دڵشاد مه‌جيد30/1/2018 5232 جار بینراوە

شاسوار عبدالواحید دەبێ ڕوونکرنەوەی ھەبێ؟

 

پەيوەندی شاسوار و قوباد تاڵەبانی.. پەیوەندی ھاوڕێیانەیە... یانیش پەیوەندیەکی سیاسیە؟

ئایا ماڵی تاڵەبانی .. بەتاتبەتی قوباد لەپشت کارەکتەری شاسوارە.. ؟

ئایاڵ فرانک(Ayal Frank) خاوەنی دەزگای ( میرکۆری- Mercuryllc) کەخزمی قوباد تاڵەبانیە.. بۆ کۆڕو کۆبونەوە بۆ شاسوار لەئەمریکا رێکدەخا..؟

 

#ئایاڵ فرانک کێیە؟ خێزانەکەی ئایاڵ فرانک ..ئاموازی خێزانەکەی قوباد تاڵەبانیە.. ئایاڵ ماوەی (١٠) ساڵ وەک ڕاوێژکار مانگانە بە (١٠) ھەزار دۆلار ..لە نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێم لەواشنتن.. ئەو کاتەی قوباد بەرپرسی ئەو نوێنەرایەتیە بووە.. کاری کردووە. ئایاڵ بەبێ پرسی قوباد کار بۆ ھیچ کوردێک ناکات.. بەڵام خێرە ئایاڵ لۆبی لەئەمریکا بۆ شاسوار دەکا.. تا کۆنگرێسمانوو خەڵکی ئیدارە ببینێ..؟؟

 

#شاسوار لەدوا سەردانی بۆ ئەمریکا ، ئایاڵ فرانک سەرجەم چاوپێکەوتنەکانی بۆ رێکخستووە.. لەوکۆبوونەوانە رای خراپی بەرامبەر بەئۆپۆزسیۆن و پارتی ھەبوو بەڵام بەخراپ باسی یەکێتی و بنەماڵەی تاڵەبانی نەکردووە..بەڵکو بەگوێرەی سەرچاوە ئەمریکان وەسفی ماڵی تاڵەبانی کردووە..!!

 

#لەکاتی دەستگیرکردنی شاسوار.. چەند کەسایەتیەک ھەوڵی بەردانیان داوە.. پەیوەندیان بە بەدووکەسایەتی ئەمریکی کردووە.. ئەوانیش بە شێوەیەک کە گاڵتەیان بەگرتنەکەی کردووە.. ووتیاوانە شاسوار لای ماڵی تاڵەبانی و خودی قوباد میوانە.. ڕۆژی پێنجشەمە ئازاد دەکرێ.. ئەوەبوو رۆژی چوارشەم بەڕەڵاکرا..

 

#ھەروەھا شاسوار دەبێت ڕوونکردنەوە بدات.. بۆ لەسیتەک دادەنرێ و لەلای ھیچ دەزگایەکی ئەمنی یەکێتی نەبووە.. ؟


پرسیار ئەوەیە بۆچی ئۆتۆمبێلی تایبەتی قوباد ..حێزانەکەی شاسوارو ئاواتی عەلی بەرێوەبەری تەلەفزیۆنی ( ئێن ئارتی) دەبرێنە لای شاسوار..؟

 

#جگەلەمانە ئەم زانیاریانەی پەیوەندی نێوان ( ئایاڵ فرانک و شاسوار ) ڕاپۆرتێکی تەلەفزیۆنی ( کوردستان ٢٤) ی مەسرور بارزانی کەبەزمانی تورکیە لە ٢٠١٧/٧/٢٥ بڵاویکردۆتەوە.. دووپاتی ئەو پەیوەندیە دەکاتەوە.. ھەر لەو ڕاپۆرتەیدا.. دەڵێت ئایاڵ بەبێ پرسی قوباد تاڵەبانی ھاوکاری ساشوار ناکات..


ئەم بەڵگەو گومانانە پرسیارمان لادروست دەکەن.. کە ئایا شاسوار پیاوی دەسەڵاتە.. یانیش دژی دەسەڵاتە؟؟

 

بۆیە شاسوار عبدالواحید مەتلوبە کە ڕوونکردنەوەی پێویستی ھەبێ..


منیش وەک ڕۆژنامەنووس بەئەرکی خۆمی دەزانم.. کە ئەم زانیاریانە بخەمە بەردەمی ئێوە.. ڕاستی و دروستی ئەوگومان و ڕووداوانە ڕوونبکرێتەوە.. منیش ویژدانم ئاسودەبێ..

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure