە لێرەوە ئەتوانین بڵێن فکری سیاسیە کاریگەرەکەی یەکێتی ونبووە، لە ڕابردوودا سەرکردایەتی ماڵە شەهیدەکانی سەردان ئەکرد و دەنگی دایکی شەهیدێکی شەڕی ناوخۆی بە ئامانەتەوە کۆئەکردەوە و لەڕێگەی هەڵوێستێکی کڕدراوەوە ئەبەخشیە سیاستەکانی پارتی! ، یەکێتیەکی پڕ مێژوویان لە پۆستێک و خاوەنبوونی چەند بیرە نەوتیان بچوک کردەوە، لە پێناو دێڕێکی لاپەڕەی مێژوو کە بڵێ(کوردێک سەرۆک کۆماری عێراق بوو) بوونە بیانوو بۆ نوسینی چەندان کتێبی مێژووی ڕەخنە دژی هەڵوێستیان! ، پارتی زیرەکانە  فکر و عەقڵی سەرکردایەتی یەکێتی بەکارهێنا بۆ چارەسەری کێشەکان خۆی نمونە ۳٠ حوزەیران بوو کە زۆر ڕۆشنبیر پیان وابوو پارتی ئەگەر چارەسەری ئەو کێشەیەی بکردایە وەک سەرکردایەتی یەکێتی چارەسەری نەئەکرد، لە ئێستایی یەکێتی لای سەرکردایەتیەکەی زۆر ئاسایی بووەتەوە ئەگەر ڕەخنە نەک دروستکەر بەڵکو ڕوخێنەریش لە یەکێتی بگریت بەڵام ڕەخنە لە سیاسەتی پارتی گرتن تەجمید وەڵامەکەیەتی!.

لەئێستادا دەتوانرێت بوترێت لە هەردوو دەنگێکی یەکێتی دانەیەکیان بۆپارتیە چونکە هەندێک سەرکردەکانی یەکێتی بەتەواوی تەسلیمی پارتی بووە و دژی هەمووئەوکەسانەنن کە لەگەڵ پارتی ناگونجێن باشترین نموونەش هەڵوەشاندنەوەی ڕێکەوتنەکەی یەکێتی و گۆڕانە کە پارتی نەی هێشت هاوپەیمانیەکە ببەستن و جیایی کردنەوە لەبەرژەوەندی خۆی،ئەوەی جێگەی باسە ئایا دەنگدەرانی یەکێتی بۆیان دەرکەوتووە دەنگەکانیان نیووەی بۆ پارتی یە؟ئایا ئامادەی ئەوەیان تیایە دووبارە نیوەی دەنگەکانی خۆیان تەسلیمی پارتی بکەن؟لەئێستاشدا ڕۆژ بەڕۆژ سەرکردەکەکانی یەکێتی زیاتر ئارەزووی نزیک بوونەوە دەکەن لەپارتی ئەمەش پێچەوانەی ئارەزووی لایەنگرانی یەکێتیە،نزیک بوونەوەی ئەم سەرکردانەش تەنیا بەرژەوەندی تاکەکەسیە نەک لەپێناوخزمەت کردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان،دەبوایە دەنگدەرانی یەکێتی ئەوکات بیان زانیایە کەدەنگەکانیان فرۆشراوە کەجەلال تاڵەبانی بەگۆچان دەڕۆشت و بەماندوویەکی زۆرەوە داوای دەکرد دەنگ بەمەسعوودبارزانی بدەن، لەدەنگدانی داهاتوو دەبێت دەنگدەرانی یەکێتی هۆشیارتربن و تۆڵەی ئەوەلەحیزبەکەیان بکەنەوە کە بوونە دەستی دووی پارتی و ئەوەش بۆتە گەورەترین هۆکار کەهیواش هێواش حیزبەکەیان بەرەوبچووک بوونەوەی تەواودەڕوات. 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure