سه‌عد محه‌مه‌د8/2/2018 474 جار بینراوە

دژایەتیکردنینیان بۆ کاستی سیاسی ، لە پێناوی بوون بە کاستی سیاسیی بوو!


لە سەرو بەندی ھەڵبژاردنی خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕانا کۆمەڵێک دەنگ ھەبوون کە دژ بوون بە دانانەوەی ئەو بەڕێزانەی ئێستا، بەو پێیەی کە بڕیاریانداوە ھەتا دوانەفەس لە نوکی ھەرەمەکە بن و ھەروەک چۆن پێشتر مەکتەب سیاسیی حیزبێکیتر بوون، لێرەش بە ھەمان شێوە لە نوکی ھەرەمەکە بن و خانەی ڕاپەڕاندن بن ، جا ئەو دەنگانە تیایانا بوو وەک ئێمەومانان لە پێناوی لانەدان بوو لە ڕێبازی ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا،، تیاشیانا بوو بە ھەمان ئەو بیانوەی ئێمە دژ بوون، بەڵام لە ژێر پەردەوە مەرامێکی شەیتانانەیان ھەبوو کە ئەویش بوون بە کاستی سیاسیی بوو بە چەکێک کە ئەویش چەکی (دژایەتیکردنی کاستی سیاسیی)ە،،


ئاخر ھیچکام لەم بەڕێزانە ناتوانن وەک نەوشیروان مستەفا لە کەسی دوەم و ھەندێجار یەکەمی حیزبێک بەو ھەموو دەسەڵاتەوە واز بھێنن و ببن بە ھاوڕێ و دۆستی خەڵک و لە شوێنێکی دیکە خزمەت بکەن!!


کاک نەوشیروان گەورەیی و کاریزمایی ئەو لەوەیا بوو کە جەمال عەبدوڵا ئەیوت( لە برادەرایەتی مام جلالەوە بوە بە برادەری کۆمەڵێ گەنج) ،، دیارە جەمال عەبدوڵا بە مەبەست و بۆ تانە دان لە نەوشیروان مستەفا ئەو قسەیەی کرد، بەڵام لەلای ئێمە کە سەرەواوێک لە دەماغمانایە نەوشیروان مستەفا گەورەتر دەبوو ...


ئێستاش کاتی ئەوەیە کە ھەنێ لەو برادەرانەی پێشتر لە پەرلەمانی کوردستان و بەغدا کار بەدەست و پەرلەمانتار بوون چیتر خۆیان کاندید نەکەنەوەو ھەوڵی دروستکردنی کاستی سیاسیی( ئەوەی خۆیان دژی بوون) نەدەن و واز لە برادەرایەتی جەعفەر ئیمنیکی و ئومێد خۆشناوو ئوسامە نوجەیفی و حەیدەر عەبادی بھێنن و بێنەوە لە دەزگایەکی تر یان شوێنێکیتر خزمەت بە ڕەوت و ڕێبازی نەوشیروان مستەفا بکەن .


ھەرکەسێ شوێنکەوتەی نەوشیروان مستەفا بێ ئەبێ بە لایەوە ئاسایی بێ لە پەرلەمانتاری یان وەزیریەوە ببێتەوە بە بەرێوەبەرێک لە دام و دەزگایەکی گۆڕان یان بەرپرسی مەکۆیەک یان ئەندام ژوورێک ،،، ئەوە ڕێبازی نەوشیروان مستەفایە کە لە ئاوی کانیاوەکانی کوردستان ڕونترەو پێویست بە بیانوو و حوججەی مناڵانە ناکات.

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure