هونەر تۆفیق5/2/2018 394 جار بینراوە

بەزمانی زەیتون

 

ئێمە لێرە ڕەگی هەنارەکانمان لە قەحبەخانەیەکی تەقسیمی ئەستەنبوڵدا هەدیەی سەڵیتەیەکی بێ وەفاکرد . لە ئیجەوە پەڕینەوە و پشتمان کردە مزریەکانی نیشتمان ، ئەوان لەوێ بە ڕەگی زەیتونەکاندا خۆیان بە خاکدا چەقاند ..

ئێمە لێرە هەنارەکانمان لە قومارێکی دۆڕاودا دەبەخشین بەگیرفانی مەسولێکی مێ باز ، ئەوان لەوێ زەیتونەکانیان بە ژێرپێ ی قومارچیەکاندا دەتەقێتەوە ..

 

ئێمە لێرە دەنکە جەرگیەکانی هەنار لە دڵداریەکی درۆینەدا دەکەین بە ئاو ، ئەوان لەوێ لە دەنکە چاو سەوزەکانی زەیتونا شیعر دەچڕن و شاهیدی بۆ شەهیدەکان ئەدەن ..

 

ئێمە لێرە لە نوێژی جومعەدا تف لە هەنارەکان دەکەین و دوعا بۆ سوڵتانەکەی جەنگی دژ بە (چڵە زەیتونەکان ) دەکەین ، ئەوان لەوێ خودەی چڵە زەیتونەکان دەکەنەوە سەر ئاشتی . . .

 

ئێمە لێرە هەنارەکانمان دەگوشین شیلەی تاریکیمان لێدەچۆڕێت .. بەڵام ئەوان لەوێ کە زەیتونەکانیان دەگوشن زەیتی خۆریان لەبەر دەڕژێت ..

 

ئێمە لێرە لە زمانی هەنارمان نەزانی و هیچ لە دەرسەکانی هەنارەوە فێرنەبووین ، ئەوان لەوێ بەزمانی زەیتون عیشق دەچڕن ، بەزمانی زەیتون ئازادی دەنووسنەوە ، بەکراسی بەری دار زەیتونێکەوە ژیان دەپۆشن و گوێ لە حیکمەتەکانی زەیتون دەگرن .

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure