ڕزگار قوربانی24/1/2018 1171 جار بینراوە

ترکیا لەژێر فشردایە؛ ئێردۆگان کەوتۆتە ناو داوی لێکۆڵەرە ئەمریکیەکانەوە:


حکومەتی ئەمریکا شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ سەرۆکی تورکیادا توند دەکات. تورکیا هەڕەشەی لەسەرە بە تایبەتی لە سێکتەری ئابوری دا.


گۆڤاری ئابوری <بلۆم بێرگ> ڕایدەگەیەنێت کە بانگەوازی گشتی شاری نیۆڕکی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ئەشێ کە دەنگی تۆمارکراوی لەلابێت ، سەبارەت بە شکاندنی گەمارۆی ئابوری لەسەر ئێران لە لایەن سەرۆکی تورکیاوە. هەروەها بلۆمبیرگ بڵاویشی دەکاتەوە کە ئەو دۆکۆمێنتانەی دەربارەی زەڕنگەری گیراوی تورکی ـ ئیرانی " زەراب" وە دەرکەوتون سەبارەت بە پارە شتنەوە و گەمارۆی ئابوری، ئەتوانێ پەیوەندیەکانی ئەمریکا لەگەڵ تورکیا زیاتر ئاڵۆز بکات. "ڕەزا زەڕاپ" ساڵانێکە نێوەندگیری نێوان ئێران و تورکیای کردوە. بلۆمبیرگ بەم شێوەیە شیکاری بۆ دەکات کە زەڕاب ساڵانێکە وەک کەسی نیوەندگیر لە نێوان دەوڵەتی تورک و ئێران کاردەکات. وە هەروەها بلۆمبێرگ بابەتەکە وا شی دەکاتەوە کە زەڕاب بە تایبەتی ئێردۆگانی دیاری کردوە بۆ ئەوەی کاریگەری بخاتە سەر شاننی و فشاری پڕۆسێسێکە لەسەر خۆی کەمبکاتەوە. هەرچەندە لەوانەشە ئێردۆگان لەم کارەدا هیچ بەشدار نەبوبێت. ڕەشنوسی سکاڵاکە دژی زەڕاب لەلایەن وەزارەتی دادی ئەمریکی یەوە بڵاوکراوەتەوە.


لە ئەنجامی ئەو ڕاپۆرتەدا دەربارەی هەبوونی دەستی تورکیا لە شکاندنی ئابلۆقەی ئابووری لەسەر ئێران ، نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی ٣،٣ لەسەدا دابەزادوە.


سکاڵا دژی بانکی هالک:


ئەمەش بەو بابەتەوە هەڵواسراوە کە بانگەوازی گشتی ئەمریکی سکاڵا لەسەر نوێنەری نیمچە بانکی فەرمی حکومەتی تورکی محمد هاکان ئەتیلا تۆمار دەکات. ئەتیلا لە مانگی ٣ ی ٢٠١٧ لە فڕۆکەخانەی جۆنێف کەنەدی لە نیۆرک دەستگیرکرا. ڕۆژنامەنوسی ڕۆژنامەی بلۆم بێرگ "بێنجەمین هارڤی" باس لەوەدەکات کە ئەتیلا بە دەست تێکەڵکردن لەگەڵ زەڕاب تاوانبارکراوە.
ئەم دوو کەسە ئەبێت لەسەر ڕاسپاردەی حکومەتی تورکی یان ڕاستەوخۆ لەلایەن ئێردۆگان خۆیەوە ڕاسپێردرابن بو ئەوەی مامەڵە و بازرگانی لەگەڵ ئێران بکەن. ئەمەش لە ڕوانگەی ئەمریکیەکانەوە وەک سەرپێچیەک دژ بە گەمارۆی ئابووری لەسەر ئێران ڕەچاودەکرێت. بەشی ئینگلیزی ڕۆیتەر بڵاوی کردۆتەوە کە زەڕاب لەگەڵ ئەتیلادا زێڕیان هەناردەی ئێران کردوە و لەوێوە نەوتیان لە ئێران وە کڕیوە و هاوردەیان کردوە. زەڕاب مامەڵە و بازرگانییەکانی لە باڵەخانەی تڕەمپ لە ئەستەمبولەوە بزواندوە، لەوێ ئۆفیسێکی خۆی هەبوە.


فشار لەسەر ئێردۆگان:


بە پێی ووتەکانی <ڕۆژنامەی ئایدینلیک> پابەند بەم کێسە فشاری سیاسی دەخرێتە سەر تورکیا بە تایبەتی بۆ سەر ئێردۆگان. دوای دەستگیرکردنی شێفی بانقی هالک ئامانجی ڕاستەوخۆی باگەوازی گشتی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا خودی ئێردۆگان خۆیەتی. لەگەڵ ئەمەشدا نیۆرک تایمز بڵاوی کردۆتەوە کە پارێزەری زەراب لەم دوییەدا ویستویەتی پاریزگاری ئەوسای شاری نیۆڕک ڕودۆلف جیلوانی و میشائیل موکازی وەک ڕاوێژکارڕایان کێشێت بۆلای خۆی و بەشداریان پێبکات. جیلوانی یەکێک بوە لە ڕاوێژکارە نزیکەکانی تڕەمپ. لە ٢٤/٢/٢٠١٧ جیلوانی و موکازی لەگەڵ وەزیری دادی ئەمریکی جێف سیزۆنس بڕیاریان دا کە ئەخیرەن سەفەر بکەن بۆ تورکیا. لە کۆتایی مانگی ٢ ی ٢٠١٧ دا کۆبونەوەیەک لە ئەنقەرە لە نێوان جێلوانی و موکازی و ئێردۆگاندا بەسترا. ئامانجی کۆبونەوەکە ئەوەبوو کە چارەسەرێکی دیبلۆماسی بۆ کێشەکە بدۆزرێتەوە. ڕۆژنامەی ئایدینلیک هەموو دۆکۆمێنتەکان دەخاتە ڕوو، کە ڕاستی ئەم جەرەیانە پیشان دەدەن.
دوای گەڕانەوەی جێلوانی و مواکازی ، بانگەوازی گشتی نیۆڕک پرێت بهارا ، ئەوەی کە سکاڵای یاسایی لەسەر زەڕاب و ئەتیلا تۆمارکرد لەلایەن تڕەمپەوە لەکار دوور خرایەوە. بهارارا لەلایەن ئۆباماوە، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا خرابوە سەر کار و وە وەک کۆمەک کاری هیلاری کلینتۆن ناودەبرا. بە پێی زانیاری میدیاکانی ئەمریکا بهارا را ئامادەکاری بۆ ئەوە کردبوو دژی تڕومپ سکاڵایەک تۆماربکات. نیۆڕک تایمز بڵاوی دەکاتەوە و دەڵێت کە جیولیانی لە هەوڵی ئەوەدابوو جێگەکەی بهارارا بدرێت بە کوڕەکەی موکازی "مارک موکازی" .
سکاڵای نوێ دژی باوەڕپێکراوەکانی (پیاوەکانی) ئێردۆگان:


جێگری بەڕێوەبەری ئێف بی ئای "دیگۆ ڕۆدریگز" پابەند بە گرتنی زەڕاب و وە سەرجەمی کێسەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا لە مانگی سێ دا ووتویەتی " ئەو سکاڵایانەی، کە ئەمڕۆ تۆمارکراون پەیامێکن بۆ ئەو کەسانەی کە بەڕاستی هەواداری سکاڵالێکراوەکانن، ئەوانەی کە دەیانەوێت خۆیان حەشاربدەن"


لە مانگی ٩ دا وەزارەتی دادی ئەمریکی بانگەوازێکی دەرکردوە کە هەروەها سکاڵا لەسەر وەزیری ئابووری تورکی زافر کاگلایان وە لەسەر شێفی پێشوی بانقی هالک سولێمان ئەسلان هەروەها لەسەر بەڕێوەبەری گشتی پێشوی بانقی هالک لێڤێند بالکان، وە هەروەها لەسەر کەسی باوەڕپێکراوی زەڕاب "عەبدوڵا هەپانی" تۆماردەکرێت. هەموو ئەم سکاڵا لەسەرانە کەسانی زۆر نزیکی ئێردۆگانن.


غەزەبی ئەمریکیەکان بەرامبەر سیاسەتی دەرەوەی تورکیا:


بەپێی بۆچوونەکانی "شیکارکاری تورکی هیوسنی محلی" بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سکاڵالێکراوی ئێرانی زەڕاب ئیحتیمالیەکی زۆر هەیە کە لەگەڵ دادی ئەمریکی دا ڕێکەوتبێت. ئەو بۆئەوەی بتوانێ لە حوکمەکەی خۆی کەمبکاتەوە وەک شایەدحاڵێک ئەبێتە قورساییەکی گەورە بۆ سەر ئێردۆگان و ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی ئاکاپێ. ڕۆژنامەی تورکی ئا ب س قسەکانی محلی ئەنوسێ: کێسەکەی زەڕاب تا بڵێی گەورەیە. ئەوە پابەندە بە تورکیا و ئێرانەوە. کێسەکە لە ڕوانگەی سیاسەتی دەرەوە وەدا زۆر گرنگە. ئەگەر تورکیا مامەڵە و کاری لەگەڵ ئێران دا کردبێت، وە ئەمریکیەکان کارتێکی وەک زەڕابیان بەدەستەوە بێت ئەوا ئێردۆگان بانگ دەکەن بۆ بەردەم یاسا و پرسیاری ئاڕاستە دەکرێت و پێی دەڵێن تۆ سەر بەکام لایەنی؟ سەر بە ئێمەی یان لەگەڵ ئێرانیەکانی. لەم کێسەدا بە تەنها پەیوەندی بە پارە سپیکردنەوەوە نی یە، بەڵکو پەیوەندی بەوە وە هەیە کە تورکیاو ئێران لێک بترازێنن.


دادی ئەمریکی خاوەنی هەموو ئەو زانیاریانەیە کە ئێردۆگان و بنەماڵەکەی چیدەکەن. ئەم زانیاریانە هەمووی چاپ دەکرێت دەخرێتە سەر مێز.


شتێفن بێنۆن دژ بە تورکیا:

شتێفن بێنۆن لەگەڵ ڕۆژنامەی شرق الاوسط ، کەسەر بە ها ها ی سعودی یە، ئینتەرڤیویەکی کردوە. بێنون لەو باوەڕەدایە کە چارەسەری کێشەی کۆریای باکور بە شەری سەربازی چارەناکرێت. لە جیاتی ئەوە پەنجە بۆ دوو بارودۆخی ترسناک ڕائەکێشێ کە جیهان ئەبێت ئاگای لێبێت.


بێنۆن ئاماژەی بەوە کردوە .. تورکیا مەترسی یەکی گەورەیە بۆ ئێمە. هەتا ئێران بەو شێوەیە ئەو مەترسی یەی بۆ ئێمە نی یە. وە ووتویەتی کە ئێمە زۆر کەم خۆمان بەو ڕوداوانە خەریک دەکەین کە لە تورکیا لەژێر دەسەڵاتی ئێردۆگاندا ڕوودەدەن. ئەمە بابەتێکە کە من زۆر بە بەردەوامی خۆمی پێوە خەریک دەکەم.


وەک کێشەی دوهەم بێنون پەنجەی بۆ قەتەر ڕاکێشاوە. من ئەو هەڵوێستەی کە وڵاتانی ئیمارات و بەحرێن و میسر و سعودیە بەرامبەر قەتەر وەریان گرتوە زۆر بەڕاستی دەبینم. بایکۆتەکە کەمێک دوای سەردانەکەی تڕەمپ دەستپێکرد. قەتەر بە هەندی کۆریای باکور مەترسی هەیە لەسەرمان. هەروەها بێنون وتی کە پێویستە جیهان ئاگای لەو گۆڕانکاریانە بێت.


بێنۆن لەو باوەڕەدا نی یە کە ئەمریکا و چین لێک نزیک ببنەوە. هەروەها ڕەخنە دەگرێت کە تڕەمپ بەو بابەتە ڕەواج بەو وڵاتە دەدات. ئێمە بە ئاسانی هەتا هەڵەیەکی بچوکیش ناکەین. ئەمە ئەبێتە گەورەترین هەڵەی ستراتیژی. ئەگەر گوێ لە تازەترین ووتاری " خی " بگرین ئەوە دەردەکەوێت کە چین نایەوێ کە هەردوو ووڵات هێزی زلهێز بن بەڵکو چین ئەیەوێ پێشڕەوی زلهێزان بێت. ئێران نزیکترین هاوپەیمانی چین ە.


ئەڵمانیا دژ بە تورکیا:


تازەترین گٶڕانکاری لە ئەمریکا دەربارەی سیاسەتی تورکیا تەریبە بە هەمان هێڵی سیاسەتی دەرەوەی ئەڵمانیا . وڵاتی ئەڵمانیا لە ژێرەوە کار لەسەر ئەوە دەکات کە هەموو ئەو دەرچانەی کە تورکیا دەبەستێتەوە بە بە دۆخی ئابووری ئەڵمانیا و ئەورپای هاوبەش ببڕێت. بلۆمبێرگ ئەنوسێت کە ئەڵمانیا زۆر چالاکانە کار لەسەر ئەوە دەکات کە تەمویلی تورکیا لە لایەن بانقی ئەورپا بۆ پارەخستنەگەڕ وە بانقی ئەورپی بۆ پێشخستن و ئاوەدانکردنەوە ببڕێت.


دەربارەی ئەو پرسیارەی هەواڵی ئابوری ئەڵمانی، ئایا دەوڵەتی ئەڵمانیا لە ڕاستیدا ئینستیتوتە نێونەتەوەییەکان قەناعەت پێبکات، کرێدیتی ئابوری بۆ تورکیا ببڕن، ووتەبێژی وەزارەتی دارایی "دەوڵەتی ئەڵمانی چاودێری ڕووداوە سیاسی و دادوەریەکان لە تورکیا بە وردی دەکات. ئێمە لەناو حکومەتی ئەڵمانیدا دەنگ دەدەین دەربارەی پێگە و دەرئەنجامەکان لە سیاسەتی گەشەی بانکەکانی پێشخستن و گەشەپێدان.


ئەڵمانیا و یەکێتی ئەوروپا وەک ئەمریکا نین ئێمە پەیوەندی سیاسەتی ئابوری و مامەڵەمان لەگەڵ تورکیا هەیە. ئەڵمانیا و یەکیتی ئەوروپا گەورەترین هاوکاری مامەڵەی ئابوری تورکیان و باری ئابوری تورکیا پابەندە لەسەر پارەخستنەگەڕ لە لایەن یەکێتی ئەورپاوە. لەسەرو ئەوەوە تورکیا ئەندامی یەکێتی گومرگە. ئەگەر پێویست بکات ئەڵمانیا یان یەکێتی ئەوروپا بەڕاستی دەربارەی ئەوە بڕیاربدات کە سزای تورکیا بدرێت، ئەوا ئەمە بە بەستنەوەیەتی بە کێسەکەی زەڕاب وە کە لە وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکایە، ئەنجامەکەشی کارەساتێکی گەورە بۆ دۆخی ئابوری تورکیا دروست دەکات.


ڕوسیا یارمەتی تورکیا دەدات بەڵام بە بێ مەرج نایکات:


سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمیر پوتین کۆمەکی ئێردۆگان دەکات ـ لە ڕاستیدا لەبەرئەوە نی یە کە ئێردۆگان سەرۆکێکی باشە. چەند ساڵێک لەمەوبەر پوتین بە ڕاشکاوی ئێردۆگانی بە ئیسلامی ناوبرد. ڕوسەکان لە وکاتەی کە شەڕی سوریا لەبەرزترین خاڵیدا بوو بەڵگەنامەیەکیان خستە ڕوو بەوەی ئێردۆگان دەست و پێوەندەکانی لە مامەڵەی نەوتدا لەگەڵ دەعش سودێکی گەورە دەبینن. بەڵام دوایی پوتین ستراتیجیەتی خۆی گۆڕی لەپێش هەمو شتێکەوە ویستی تورکیا وەک ئەکتەرێکی کۆنتڕۆل نەکراو لە سوریا کۆنتڕۆل بکات. لەسەرو ئەوەشەوە ڕوسەکان لە کاتی کودەتاکەی پارهاوین یارمەتی ئێردۆگانیان دا. بەوەی کە ڕوسەکان میتی تورکیان لە بارودۆخەکە لەکاتی خۆیدا ئاگادار کردۆتەوە هەر بۆیە ئێردۆگان توانی لەدەستی کودەتاکاران هەڵبێت. لەگەڵ ئەوەشا لەکاتی کودەتا کەدا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەل هاوکارە ڕوسەکەی کاتی بەسەر ئەبرد لە ڕوسیا. ئیمکانە کە ئەمریکاو ڕوسیا بەرامبەر تورکیا لە سیاسەتیاندا بەرامبەر تورکیا تەنسیقیان کردبێت هەر وەک چۆن لە سیاسەتیاندا بەرامبەر ئیسڕائیل و فەلەستینیەکان، بە پێی خەمڵاندنی شێفی پێشوی موسەد "ئیفرەیم ‌الیڤی" کە ئەڵێت لەوەئەچێت کە نەخشە ڕێگایەکی پێکەوەیی لە نێوان ئەمریکا و ڕوسیادا هەبێت. کەواتە لەوە ئەچێت ئەمە پرسیارێک بێت کە پەیوەندی بە کاتەوە هەبێت، ئایا ئێردۆگان چەندی تر دەتوانێ لە نێوان ئەم زلهێزانەدا ئەمسەروئەوسەر بکات، لەکاتێکدا ئەوان یەک ڕوانگەی هاوبەشیان دەربارەی سەرۆکی تورکیا هەبێت کە ئەویش لە هەموو جیهاندا جێگای مشتومڕە.
لە هەواڵگیری ئابوری ئەڵمانی یەوە وەرگیراوە.
کۆتایی ساڵی ٢٠١٧
 ٢٢/١/٢٠١٨

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure