عه‌دنان كۆچه‌ر29/1/2018
436 جار بینراوە
ئامۆژگارییه‌ك لهعهرهفاتهوه ده‌ستێك زهیتونو ده‌ستێك تفه‌نگ
ئه‌وكاته‌ى بۆ یه‌كه‌مینجار به‌نوێنه‌رایه‌تى فه‌له‌ستین یاسر عه‌ره‌فات به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی كرد، له‌پێشه‌كی وتاره‌كه‌یدا بهروونو راشكاوی به‌نوێنه‌رایه‌تى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى راگه‌یاند"هاتووم‌و ده‌ستێكم چڵه زهیتونهو ده‌سته‌كه‌ى ترم تفه‌نگه، تكایه مه‌هێڵن چڵه زهیتونهكهى ده‌ستم بكه‌وێت"، ئێستاش رۆژئاواییه‌كان له‌و ساته‌ى ئۆپه‌راسیۆنى چڵه زه‌یتونى توركیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هاوشێوه‌ى عه‌ره‌فات هاوار ده‌كه‌ن تكایه چڵه زه‌یتونه‌كه‌ی ده‌ستمان مه‌خه‌ن.
ئیدیۆمه باوه‌كه‌ى عه‌ره‌فات، به‌رله هه‌ر كه‌سێكى دیكه بۆ كورد مانایه‌كى راسته‌قینه‌ى هه‌یه، چونكه ئیدى ئێستا له په‌ناى ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه دڵڕه‌قه‌وه توركیا‌و هاودیدهكانى ده‌یانه‌وێت ئه‌و چڵه زهیتونهى ده‌ستمان بخه‌ن، بێ ئاگا له‌وه‌ى كه‌وتنى چڵه زه‌یتون، ئه‌و ده‌سته‌مان سه‌ر ئاوه‌ڵا ده‌كات كه چهكو تفه‌نگی له‌ده‌ست گرتووه‌و ده‌توانێ به‌چه‌شنێكى راسته‌قینه ئاماده‌سازیی بۆ تۆڵه‌و توڕه‌یی بكاته‌وه. به‌و مانایه‌ى ئه‌وانه‌ى له‌خوێندنه‌وه‌ى میهره‌بانى كورد چڵه زهیتونهكهى ده‌ستێك نابینن‌و به ئاراسته‌ى خستنیدا كارده‌كه‌ن، ده‌بێت حاڵى بن له‌وه‌ى كه كه‌وتنى زه‌یتونه‌كه، ماناى كارابوونو به‌كاربوونى تفه‌نگه، ئه‌و چه‌كه‌ى كه ده‌شێت دوا خاڵى شكۆ‌و كه‌رامه‌تى په‌لامارده‌ره‌كان بێت.
ماوه‌ى رابردوو سه‌ربارى هێرشی داسه‌پاوى ئهردۆگانو سوپا چهقاوهسوهكهى بۆ سه‌ر عه‌فرین، هێرشو په‌لامارێكى ناوخۆییش له‌رێگه‌ى شوێنكهوتوهكانییهوه ده‌كرێته سه‌ر ئه‌و مۆڕاڵى بهرهنگارییهى كورد له په‌ناى ئه‌و تێكۆشانه‌وه بۆى دروستبووه، ئه‌و تایپه له ئیسلامییه ئیخوانییهى كوردى كه ئۆ‌ردۆگان وه‌ك فریادڕه‌س ده‌بینێت، دێت‌و له‌په‌ناى باوه‌ڕدارییه‌وه به‌ناوى ئاینه‌وه ده‌یهه‌وێت پاساو بۆ سته‌مكاریی توركی‌و مۆدێلی ئیستیبداى ئه‌و پیاوه بهێنێته‌وه‌و شه‌رعیه‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی چڵه زه‌یتون بدات، بێ ئاگا له‌وه‌ى كه ده‌شێت ئه‌و فۆڕمه له‌پشتیوانى مهزههبیو دینییه له‌وانه‌یه به‌رله‌وه‌ى خوێندنى یاسین بێت له‌سه‌ر ئه‌زموونى رۆژئاوا، فاتیحا دادان بێت له‌سه‌ر كۆى ئهزموونو هه‌ژموونى ئیخوان به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌و دواجار كوردستانیش.
رێككه‌وتنه‌كانى سعودییه‌و ئهمهریكاو ناكۆكییه‌كانى كه‌نداو له‌گه‌ڵ قه‌ته‌رو جێكردنه‌وه‌ى ئیخوان موسلمین له‌لیستى تیرۆرزیمى جیهانیدا، دوا بزمار بوو له‌تابوتى ئه‌و ئاراسته ئاینییه‌ى به‌ناوى ئیخوانه‌وه له‌سه‌رانسه‌رى جیهانى ئیسلامیی رۆژ به رۆژ له گه‌شه‌دابوو، ئیدى له‌وساته‌وه ئیخوان‌و سمبولهكانى وه‌ك قه‌رزارى راسته‌قینه‌ى قه‌ته‌رو توركیا خۆیان دهبیننو هه‌میشه‌ش ئۆ‌ردۆگان وه‌ك فریادڕه‌سێك ته‌ماشا ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌شه دواجار واده‌كات (د. عه‌لی قه‌ره‌داغى) بڵێت "پشتیوانى توركیا ده‌كه‌ین بۆ پاراستنى سنوورهكانىو خه‌ڵكى خۆى"و یوسف قه‌ره‌زاویش بڵێت"خوا‌و جوبرهئیلو فریشته‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆگانن"، و ئه‌وانى دیكه‌ش هه‌مان شت دوباره بكه‌نه‌وه، ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ى سه‌رانى ئیخوان، نه نیشانه‌ى په‌یوه‌ستبوونه به ئاین‌و نه هێماى ئه‌وه‌شه ئومێدى گه‌وره‌یان له‌سه‌ر ئه‌و مهتهرێزهى تیرۆر (توركیا ـ قه‌ته‌ر) هه‌ڵچنیووه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ى هه‌یه ده‌ستگرتنه به پوشی ئۆردۆگانه‌وه كه له‌دواى رێككهوتنامهكهى (سعودیه‌و ئه‌مه‌ریكا) له قه‌ته‌رو توركیا بترازێت شوێنێك نه‌ماوه ئه‌و جانهوهرانهى تیرۆر لێی بگیرسێنه‌وه.
ماوه‌ى رابردوو میدیا‌و سۆسیال میدیاكانى كوردستان شایه‌تى ئه‌و دوڕووییه سیاسیی‌و ئاینییه گه‌وره‌یه‌ى عه‌لی قهرهداغىو هاوه‌ڵه‌كانى بوون ده‌رهه‌ق به پشتیوانى كوێرانه‌ى ئه‌وان بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى چڵه زه‌یتون، ئه‌و هه‌ڵوێسته نه‌گریسه‌ى ئه‌وان له پشتیوانى ئۆردگان، ئه‌گه‌ر به‌شێكى بریتی بێت خۆراده‌ستكردنی ئاینى‌و چاونوقاندن له‌مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان وه‌ك ئیدریسی به‌تلیسی، ئه‌وه به‌شه‌كه‌ى تر‌ى په‌یوه‌ندى به‌وه‌وه هه‌یه كه ده‌شێت له داهاتوودا كۆى ئه‌و روخساره ئیخوانیانه له‌پاى پشتیوانیكردنیان بۆ تیرۆر راده‌ستى دادگا بكرێن، ئه‌و گریمانه واده‌كات بۆ رزگاركردنى داهاتوویان پشت به‌و دیكتاتۆره ئیخوانییه ببه‌ستن كه ئێستا له‌سه‌ر ئاستى جیهانى ئیسلامى خۆى وه‌ك فریادڕه‌س به‌یانكردووه، ئاخر ئه‌وه‌ى عهلىو هاوه‌ڵه‌كانى والێده‌كات پشت له نه‌ته‌وه‌كه‌ى خۆیان بكهنو ئه‌ردۆگان بكه‌نه فریادڕه‌س ترس نییه له خوا‌و قیامه‌ت، به‌ڵكو سڵه‌مینه‌وه‌یه له داهاتووێك كه ده‌شێت له‌به‌رده‌م دادگا‌و لێپێچینه‌وه بیانبینین.
ئێستا ساته‌وه‌ختى ئه‌وه‌یه وه‌ك عه‌ره‌فات بیر ئه‌و تایپه لهباوهڕداره بهێنینه‌وه، كه ئێمه له‌پاى ئه‌و سته‌مكاریی‌و پشتیوانه‌ى پێشووتریش له‌تیرۆر هه‌ر ده‌ستێكمان چڵه زهیتونهو ده‌سته‌كه‌ى تریشمان تفه‌نگه، هه‌ربۆیه‌ش ئه‌گه‌ر چڵه زه‌یتونه‌كه بخه‌ن، ده‌بێت تێبگه‌ن، رق‌و توڕه‌یی چه‌كه‌كانى خه‌ڵك روبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه، به‌ڵام به‌رله‌وه‌ى ئه‌وه رووبدات:
ـ ده‌بێت حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سنوورێك بۆ كۆى ئه‌و روخساره ئاینی‌و بانگخوازه ئاینیانه دابنێت كه ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر حسێبی مۆڕاڵى نه‌ته‌وه‌یی پشتیوانى هێرشو په‌لامارى داگیركه‌ران دهكهنو ده‌یانه‌وێت به‌ر لهرهزامهندى خودا‌و نه‌ته‌وه‌كه‌یان، ره‌زامه‌ندنى رژێمه سه‌رده‌سته‌كانیان وه‌ربگرن.
ـ پێویسته وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف، ته‌واوى ئه‌و وتار‌و خوتبانهى ئه‌و بانگخوازه ئاینیانه قه‌ده‌غه بكات كه ده‌یانه‌وێت له‌په‌ناى ئاینه‌وه، به‌ناوى دینداریی‌و باوه‌ڕدارییه‌وه پشتیوانى تیرۆری ده‌وڵه‌تى بكهنو له شاڵاوه‌كانى سه‌ر عه‌فرین پشتیوانى هه‌ڵمه‌تى داگیركاریی توركیا بكه‌ن.
ـ وه‌زاره‌تى رۆشنبیریی له‌سه‌ریه‌تى لهرێگاى رێنماییه‌كانى رێكخستنى فریكوێنسی ته‌له‌فزیۆن، سنوورێك بۆ ئه‌و میدیایانه دابنێت كه ده‌یانه‌وێت له‌رێگه‌ى روماڵهكانیانهوه ئه‌جێنداى میت‌و ئیخوانییه‌كان له‌سه‌ر عه‌فرین بڵاوبكه‌نه‌وه‌و وێنه‌ى زه‌ینى باشوورییه‌كان ده‌رهه‌ق به رۆژئاوا بگۆڕن.
به‌و چه‌شنه‌ش، ئه‌و تایپه له ئیماندارى ئیخوانى، كه ده‌یانه‌وێت به‌ناوى ئاین‌و خوداوه په‌لى ئۆردۆگانى مرۆڤكوژ بگرن‌و بیكه‌ن به فریادڕه‌س زوو كۆتاییان دێت‌و چیتر ناتوانن یاده‌وه‌ری باوه‌ڕدارى ساده له كوردپهروهرێكى موسڵمانه‌وه بگۆڕێت بۆ رۆبۆتێك كه ته‌نها به‌پێی پێوه‌ره ئاینییه‌كانى بیر له ئازاره‌كانى نه‌ته‌وه بكاته‌وه