دانا نه‌قى9/2/2018 498 جار بینراوە

ڕۆژ ئاوا له‌ديديى توركياوه‌

پێش سه‌رهه‌ڵدانى شۆڕشى عه‌ره‌بى و شۆڕشى سوريا ڕۆژئاوا‌يى كوردستان نه‌خشى به‌رهه‌مى سياسى و سه‌ربازى بزوتنه‌وه‌يه‌كى گه‌وره‌ى وه‌ك په‌كه‌كه‌ بووه‌ ,بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌ندێك كات ڕابه‌ڕه‌كانى پارتى كرێكارانى كوردستان ڕۆژئاوا به‌بناغه‌ى شۆڕشه‌ كورديه‌كان داده‌نێێن , چ له‌باشوور كه‌ يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان بوو , چ باكوور خودى په‌كه‌كه‌بوو .


دواى شكستى شۆڕشى سوورى ڕۆژ ئاوا له‌ژێر تێزه‌كانى ئۆجه‌لان توانى خۆى بكاته‌ ديفاكتۆى سياسى و ئيدارى و پێكه‌وه‌ ژيان , وه‌ به‌جۆڕێك كلتورێكى ئاراسته‌ كرد بوبه‌ بنه‌مايه‌ك بۆسه‌رهه‌ڵدانى پێكه‌وه‌ ژيان و ئاشته‌واى كورد و ته‌واوى كه‌مايه‌تيه‌كان .

 

ئالێره‌وه‌ ئۆجه‌لان ده‌ڵێت ياسا ناتوانێت كلتور بگۆڕێت به‌ڵكو هه‌ميشه‌ كلتور كاريگه‌رى له‌سه‌ر "چه‌سپاندنى ياسا "هه‌يه‌, له‌م سۆنگه‌يه‌وه‌ ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌ له‌بار چوو له‌بڕى ئه‌مه‌ ديموكراتيزه‌ كردنى نه‌ته‌وه‌كان جێگه‌ى خۆى كرده‌وه‌ , ئه‌مه‌يه‌ تێزى شۆڕش , هه‌ر ئه‌م هۆكاره‌ش بوو واى كرد توركيا ئاڵسكا و ئۆقره‌ى لێ بڕا هه‌ر‌ ڕۆژه‌و له‌ژێر دوورشم و ناوێكى قه‌به‌دا به‌هانه‌ به‌خۆى ده‌دات بۆ له‌ناو بردنى ڕۆژ ئاوا , هه‌ندێك جار دين و مه‌زهه‌ب ده‌كاته‌ سه‌رچاوه‌ بۆ قڕ كردن , هه‌ندێك جار مه‌ترسى سياسى و تێكدانى ئاسايشى سنوره‌كانى ده‌كاته‌ ئه‌جێندا بۆبه‌رده‌وامى ئۆپراسيۆنه‌كانى به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه‌ له‌به‌تاڵبوونه‌وه‌دان له‌ به‌رده‌م به‌ر‌گرى و گيان فيداى شه‌رڤان و ڕۆژئاوايه‌كان .

 

دووهۆكاريش توركيايى په‌لكێش كردوه‌ به‌ره‌و شكستێكى به‌رده‌وام ئه‌ويش ئه‌مانه‌ن :


يه‌كه‌م : توركيا هه‌رله‌سه‌ره‌تادا به‌چاوى شكست هاتنى هێزى سه‌ربازى باشوور له‌كه‌ركوك له‌به‌رامبه‌ر عيراقێكى شلۆق و له‌قيو دا له‌گه‌ڵ هه‌ندێك هاوكارى ئێران له‌ كه‌ركوك دۆڕا , توركيا پێى وابوو ڕۆژ ئاواش به‌هاوكارى ڕووسه‌كان ڕووبه‌ڕووى هه‌مان چاره‌نووس ده‌كاته‌وه‌ .

دووه‌م : توركيا به‌ته‌واوى خوێندنه‌وه‌يه‌كى جيۆ سياسى نه‌بوو بۆ ڕووسه‌كان له‌ مه‌ڕ داگير كارى ڕۆژ ئاوا پێى وابوو ڕووسه‌كانيش به‌هه‌مان شێوه‌ى‌ ئه‌مريكايه‌كان هاوكارى سه‌ربازى وسياسى ده‌بن بۆ وه‌رگرتنى عه‌فرين , به‌ڵام بێخه‌به‌ر له‌ مێژووى سياسه‌تى ڕووسيا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كه‌ به‌ئامانجێك به‌ده‌ستى ده‌هێنن له‌ ڕۆژ هه‌ڵاتدا وه‌ك ئيمتياز به‌ ئه‌مريكايى ده‌به‌خشن له‌بڕى بێ ده‌نگبوون به‌رامبه‌ر به‌ كێشه‌ى ئۆكراين و جۆرجيا و قرم .

 

به‌رهه‌ر حاڵ به‌خۆشحاڵيوه‌ له‌سه‌ده‌ى بيست و يه‌ك ڕۆژ ئاوا دووستالين گرادى تۆمار كرد كه‌ ئه‌وانيش كۆبانى و عه‌فرينن.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure