هێمن عەبدولقادر9/2/2018 410 جار بینراوە

كوێ‌ عایدی كێیە؟

لەچاڤی لاندەوە هەتا ئەگەیتە گوندی ئەڵمانی عایدی (نەوەی نوێیە) ، لە شەستیەكەی خوارەوە هەتا ئەگەیتە لای مەعرەزەكان عائیدی (هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەییە) ، ئەچیتە كەركوك عائیدی (یەكێتیە) ، ناو شاری سلێمانی هی (گۆڕانە) ،خۆت ئەكەی بە زڕگوێزا عائیدی (كۆمەڵەیە).

 

ئەچیتە عەین كاوە تایبەتە بە برا (مەسیحیەكان)، سەد مەتر ئەولاتر عائیدی (توركمان)ەكانە، ئەچیتە كۆیە عائیدی (دیموكراتە) ، خۆت ئەكەی بە دهۆكی دەلالا عائیدی (پارتیە) ئەچیتە قەندیل عائیدی (پەكەكە)یە ، ئەگەڕێیتەوە بۆ گوڵەخانە هی (حسك)ە ، لە خورماڵ لا ئەیەیەت هی (بزوتنەوەیە) ئەچیتە هەڵەبجە عائیدی (یەكگرتوو)ە ، ئەچیتە مەنتیقەی پشدەر و بتوێن عائیدی (كۆمەڵ)ە ، خۆت ئەكەی بە گەڕەكی قڕگەیا هی (سەلەفەی)ەكانە ،كە باسی شیوعی ئەكرێت (دەربەندیخان)ت بیر ئەكەوێتەوە .

 

كوردەكان لە بری ئەوەی یەك بگرن ، كەچی هەر كەسە و ناوچەیەك و كانتۆنێك و هەرێمێك و پارێزگایەك و گوندێكی بۆ خۆی جیا كردۆتەوە و ئاڵای خۆی تیا هەڵكردووە و دەسەڵاتی تایبەت بەخۆی تیا چەسپاندووە لە دەرەی یاسا باج و پوشانە و مەڕانە و هێلاكانە و نەوتانە وسەرانە و دەنگدەرانە ، لە خەڵكەكەی خۆی دەستێنێت و لە بەرامبەریشدا هیچ نادەن بە ژێر دەستەكانیان.

 

میللەتێك لە هەزارەی سێیهەمدا ئەوە حاڵی بێت حەق نیە ئەوەندە لۆمەی دوژمنەكانی بكات ، باشترە كەمێك لۆمەی خۆی بكات.

 

(ولا تلومونی ولوموا انفسكم)


فارس و عەرەب و تورك و ئینگلیز دوژمنە لاوەكیەكەی كوردن ، دوژمنی راستەقینەی كوردەكان خودی خۆیانن

 

گەرچی بەراورد كاری لە نێوان ئێرە و ئەمریكا كارێكی ژیرانە نییە بەڵام ، ئەمریكا خاوەنی زیاترلە (٥٠) ویلایەتە ، ویلایەت هەیە لەو ئەمریكایە بەقەد نیوەی عێراق زیاتر بەس دانیشتوانی تیایە ، ویلایەت هەیە لەو ئەمریكایە بەقەد بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان بەس قەومیات و نەتەوەی جیاواز جیاوازی لە چەشنی (مەكسیكی ، هیندی ، ئاسایی ، عەرەب ، ئەوروپی و ..هتد )بەیەكەوە ئەژین ، ویلایەت هەیە بە قەد هیندستان بەس ئاینی تیایە ، بە هەر هەموویان بە مەسیحی و جولەكە و موسوڵمان و بێ دین و لیبراڵ و نەتەوەیی و ڕەش و سپی و سور و ژن و پیا و ئاسیایی و ئەوروپایی و ئەمریكایی بەهەر هەموویان تەنها دوو حیزبیان هەیە (كۆماری و دیموكرات) هەمووشیان پێكەوە ئەژین ، كەچی هەموو هەرێمی كوردستان بەقەد گەڕەكێكی نیۆرك خەڵكی تیا نیە ، هەموومان وەك قەبیلەكانی سكۆتلەندا بووین بە هەزار پارچەوە ، (ولیام واڵس) ێكیشمان نیە كۆمان بكاتەوە.

بێ كەس وتەنی :-
ئەی نیشتیمان
گریمان تۆ نیشتیمانم نەبوویتایە
لەمە زیاتر چیم لێ ئەهات ؟
ڕەنگە لە جادەیەكی بەغدا
من تەنەكەی خۆڵ بوومایە
تەنەكەی خۆڵی كوردستان بی
یا هی عێراق هەر تەنەكەی !

لەوانەبوو لە مەیدانێكی تارانا
فڵچەی قۆنەرەی بۆیاخچیەكی
ئازەری یا فارس بومایە
فڵچەی قۆنەرەی كورد بی
یا فارس یا ئازەری
تۆ هەر فڵچەی!!!

لەوانەبوو لە بازاڕی ئەنقەرەدا
سێوێكی گلار بوومایە
گلاری بازاری كورد بی
یاخود هی تورك
هەر گلاری !

لەوانە بوو لە چایخانەیەكی شامدا
ببوومایە بە تڵپە چا
تڵپەچای كورد بی یا عەرەب
تۆ هەر تڵپەی !

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure