سامان یاروەیس25/1/2018 277 جار بینراوە

بەتوركیزم كردنی باشوری كوردستان

مێژووی تەواوی نەتەوەكانی دنیا بخوێنەوە، دواجار شیرازەو كلتورو پیرۆزیەكانی نیشتمانەكەیان هێڵی سوربووە، بەتایبەت گیانی هاووڵاتیانیان، ئیتر لەوە گەڕێ كە خاك و پەروەردەو فەلسەفەو زمان و ئەدەبیاتیان چەند بەجوانی چ لەبارودۆخی دژوارو سەخت یان بارودۆخی ئاساییدا هەمیشە لە ئەركە گرنگ و جەوهەریەكانیان بووە، جا مەبەستەكەم پەیوەندی بە رێڕەڕەوە خواروخێچ و گرێخواردووەكەی گەلی كوردە لەباشوری كوردستان، كە چۆن بەدەست حزب و سەركردە سیاسی و بازرگان و خێڵ و عەشیرەتەكانەوە گیرۆدە بووەو لەوپەأی هەرەس و تێكچووندایە. 

 

لەساڵی 2016 بۆ 2017 لە شاری ئیستەنبوڵی توركیا، 113 دوكان و سەنتەرو رێستۆرانت وكافە وكتێبخانە و تۆمارگەی موزیك كە خاوەنەكانی كوردبوون هێرشیان كراوەتەسەر یان سوتێنراون، یان لەلایەن پۆلیسەوە خاوەنەكانیان دەستگیركراون بەهەر بیانوویەك بێت، لەسویسرا هاووڵاتیەكی نەتەوە پەرستی توندڕەوی كورد بەئۆتۆمبێلەكەی سەرودەست و قاچی چەند هاووڵاتیەكی كورد دەشێلێت، كە ئەئێستا لەدادگایەكەیدا توركیا سێ پارێزەری بۆ داناوە.

 

 لەوە گەأێ ئەو هەموو خوێندنگا توركیەیی لەدهۆك و هەولێرو چەند ناوچەیەكی تر بوونیان هەیە، ئەو هەموو كۆمپانیاو  سەنتەرانەی كە توركین، ئەو هەموو فیلم و درامایانەی كەلەكەناڵەكانەوە پێشكەش دەكرێن، ئەگەر ئەوانە دەستێكی گەورەی لەپشتەوە نەبێت، دەمێك بوو هەر لە بەرخودانی كۆبانێ، یان هەر لەكۆمەڵكوژیە یەك لەدوای یەكەكانی توركیا دژ بەكورد دادەخران، بەڵام بەداخەوە ئایدەلۆژیای توركی زاڵە بەسەر سیاسەت و بەرژەوەندی بەشێكی گەورەی سیاسی و ئابوری لەهەرێمی كوردستان، دواجار باجەكەی زۆر سەخت دەبێت، وەك چۆن ئێستا كاردانەوەكانی كۆمەڵگەی كوردی بەرەو هەڵدێر بردووەو ئاقارێكی دروست كردوە، كە هیچ میكانیزمێك ناتوانێت چارەسەری بكات. 

 

نمونەی ئەو كاردانەوانەش، كاڵبوونەوەی كلتورو نەریت و كاڵاو زمان و چەندین بواری تر، دواجار ئەمە باجی هەڵە یان خۆفرۆشی بەشێك لەسیاسیەكانی كوردستانە، كەلەبری ئەوەی سیاسیەتی راستەقینەی خۆیان لەبەرامبەر توركیا جێبەجێ بكەن، بەداخەوە پاخاوس و خۆفرۆشیان بۆ دەكەن، لەماوەی 24 سەعاتدا چوار منداڵی كورد لە گوندەكانی عەفرین شەهید دەبن، كەچی هەندێك لە بیرخوازە توركەكانی هەرێم رەوایەتی بە ئۆپراسیۆنە داگیركاریەكەی توركیا دەدەن بۆ سەر پارچەیەك لەجەستەی كوردستانی گەورە، بەأاست بۆ چی وامان لێهات؟، بۆچی دەستەوەستان ئەبینین كە چۆن بیری عوسمانی بەناو كۆمەڵگەو خاكەكەماندا تەراتێن دەكات؟، ئاخۆ توانیومانە بزانین هۆكارەكەی چیە؟، بێگومان زۆر سادەیە، وەك چۆن لەتەواوی رووەكانەوە حزب كۆمەڵگەكەمانی سست كردوە، تێكداوە، ئەمەش هەمان بابەتە، وەبگرە ئەمە دیوە خرابەكەیەتی و زۆر لەوەش كەهەیە خراپتر ئەبێت، بەشێك بەهۆی بەرژوەندی ئابوری و كۆمپانیا و نەوت و مەرزو ئەوانەوە، بەشێكی تریشی بەهۆی پاراستنی پۆست و كورسی و دژایەتیكردنی لایەنێكی تری كوردیەوە ئاسانكاری بۆ بەهێزكردن و قوڵكردنەوەی ئەم رەنگدانەوانە دەكات، هەر حزبە كۆمەڵگەی كوردی كردوە بەچەند بەشێكەكەوە، بەشێوەیەك باكمان نەماوە بۆ رۆحی نەتەوەیی و نیشتمانی، لەسەرانسەری جیهان رۆژ نیە كوردێك بەبێ تاوانی نەكوژرێت، بەڵام  ئەم بێ باكی و ساردیە نەتەوەیی و مرۆییە چیە كە باڵی بەسەر دڵی هەمووماندا كێشاوە؟، بۆ كلتورو فەلسەفەی كۆمەڵایەتی ئێمە ئەوەندا لاوازە ناتوانین ئەم حزبانەی لەبەرامبەردا لاواز بكەین، مل شۆڕ بكەین، بۆ ناتوانین بەپێی بەرەو پێشچوونی زیاتری كۆمەڵگەی كوردی رێكیان بخەینەوەو پیس و گەندەڵ و خۆفرۆشەكانی لێ بكەینەوەو ئاڕاستەكانیان بەرەو پاراستنی سەروەری نەتەوەیی و بەهای پەروەردەی و نرخی كۆمەڵایەتیان بەرین؟، بێگومان هۆكارەكەی نیەتێكی بەرژەوەندی خوازانەیە كە خودی حزبەكان تاكەكانی كۆمەڵگەیان پێ بارگاوی كردوە.

 

دواجار ویستێكی گەورەی بەهێزو كارای ئەوێت، كە جگەلە ئایدە لۆژیای كوردی و نەتەوەی هیچ دەستێكی دەرەكی تێدا نەبێت، كە ئەمەش بەشۆأشی بیر ئەكرێت، كە لەئێستادا كورد لە لاوازترین دۆخیدایە.

 

 

 

 

 

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure