عه‌بدولرحمان ڕه‌زگه‌يى25/1/2018 352 جار بینراوە

کەرکوک- شەنگال و عەفرین..


بەراوردی ھێرشی حشدی شەعبی بۆسەر ناوچە دابڕاوەکانی ھەرێم و ھێرشی تورکیا بۆسەرعفرین..


1-ژمارەی ھێزەکانی پێشمەرگە کە موچە خۆرن لەسەر میلاکی وەزارەتی پێشمەرگە زیاتر لە 420 ھەزار موچە خۆرن، بەڵام بە پێی ڕاگەیاندراوی حکومەت 160000 ھەزار پێشمەرگە ھەیە، ھەتا ئەگەر بە پێی ڕاگەیاندراوی حکومەتیش بێت تەنھا 160 ھەزار پێشمەرگە لەسەر میلاکی وەزارەت بێت ئەوا بەو پێێیە ئەگەر یەک لەسەر سێی 1/3ی پێشمەرگەکان لە ئەرکی دەوامی ئاسایی خۆیاندا ببن ئەوا زیاتر لە 53,300 پەنجاو سی ھەزارو 300 پێشمەرگە لە 1050 ھەزار پەنجا کیلۆمەترەکەی ڕوبەری شەردابوون لەگەڵ حەشدی شەعبی، واتە بۆ ھەر کیلۆمەترێک 51 پێشمەرگە لە ڕوبەری شەردابوون لەگەڵ حەشدی شەعبی،


لەکاتێکدا ژمارەی شەڕڤانان لە ناو شاری "عفریندا" بەپێی ڕاپۆرتێکی کەناڵی جەزیرەی عەڕەبی لە نێوان 8 ھەشت بۆ 10000 دە ھەزار شەڕڤاندايه.


ئەمە لەکاتێکدایە کە ژمارەی سەربازانی تورکیا کە لەم ئۆپەراسیۆنەدا بەشدارن لە 22000 بیست و دوو ھەزار سەرباز زیاترە.


2-سوپای تورکیا پێگەیەکی تەواو بە ھێزی ھەیە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، بە شیوەیەک لە ڕیزبەنی 8 ھەشتەم بە ھێزترن سوپایە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و 4 چوارەم بەھێزترن سوپای ناو پەیمانی باکوری ئەتڵەسیە(NATO) یە لە دوای ئەمریکاو و بەریتانیا و فەڕەنسا، لە کاتێکدا عێڕاق لە پلەی 59 پەنجاو نۆ یەمین بە ھێزترین سوپای جیھاندایە لە کۆی 133 سەدو سی و سێ سوپاکەی جیھان.
لە ھێرشی سەر کەرکوک و شەنگال و ناوچە دابڕاوەکانی تر، بەشداری حشدی شەعبی بەشداریەکی ڕەمزی بوو، ھیچ فڕۆکە و ھەلیکۆپتەرێک بەشداری نەکرد، بەڵام لە ھێرشی سەر "عفرین" دا 72 فڕۆکە و 30 ھەلیکۆپتەر بەکارھێنراون و 212 کیلۆمەتریش لەلایەن سوپای تورکیا و گروپە تیرۆرستیەکانی نزیک لەو سوپایە لە ژێر گەمارۆدایە و 56 کیلۆمەتریش لەلایەن سوپای سوریاوە گەمارۆ دراوە، لەکاتێکدا ھەرێم ھیچ گەمارۆیەکی لەسەر نەبوو.


ئۆپەراسیۆنی سەر عفرین یەک ھەفتەیە بەردەوامە و تورکیا نەی توانیوە یەک مەتریش کۆنتڕۆڵ بکات، بەڵام لە ھێرشەکانی سەر کەرکوک و شەنگال تەنھا بە 24 سەعاتی خایاند و %51 سەدا پەنجاو یەکی خاکی ھەرێم بەبێ شەڕ ڕادەستی حشدی شعبی کرا.


، ڕوبەری "عفرین" 8350 ھەشت ھەزار و سێ سەدو پەنجا کم دووجایە، بەڵام ڕوبەری ناوچەی کۆنتڕۆڵ کراو لەلایەن حشدی شەعبیەوە 41939 چل و یەک ھەزارو نۆسەد و سی و سێ کم دووجایە، کە دەکاتە 16 قەزاو 44 ناحیە و پارێزگای کەرکوک کە ھیچ بەرگریەکیان لێ نەکرا و بە بێ شەڕ رادەستی حوشدی شەعبی کرا.

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure